فه‌رمووده‌ی سه‌حیح/Farmuda


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


كلام رسول الله صلى عليه وسلم

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


🔶شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێ چۆن بوه‌؟؟؟!


🔷عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) لَيْسَ بِالطَّوِيلِ الْبَائِنِ وَلَا بِالْقَصِيرِ، وَلَيْسَ بِالْأَبْيَضِ الْأَمْهَقِ وَلَا بِالْآدَمِ، وَلَا بِالْجَعْدِ الْقَطَطِ وَلَا بِالسَّبِطِ، بَعَثَهُ اللَّهُ عَلَى رَأْسِ أَرْبَعِينَ سَنَةً، فَأَقَامَ بِمَكَّةَ عَشْرَ سِنِينَ وَبِالْمَدِينَةِ عَشْرَ سِنِينَ، وَتَوَفَّاهُ اللَّهُ عَلَى رَأْسِ سِتِّينَ سَنَةً وَلَيْسَ فِي رَأْسِهِ وَلِحْيَتِهِ عِشْرُونَ شَعْرَةً بَيْضَاءَ. [بخاري / المناقب/ ٣٣٥٥]



(أنس)ی كوڕی (مالك) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) زۆر باڵا به‌رز نه‌بوو، كورته‌ باڵاش نه‌بوو، زۆر سپی و گه‌چین نه‌بوو زۆر گه‌نم ڕه‌نگیش نه‌بوو، زۆر قژی لول نه‌بوو زۆریش نه‌رم و خاو نه‌بوو، خوای گه‌وره‌ له‌چل ساڵیدا كردی به‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم)، ده‌ساڵ له‌ مه‌ككه‌ مایه‌وه‌، ده‌ساڵیش له‌مه‌دینه‌، خوای گه‌وره‌ له‌ شه‌ست ساڵیدا گیانی كێشا هێشتا سه‌ر و ڕیشی بیست مووی سپی تێ نه‌كه‌وتبوو.





(((روار مسلم ١٤٨٢))✅


ڕه‌چه‌ڵه‌كی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێ.



عن وَاتلَةَ بْنَ الْأَسْقَعِ (رضي الله عنه) قالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَقُولُ: (إِنَّ اللَّهَ (عزة و جل) اصْطَفَى كِنَانَةَ مِنْ وَلَدِ إِسْمَعِيلَ (عَلَيْهِ السَّلَام )، وَاصْطَفَى قُرَيْشًا مِنْ كِنَانَةَ، وَاصْطَفَى مِنْ قُرَيْشٍ بَنِي هَاشِمٍ، وَاصْطَفَانِي مِنْ بَنِي هَاشِمٍ).



(واتله)ی كوڕی (الاسقع) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌ پێغه‌مبه‌رم (صلی الله عليه وسلم) بیستووه‌ ده‌یفه‌رموو: (خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆڵه‌كانی (إسماعیل) (سه‌لامی خوای لێ بێت) (كنانه‌)ه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌، له‌ (كنانه‌)یش قوره‌یشی هه‌ڵبژاردووه‌، له‌ قوره‌یشیش نه‌وه‌ی هاشمی هه‌ڵبژاردووه‌، له‌نه‌وه‌ی هاشمیش منی هه‌ڵبژاردووه‌.



((رواه‌ مسلم١٤٤٩))


ئه‌بو هوره‌یره‌ فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێ) سه‌رنجی دا كه‌وا چه‌ند كه‌سێ له‌چه‌ن نوێژێكا بۆ ماوه‌یه‌كه‌ دیارنین.جا حه‌زره‌ت به‌توڕه‌یی فه‌رمووی::(به‌وكه‌سه‌ كه‌ گیانی منی به‌ده‌سته‌.نیازم هه‌بوو كه‌ گاڵ بده‌م گزره‌ دارێكی زۆر كۆبكرێته‌وه كاتێكیش بانگ بوو.به‌پیاوێ بڵێم كه‌ بانگ بدا بۆ نوێژ ئه‌وجا به‌پیاوێكی تر بلێم له‌جیاتی خۆم به‌رنوێژی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ بكات. وه‌خۆشم برۆم بۆ سه‌رئه‌و پیاوانه‌كه‌ له‌نوێژی جه‌ماعه‌ت دواده‌كه‌ون. وه‌ فه‌رمان بكه‌م كه‌ به‌باوشه‌دار ماڵه‌كانیان به‌سه‌ردا بسوتێنن.

((رواه‌ بوخاری ٦٤٤))


هه‌ر كات ئاخر زه‌مان نزیك بوویه‌وه‌ خه‌وی موسوڵمان زۆربه‌ی دێته‌دی!!!!!!



له‌(أبو هریرة‌)وه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركات دوا ڕۆژ نزیك بوویه‌وه‌ نزیكه‌ خه‌وی موسڵمان به‌درۆ ده‌رنه‌چێ، ئه‌وه‌تان كه‌ زۆرترین خه‌وی به‌راست ده‌گه‌ڕێ ڕاستگۆترینتانه‌، خه‌وی موسڵمان به‌شێكه‌ له‌ چل و پێنج به‌شی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، خه‌و سێ جۆره‌ خه‌وی چاك موژده‌ی خوایییه‌، خه‌وی خه‌فه‌ت ئامێز له‌شه‌یتانه‌وه‌یه‌، خه‌وێكیش دالغه‌ی ده‌رونی ئه‌و كه‌سه‌خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر یه‌كێ له‌ ئێوه‌ خه‌وی ناخۆشی بینی باهه‌ستێ و نوێژ بكات و، بۆ خه‌ڵكی نه‌گێڕێته‌وه‌)

((رواه‌ مسلم ١٤٤٦))


ـ عَنْ صَفِيَّةَ -هي بنت أبي عبيد- عَنْ بَعْضِ أَزْوَاجِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً).



له‌ (صفية)ی كچی (أبي عبید)ه‌وه‌ ئه‌ویش له‌هه‌ندێ خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله عليه وسلم)، له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌س بچێته‌ لای فاڵچییه‌ك و پرسیاری شتێكی لێبكات چل شه‌و نوێژی لێوه‌رناگیرێت).

((رواه‌ مسلم ١٤٢٤))


جابيری كوڕی عبدوالله‌(ره‌زای خوای لێبێ)فه‌رمووی:(پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ)فه‌رمووی:
((هه‌ركه‌سێ له‌م گیایه‌ی خوارد(واتا:له‌سیر)با توخنی مزگه‌وته‌كانمان نه‌كه‌وێ.تابۆنه‌كه‌ی ده‌روا))



((بوخاری ٨٥٤))


ئه‌بو سه‌عیدی خودری (ره‌زای خوای لێبێ) له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(درودی خوای له‌سه‌ربێ)ده‌فه‌رموێ:
((خۆشۆردنی ڕۆژی هه‌ینی پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسولمانێكی ره‌سید))


((رواه‌ بوخاری ٨٥٨))


عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن مسعود (رضي الله عنه) قَالَ: دَخَلْتُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَهُوَ يُوعَكُ، فَمَسِسْتُهُ بِيَدِي، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّكَ لَتُوعَكُ وَعْكًا شَدِيدًا؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَجَلْ، إِنِّي أُوعَكُ كَمَا يُوعَكُ رَجُلَانِ مِنْكُمْ). قَالَ: فَقُلْتُ: ذَلِكَ أَنَّ لَكَ أَجْرَيْنِ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَجَلْ). ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (مَا مِنْ مُسْلِمٍ يُصِيبُهُ أَذًى، مِنْ مَرَضٍ فَمَا سِوَاهُ، إِلَّا حَطَّ اللَّهُ بِهِ سَيِّئَاتِهِ كَمَا تَحُطُّ الشَّجَرَةُ وَرَقَهَا). [بخاري / المرضى/ ٥٣٢٤]



(عبدالله)ی كوڕی (مسعود) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: چومه‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) تاوئازاری هه‌بوو به‌ده‌ستی خۆم ده‌ستم لێدا، وتم: یا رسول الله تۆ تایه‌كی سه‌ختت هه‌یه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (به‌ڵێ من تام لێدێ به‌ ئه‌ندازه‌ی دوو پیاو له‌ ئێوه‌). وتم: ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو پاداشتت هه‌بێت؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (به‌ڵێ) له‌پاشدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (هیچ موسڵمانێك نیه‌ كه‌ توشی ئازارێك بێت له‌ نه‌خۆشی یان غه‌یری نه‌خۆشی ئیللا خوای گه‌وره‌ تاوانه‌كانی پێده‌وه‌رێنێ وه‌ك چۆن دار، گه‌ڵا ڕێزان ده‌كات).


((مسلم ١٣٩٣))


عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (العائد فِي هبته كالْكَلْبِ يَقِيءُ ثُمَّ يَعُودُ فِي قَيْئِهِ).



(ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌وه‌ی له‌به‌خشین په‌شیمان بێته‌وه‌ وه‌ك سه‌گ وایه‌ بڕشێته‌وه‌ و پاشان بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی).
((رواە مسلم ٩٤٨))


(أبو هریرة‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌س بمرێت و جه‌نگی له‌ڕێگه‌ی خوادا نه‌كردبێت و به‌دڵیشیدا نه‌هاتبێت كه‌ بیكات، ئه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌شێك له‌ دوڕوویی مردووه‌)


((رواه‌ مسلم ١٠٢٤))


عَنِ الْبَرَاءِ (رضي الله عنه): أَنَّ آخِرَ سُورَةٍ أُنْزِلَتْ تَامَّةً سُورَةُ التَّوْبَةِ، وَأَنَّ آخِرَ آيَةٍ أُنْزِلَتْ آيَةُ الْكَلَالَةِ)((رواه‌ مسلم ٩٥٧))

له‌ (البراء)ی كوڕی (عازب)ه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌: كه‌ دواهه‌مین سوره‌ت كه‌ به‌ته‌واوه‌تی دابه‌زیووه‌ سوره‌تی (التوبه‌)ه‌یه‌، وه‌ دواهه‌مین ئایه‌تیش كه‌ دابه‌زیووه‌ ئایه‌تی (الكلاله‌)ه‌یه‌..🌺


(سعد) كوڕی (أبو وقاص) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: ڕۆژی (احد) دوو پیاوم بینی به‌لای ڕاست و به‌لای چه‌پی پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلی الله عليه وسلم) كه‌ پۆشاكی سپیان پۆشی بوو. نه‌ له‌وه‌و پێش بینیومن و نه‌له‌وه‌و پاشیش بینیمنه‌وه‌ (واته‌) جبریل و میكائیل بوون سه‌لامی خوایان لێبێت، له‌ ڕیوایه‌تێكدا: ده‌جه‌نگان و به‌رگریان لێده‌كرد زۆر به‌گه‌رمی.
((رواه‌ مسلم ١١١٣))

12 last posts shown.

37

subscribers
Channel statistics