ئـــازیـــزم......😕🖤
دەترسم بکەویتە خۆشەویستی پیاوێکی نەرجسی و تاڵی ژیان بچێژی، دەترسم بکەویتە داوی خۆشەویستی نوسەرێک کە بەشێکی ژیانی نەزانی و بەشێکی زانین بووە، لێدانی دڵی زیاد نەکات کاتێک دەتبینێ و ھەڵەی ڕێنوسی نەکات، وشەی ئاسایی بێزاری دەکات و لێپێچینەوەت لەگەڵ بکات لەبەر ھەڵەی پیتەکان کە جارو بار ھەڵە دەکەی، دەترسم ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی تەقلیدی بکەی کە گرنگی بە ڕەنگی فەرشی چێشتخانە و خوێی خواردن و چاوپێکەوتنی کار دەدات، دەترسم ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک بکەی كە بەیانیانی زستان بانگت نەکات بۆ پیاسە کردن لە ژێر باران، شەوان بانگت نەکات سەیری جوانی ئاسمان بکەن
دەترسم ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک بکەی شەرم بکات لەوەی کە لەباوەشت بکات لەبەردەم ھەمووان، پیاوێک کە لە چاوی خەڵک بترسێت، و بترسێت لە لەباوەش کردنت کاتێک بێزاری لە ناوەڕاستی جەنجاڵی شار، دەترسم لەوەی ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک بکەی ڕۆژی لە دایک بوونتی لە یاد نەبێت
دەترسم ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک بکەی بە خۆشەویستی و ئەویش ھەستەکانی خۆیت لەگەڵ نەگۆڕێتەوە، دەترسم ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک بکەی کە گرنگی بە خەوە پچڕ پچڕەکەت و گرنگی بە ماندوویی و ڕوومەتی سوور و برینی دەستت و لێوە بچوکەکانت و نادیاری ڕەنگی چاوت نەدات، دەترسم ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی ڕێکخراو بە ھەزاران یاسا بکەی کە بێزار ببێت لە دواخستنی کارەکان، دەترسم ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی تر بکەی جگە لەمن.