Forward from: Mohammad Aminpour
با ڕەفیقانم بکەن شینم کە وەقتی زارییە
قەت مەکەن تەقسیر لە گریان، شیوەنم یەگجارییە
تیرەکەی ئەو ڕۆژە مەحبووبەم کە لوتفی کرد بە من
گەر نەبەخشێ مەرھەمی وەسڵی، برینم کارییە
حەپسی چاھی میحنەتم، کافر بە حاڵی من نەبێ!
کار و پیشەم دائیمەن گریان و شین و زارییە
ھەر بە ئوممێدی عەیادەت بەڵکە جارێ بێتە لام
من، ئەگەرچی بیشمرم، پێم خۆشە ئەم بیمارییە
کەس نەکا مەنعی گوڵم، گەرچی دڵی کردوومە خوێن
چونکە مەعلوومە کە ئیشی خونچە ھەر خونخوارییە
کووچە کووچە خوونچەکەی پەیکانی موژگانی گوڵم،
بۆ شەھیدی شاھیدە دائیم کە خوێنم جارییە
ھەرچی مەحبووبان دەکەن خۆشە، بەڵام داخی ڕەقیب
دەمکوژێ، تەرحی مرێ، ھەر وەک کەری بێگارییە!
ناڵە ناڵی " نالی"یە وا خەڵقی خستە زەلزەلە،
یا نە خۆ حەشرە، گونەھکارە وەھا ھاوارییە؟!
حەزرەتی نالی
http://telegram.me/dangiAlashin