📌گەیاندنی قسەو هەواڵێک بە کەسێک کە تانەیەکی ناڕەواو بوهتان و زوڵمێکی لێکراوە لە جاسوسی و غەیبەت و نەمیمە نیە.
📌وە ئەوەی شتێک دەداتە پاڵ کەسێک کە ئەم کەسە تێیدا نیە و تەعن و زوڵمە،ئەوا تاوانێکی گەورەی کردوەو حوڕمەت و ڕێزی بۆ خۆی بە دەستی خۆی نەهێشوە و دروستە کە غەیبەت و نەمیمەی ڕێپێدراوی بکەیت.
📌وە بۆ ئەوەی کەسەکەی ئەم تانە و بوهتانەی کردوە بناسرێت و وریاو ئاگاداری بن کە کێیە.
ـ————————————
📌لە عبداللە ی کوڕی مسعود -رضي الله عنه-دەفەرموێت:
کاتێک ڕۆژی حونەین بوو،پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە بەخشینی غەنیمەت هەندێک خەڵک زیاتری پێیدا لە هەندێکی تر،بۆیە سەد ووشتری دا بە'"الأَقْرَعَ بْنَ حَابِسٍ"'،وە '"عُيَيْنَة"' بە هەمان شێوە پێی بەخشی،وە بەخشی بە خەڵکانێک لە پیاو ماقوڵانی عەڕەب لەو ڕۆژەدا لەو دابەشکردنە،
وە پیاوێک ووتی:واللە بەڕاستی ئەم دابەشکردنە عەدلی تێدا نەکرا!!،وە مەبەست پێی ڕەزابونی خوا نیە!!،
☜بۆیە عبداللە ی کوڕی مسعود دەڵێت پێم ووت:
واللە بێگومان هەواڵ دەدەم بە پێغەمبەری خوا
صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ،
بۆیە چوم بۆ لای و ئەم هەواڵەم پێ ووت،
پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی:
(فَمَنْ يَعْدِلُ إِذَا لَمْ يَعْدِلِ اللَّهُ وَرَسُولُهُ، رَحِمَ اللَّهُ مُوسَى قَدْ أُوذِيَ بِأَكْثَرَ مِنْ هَذَا فَصَبَرَ)
(کێ عەدل دەبێت ئەگەر خوای گەورەو پێغەمبەرەکەی صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عەدل نەبن؟!،
ڕەحمەتی خوا لە پێغەمبەر مُوسَى بێت بەڕاستی ئازاری لەوە زیاتر درا و سەبڕیگرت)-متفق عليه-.
تێبینی: بێجگە لەم فەرمودەیە چەندان فەرمودەی تر هەیە کە صەحابەکان کاتێک کە شتێکیان بینیبا یان بیستبا هەواڵەکەیان دەگەڕاندەوە لای پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تاوەکو بۆیان ڕون بکاتەوەو فەتوایان بۆ بدات،وە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نەیدەفەرموو ئێوە جاسوسی و غەیبەت و نەمیمە دەکەن!!،
یەکێک لەو فەرمودانەی تر چیرۆکی معاذ ی کوڕی جبل کاتێک کە نوێژی درێژ دەکردەوە....
ـ————————————
شەرحی ئەم فەرمودەیە لای هەندێک لە زانایان خوا پاداشتی بە خێریان بداتەوە لەگەڵ هەندێک لە فەوائیدەکانی کە تێیدایە:-
۱-📌ابن علان -رحمه الله- لە'"دليل الفالحين لطرق رياض الصالحين"'(1/ 186)لە شەرحی ئەم فەرمودەیەدا دەفەرموێت:-
((عبداللە ی کوڕی مسعود فەرمووی:
""واللە بێگومان هەواڵ دەدەم بە پێغەمبەری خوا
صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ"".
بۆ ئەوەی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم تەحزیری لێبکات،وە ئەوەی شاردویەتیەوە لە حاڵی بیزانێت،
☜وە ئەم کارە لە بابی نەقڵ کردنی قسەی دانیشتنەکان نیە کە ئەمانەتە،
چونکە ئەمە وەک ئەوە نیە،
☜ئەمما ئەم کارەی عبداللە ی کوڕی مسعود لە نەسیحەتە بۆ خوای گەورەو بۆ پێغەمبەرەکەی صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم و بۆ ئیمانداران)).
ـ————————————
۲-📌وە ئیمامی الحافظ ابن حجر -رحمه الله لە'"فتح الباري"'(10/ 512) دەفەرموێت:
((وە لەم فەرمودەیەدا جائیزێتی و دروستێتی هەواڵدانی تێدایە بە پێشەواو ئەهلی فەزڵ و ڕێز بەوەی کە دەووترێت بەرامبەریان لە شتێک کە بەوان شایستە نیە،
☜بۆ ئەوەی ئەوەی ئەم قسەیەی کردوە وریاو بە تەحزیریبن لێی،
☜وە ئەوەشی تێدایە لەم فەرمودەیەدا کە بەیان و ڕونکردنەوەی ئەو شتانەی کە غەیبەت و نەمیمەی تێدا دروستە،
☜چونکە ئەم جۆرە شتە هەیە لە کارەکەی ابن مسعود،لەگەڵ ئەوەشدا پێغەمبەری خوا
صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئینکاری لێ نەکرد لەم هەواڵدانەی،
☜لەبەر ئەوەی مەبەستی ابن مسعود بریتیبوو لە نەسیحەت بۆ پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ،
☜وە ئاگادار کردنەوی لەو کەسەی کە تەعنی لێدەدات،لەو کەسەی کە ئیسلامی ئاشکرا کردوەو نیفاقی شاردوەتەوە بۆ ئەوەی وریا و ئاگاداری بن،
☜وە ئەم کارە جائیزە هەروەک چۆن جائیزە کە جاسوسی بکەیت لەسەر کافرەکان،بۆ ئەوەی لە فێڵ و تەڵەکانیان دڵنیا و ئەمین بن،
☜وە بەڕاستی ئەو پیاوەی کە بە پێغەمبەری خوای ووت صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:عەدل نەبووی....
تاوانێکی گەورەی کرد بۆیە ئەو پیاوە حوڕمەت و ڕێزی نەما تاوەکو باس نەکرێت و غەیبەت و نەمیمەیەکی جائیز نەکرێت)).
ـ————————————
۳-📌وە ابن هبيرة -رحمه الله- لە'"الإفصاح عن معاني الصحاح"'(2/ 70) دەفەرموێت:
((☜وە ئەم فەرمودەیە دروستێتی ئەوەی تێدایە کە قسەیەک بگەیەنیت کە باش نیە،
☜ئەگەر ووترا کە ئەم گەیاندنەی ئەم قسەیە عیبرەتێک بێت بۆ حەق،وە بۆ ئەوەی کەسەکەی ئەم قسەیەی کردوە بناسرێت و وریاو ئاگاداری بن)).
ـ————————————
گۆران خضر