كە ئهم حەوت نیشانەیەت هەبوو سێكس مەكە
1- خوران:
خوران و وشكبوونەوەی پێستی ناوچەی زێ هۆكاری زۆری هەن، لەوانە جلی نەگونجاوی ژێرەوە، یان هەستەوەری بە جێڵ و ماددەكانی دیكەی موولابردن، یان كەڕووكردنی زێ، بەڵام ئەگەر ئەو خورانە بۆ چەند رۆژ بەردەوام بوو، یان كاتێك هەڵاوسانی پێستەكەی لەگەڵ بوو، یان رەنگەكەی زۆر سوور بووەوە، ئەوە دەبێ راوێژ بە پزیشك بكەی.
2- بڵقی سپی:
دەركەوتنی بڵقی سپی لە زێ ئەگەری زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی هێرپس بێ. هەركات ئەمە پەیدا بوو دەبێ سێكس نەكەی تاوەكوو سەردانی پزیشك دەكەیت و حاڵەتەكەت چارەسەر دەكات و رێوشوێنت بۆ دیاری دەكات، چونكە ڤایرۆسی هێرپس لە رێگەی سێكسەوە دەگوازرێتەوە.
3- سووتانەوە لەكاتی میزكردن:
دیارترین نیشانەی هەوكردنی میزڵدانە، ئەو هەوكردنەش ئەگەر چارەسەر نەكرێ دەبێتە بارێكی درێژخایەن و لێكەوتەی نەرێنیی زۆری دەبن. بۆیە لەگەڵ هەستكردن بە سووتانەوە لەكاتی میزكردن، دەبێ راوێژ بە پزیشك بكەی.
4- بۆنی نائاسایی:
بۆنی هاوشێوەی بۆنی ماسی، یان بۆنێكی ترشاو لە ناوچەی زێ، ئاماژەیەكی بەهێزی تووشبوونە بە هەوكردنی بەكتریایی زێ كە پێویستی بە چارەسەری پزیشكییە.
5- دەردراوی زێ:
دەردراوی سپی لە زێ، كە شل و روونە، بارێكی ئاساییە و بەشێكە لە پرۆسەی خۆ خاوێنكردنەوەی كۆئەندامی زاوزێی مێیینە، بەڵام ئەگەر دەردراوەكە خەست بوو وەك پەنیر، ئەوە دەبێ سەردانی پزیشك بكەی، چونكە ئەگەری زۆرە تووشی كەڕووی زێ بووبی و ئەوەش دەبێ چارەسەر بكرێ و تاوەكو چاك دەبێتەوە خۆت لە سێكس بەدوور بگری. خۆ ئەگەر دەردراوەكە زەرد یان سەوز بوو، ئەوە ئاماژەیەكی تووشبوونە بە كڵامیدیا و گۆنۆریا (سەیلان) و ئەوانەش بێگومان دەبێ چارەسەر بكرێن و تاوەكو چاك دەبنەوە سێكس نەكەی.
6- خوێنبەربوون:
بەدەر لە سووڕی مانگانە، دەرچوونی خوێن لە زێ نائاساییە و دەبێ راوێژ بە پزیشك بكرێ و داوای روونكردنەوە و چارەسەری لێ بكرێ. هۆكارەكە رەنگە تێكچوونی هۆرمۆنی بێ، یاخود لێكەوتەی نەخوازراوی حەبی مەنع، یان حاڵەتی مەترسیدار و نەخۆشیی گەورەتر بێ.
7- وشكبوونەوەی زێ:
ئەگەر سێكس بۆ خانمەكە زۆر بە ئازار بوو، ئەوە نیشانەیەكی وشكیی زێیە. كاتی نەمانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە، وشكبوونەوەی زۆرتر روودەدات، هەروەك دوای منداڵبوونیش بۆ ماوەیەك وشكبوونەوە روودەدات. هەموو ئەوانەش حاڵەتی ئەوتۆن كە هاوسەنگیی هۆرمۆنیی جەستەی ئافرەت تێكدەچێ. جگە لەوە، دەرمانە كیمیاییە دژە شێرپەنجەكانیش ئەو گرفتە دروست دەكەن. هەندێك دەرمانیش هەن وشكیی زێ زیاد دەكەن، لەوانە دەرمانەكانی دژە هەستەوەری، هەڵامەت و رەبۆ