پرسیار/ ئایا گەر بەپێش ئیمام بکەوێت لەرکوع و سوجدەو یان هەر روکنێک لەروکنەکانی نوێژ، نوێژت بەتاڵ دەبێتەوە؟
و/ ئەم پرسیارە لە ابن باز دەکرێت، دەفەرموێ: واجبە لۆکەسێک لەدوای ئیمامی نوێژ دەکات موتابەعەی ئیمام بکات، لەهیچ روکنێکی ناو نوێژ پێشی نەکەوێت، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ:ٚ ئیمام داندراوە تا وەک ئەو بکەن و، کاتێک رکوعی برد ئینجا ئێوە رکوع ببەن...
وەدەفەرموێ: من ئیمامی ئێوەم نەلە رکوع نە لەسجود نەلەسەلامدانەوە پێشم نەکەون.
بۆیە شێخ دەفەرمووێ: واجب بەپێش ئیمام نەکەویت چونکە نوێژەکان بەتاڵ دەبێتەوە، خودای گەورە لێمان خۆش بێت.
وەهەرەشە لەوکەسە دەکرێت کە پێش ئیمام دەکەوێت، پێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ:(( ئایا ناترسن ئەوانەی پێش ئیمام دەکەون هەڵدەستنەوە سەریان بکەمە سەری گوێدرێژ، یان وێنەیان بکەمە وێنەی گوێدرێژ))
بەڕاستی حقوبەکی گەورەیە پێویستە خۆی لێ بپارێزین، چونکە پێش کەوتنی ئیمام نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە، .
بۆیە پێویستە ئاکاداربین پێش ئیمام نەکەوین، لەهەر ڕووکنێک تا ئیمام نەگاتە پیتی ڕائی الله ٲکبر ئێمە نەجولێین، بۆ ئەوەی پێشی نەکەوین، وەئەگەریش ئیمامەکە پیر بوو توانای نەبوو ئەوە کەمێک خۆت تاخیر بکە تاوەکوو بەپێشی نەکەویت.
پووختەی وەڵام:
۱ـ دەبێت پێش ئیمام نەکەویت لەهیچ رووکنێک لەروکنەکان.
۲ـ چاوەڕێ کەی تا ئیمام دەگاتە پیتی کۆتای الله اکبر کەدەنگی نەما تۆش ئەوکات بڕۆ رکوع یان سجود.
۳ـ کەمێک چاوەڕێ دەکەی گەر کەسی بەتەمەن نوێژی بۆکردی یان بی توانا چونکە کەسی بەتەمەن ناتوانێت یەکسەر هەستەوە یان بچێتە سجوود، بۆیە تۆ کەمێک چاوەڕێ بکە ئینجا ڕکوع و سوجدە ببە، با پێشی نەکەویت.
٤ـ هەر کەسێک بەئەنقەست پێش ئیمام بکەوێت تاوانبارە، بە پێی وتەی کۆمەڵێک زانا نوێژەکەی بەتاڵە.
٥ـ وەئەگەر بەئەنقەست نەبێت و نەزانێت نوێژەکەی بەتاڵ نیەو بەڵام نابێت دووبارە بکاتەوە. والله ٲعلم.
مجموع فتاوی لابن باز رحمه الله.
@Mwdham_matan