❀تەفسیری قورئانی پیرۆز❀


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


هەموو کتێبێك لەسەرتاوە نووسەرەکەی داوای لێبووردەیی دەکات گەر هەڵەو خەڵەتێکی تێدایە بەڵام تەنها "قورئانی پیرۆزە" لاپەڕەی یەکەمی لێی نووسراوە:
ذلک الکتاب لا ریب فیە
ئەم کتێبە هیچ شەك و گومانێکی تێدا نییە
سەرچاوە: تەفسیری ڕێبەر
مامۆستا صلاح الدین عبدالڪریم

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


لیستی کەنالەکان
...............
قورئان هەوارگەی دڵانە
@quranhawrgaydlana
🌹
توێشووی قیامەت
@lasayaiquraan
🌹
قورئان خوێن عبدالمجیب
@abdulmujeb2000
🌹
وتەی زێرین
@httpswtajwanekan
🌹
شووشەکان
@elqawareer
🌹
وتەو فەرموودە
@wtawfarmuda
🌹
نور الاسلام
@n00ral2slam
🌹
خەندەی ژین
@muslimah2020
🌹
الاخوة في الله
@alukhwa44emania
🌹
فرسەت محمد
@frsat_mahamad
🌹
وەلامەشەرعیەکان بۆ پرسیاری خوشکان
@xald1
🌹
فێربونی زمانی تورکی
@Ferbunyzmanturkey
🌹
احفظ الله يحفظك
@manhaj_alsalaff
🌹
مزگەوتی بەهەشت
@Mzgawtibahasht
🌹
ماموستا رەوەند قەرەداغی
@rawand_kurdy
🌹
باران
@LabarXwdaa
🌹
فەتوای زانایان
@wtawofatwa2019
🌹
وتە ناوازەکانی زانایان
@wtayzanakan
🌹
تۆماری خوێندنەوە
@txwendinewe
🌹
دایکی هانا
@RugayEslam
🌹
قورئان
@Qurhan1
🌹
پاداشتی ئیماندار
@PadashtyEmandaran
🌹
ماموستا سۆران عبدالکریم
@soranAbdulkarem
🌹
قورئانی پیرۆز
@Quranykarem
🌹
بانگخوازانی ئیسلام
@BangKhuazaniIslam
🌹
باڵامبۆ
@balambo11
🌹
گوڵزاری بەهەشت
@Gullzariibahasht
🌹
غرباء
@ghwraba
🌹
سایە ڕانیەیی
@Sayranaey
🌹
دایکی مالیک
@gdddjggghrhr
🌹
ئیسلام بەختەوەریە
@islambaxtawarya
🌹
فێربونی قورئان
@learnqurankarim1
🌹
❞بــــــەر_لـــــــە_مـــــــردنــــــ❝🪦
@bar_la_mrdn .. .
🌹
پەنهان
@Panhaaann1
🌹
گەشبینبە
@Gashbinba321
🌹
چرپەی ئیمانی
@chrpayeman
🌹
تەفسیری قورئانی پیرۆز
@TafsirQuran_Piruz
🌹
🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺
@Khatonakam
🌹
✿فموعدنُآ غدآ في دارخُلدٍ✿

@quran_shefay_dla
🌹
« باڵاپۆشی سەرفرازی تۆیە خوشڪەڪەم »
@kushkan11
🌹
« ڕێگای ڕاست بەختەوەرییە »
@kuripakk
🌹
« نـــزا و پـــاڕانـــەوە »
@nzawparanawa11
🌹
« توێشوویەڪ بۆ دواڕۆژ »
@tweshyak
🌹
گوندێمە
@arinabarzani
🌹
چرای ژیان
@gulakanm
🌹
بەرەو بەهەشت
@barawbahashtSE
🌹
زمانی عەرەبی لەگەل م.عیماد
@ar1bi
🌹

فێربوونی زمان
@ferbunn
🌹
وتەی زانایان
@wtayzanayan1
🌹

سپسکرایبی ئەم چەنالە بکەن

https://m.youtube.com/channel/UC-bqpnv56hmU6c4tv1Jix_g

⌚لیستەکە لەکاتژمێر ۹ ی شەو دادەنرێ تا ٦ بەیانی


✍ [سوره الانعام آیه 17]

"وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِنْ يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍ فَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ"

{سوود و زیان تەنها بەدەست خوایە}

َوه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ تووشی زیانێكت بكات له‌ هه‌ژاری و نه‌خۆشی و كێشه‌و گرفت، وه‌ به‌ڵاو موسیبه‌تێك دابه‌زێنێته‌ سه‌رت ئه‌وه‌ كه‌س ناتوانێت له‌سه‌رتی هه‌ڵبگرێ ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێت.

وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێت تووشی خێرێكت بكات له‌ ڕزق و ڕۆزی و له‌شساغی و هه‌ر نیعمه‌تێكی تر، ئه‌وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ خۆی تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 16]

"مَنْ يُصْرَفْ عَنْهُ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمَهُ ۚ وَذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْمُبِينُ"

هه‌ر كه‌سێك له‌و ڕۆژه‌دا سزای قیامه‌تی له‌سه‌ر لابچێت ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمی به‌و كه‌سه‌ كردووه‌و ئه‌هلی به‌هه‌شته‌ وه‌ ئه‌مه‌ بردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه‌.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 15]

"قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ"

ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر من سه‌رپێچی په‌روه‌ردگارم بكه‌م ئه‌وه‌ له‌ سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌ ئه‌ترسێم كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ له‌وێ ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچیكار بوونه‌ خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 14]

"قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيًّا فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ يُطْعِمُ وَلَا يُطْعَمُ ۗ قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ ۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ"

ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - به‌ كافران بڵێ؛ ئایا ئێوه‌ داوام لێ ئه‌كه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بپه‌رستم و بیكه‌مه‌ دۆست و پشتیوان و په‌رستراوی خۆم له‌ كاتێكدا كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ عه‌ده‌م و نه‌بوون و هیچه‌وه‌ دروست كردووه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ ڕزق و ڕۆزی به‌ به‌نده‌كان ده‌به‌خشێت كه‌ بخۆن به‌ڵام ئه‌و بێ‌پێویسته‌ له‌ خواردن و هیچ شتێك ناخوات و پێویستی به‌ خواردن نییه‌.

ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من فه‌رمانم پێكراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ یه‌كه‌م كه‌س بم كه‌ خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م وه‌ یه‌كه‌م موسوڵمان بووه‌ له‌ ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆی وه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 13]

"وَلَهُ مَا سَكَنَ فِي اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ"

وه‌ هه‌رچی به‌شه‌و و ڕۆژ هه‌یه‌و هێمن و ئارامه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و توانایدایه‌ له‌ بێگیان و گیانله‌به‌ر وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌ به‌ وته‌و قسه‌تان، وه‌ زانایه‌ به‌ كرده‌وه‌تان.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 12]

"قُلْ لِمَنْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ قُلْ لِلَّهِ ۚ كَتَبَ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ"

ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ موڵكی كێیه‌؟ بڵێ: ته‌نها هی په‌روه‌ردگاره‌.

خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر نه‌فسی پیرۆزی خۆی نووسیوه‌ كه‌ به‌ڕه‌حم و سۆز و به‌زه‌یی بێ وه‌ په‌له‌ نه‌كات له‌ سزادانی به‌نده‌كانیدا، وه‌ ڕه‌حمه‌تى پێش توڕه‌بوونێتى.

خوای گه‌وره‌ سوێن ده‌خوات به‌ نه‌فسى پیرۆزى كه‌ كۆتان ئه‌كاته‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كه‌ هیچ گومانێكی تیادا نییه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆیان دۆڕاندووه‌ به‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ڕۆژى دوایى نه‌هێناوه‌ ئه‌وان ئیمان ناهێنن.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 11]

"قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ ثُمَّ انْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ"

ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن و گه‌شت بكه‌ن پاشان ببینن سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه‌ چی بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه‌و شوێنیان نه‌كه‌وتوون سه‌ره‌نجامی ئێوه‌ش وا ئه‌بێت.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 10]

"وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِنْ قَبْلِكَ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُوا مِنْهُمْ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ"

ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له‌ پێش تۆدا گاڵته‌ به‌ پێغه‌مبه‌رانێكی یه‌كجار زۆر كراوه‌ وه‌ سزای خوای گه‌وره‌ دابه‌زیوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ گاڵته‌یان به‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ كردووه‌ به‌هۆی گاڵته‌ پێ كردنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردن.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 9]

"وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لَجَعَلْنَاهُ رَجُلًا وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِمْ مَا يَلْبِسُونَ"

وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای خۆیان فریشته‌یه‌كمان بناردایه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی پیاوێكدا ده‌ماننارد چونكه‌ ئه‌وان توانای بینینی فریشته‌یان نییه‌ وه‌ ئه‌و كاته‌ شته‌كه‌یان زیاتر لێ تێك ئه‌چوو، واته‌: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤدا بیانبینیایه‌ ئه‌یانوت: ئه‌مه‌ مرۆڤه‌و فریشته‌ نییه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی فریشته‌ بێت ناتوانن بیبینن كه‌واته‌ شته‌كه‌یان لێ تێكه‌ڵ ئه‌بوو.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 8]

"وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ ۖ وَلَوْ أَنْزَلْنَا مَلَكًا لَقُضِيَ الْأَمْرُ ثُمَّ لَا يُنْظَرُونَ"

{كافران داوای دابەزینی فریشتە دەكەن!}

وه‌ كافران ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ بۆچی فریشته‌یه‌ك دانابه‌زێته‌ سه‌ر محمد - صلى الله عليه وسلم - به‌چاوی خۆمان بیبینین وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و پێمان بڵێ ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه ‌- صلى الله عليه وسلم - تا ئیمانی پێ بێنین وه‌ شوێنی بكه‌وین!

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ مه‌لائیكه‌تێكمان داببه‌زاندایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ ئه‌وان پێشنیاریان ئه‌كرد ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئیمانیان نه‌هێنایه‌ ئه‌و كاته‌ یه‌كسه‌ر له‌ناویانمان ئه‌بردو سزایانمان ئه‌دا پاشان هیچ مۆڵه‌تێكیان پێ نه‌ئه‌درا به‌ بینینه‌كه‌ی ده‌بوایه‌ یه‌كسه‌ر باوه‌ڕیان بهێنایه‌.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 7]

"وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ"

ئه‌گه‌ر بێتوو كتابێكت له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ دابه‌زێنین له‌ناو په‌ڕاوێكدا وه‌ كافران به‌چاوى خۆیان بیبینن و به‌ ده‌ستی خۆیان ده‌ستی لێ بده‌ن ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ هیچ شتێك نییه‌ ته‌نها سیحرێكی ئاشكرا نه‌بێت وه‌ سیحر و جادوومان لێكراوه‌.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 6]

"أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ قَرْنٍ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّنْ لَكُمْ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاءَ عَلَيْهِمْ مِدْرَارًا وَجَعَلْنَا الْأَنْهَارَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ وَأَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ"

{لەناوبردنی ئوممەتان بە هۆی تاوانی خۆیانەوەیە}

ئایا نابینن له‌ پێش ئه‌ماندا چه‌نده‌ها ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ترمان له‌ناوبرد كه‌ ئه‌وانمان جێگیر كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ شێوازێك كه‌ ئێوه‌مان ئه‌وه‌نده‌ جێگیر نه‌كرد، واته‌: ته‌مه‌نیان درێژتر بووه‌و به‌هێزتر بوونه‌و ماڵ و منداڵ و سامان و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربازیان له‌ ئێوه‌ زیاتر بووه‌ به‌ڵام هه‌موومان له‌ناوبردن كه‌واته‌ له‌ناوبردنی ئێوه‌ ئاسانتره‌.

وه‌ بارانی به‌لێزمه‌و به‌خوڕ و زۆریشمان بۆ ئه‌باراندن وه‌ ڕووباره‌كان به‌ژێر دار و ماڵیاندا ئه‌ڕۆی به‌ڵام به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه‌ له‌ناومان بردن وه‌ له‌ پاش ئه‌مان ئوممه‌تان و میللەتانێكی ترمان دروست كرد ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفر ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌ی تر له‌ناو ئه‌به‌ین.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 5]

"فَقَدْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ ۖ فَسَوْفَ يَأْتِيهِمْ أَنْبَاءُ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ"

به‌ دڵنیایی ئه‌وان ئه‌و حه‌قه‌ی كه‌ بۆیان هات كه‌ قورئانی پیرۆز بوو، یان پێغه‌مبه‌ری خوا بوو - صلى الله عليه وسلم - به‌درۆیان زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌كرد، جا له ئاینده‌دا بۆیان دێت و پێیان ده‌گات هه‌واڵی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 4]

"وَمَا تَأْتِيهِمْ مِنْ آيَةٍ مِنْ آيَاتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا عَنْهَا مُعْرِضِينَ"

كافران هیچ نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك له‌ موعجیزه‌كانی خوای گه‌وره‌یان بۆ نایەت له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى خواى گه‌وره‌و ڕاستێتى پێغه‌مبه‌رانى ئیلا ئه‌وان پشتی تێ ئه‌كه‌ن.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 3]

"وَهُوَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَفِي الْأَرْضِ ۖ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ"

خوای گه‌وره‌ زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌و په‌رستراوه‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی، یان هه‌ر ئه‌و خاوه‌نداره‌و هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كات له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وى.

یاخود وتراوه‌: خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا نهێنی و ئاشكرای ئێوه‌ ئه‌زانێت و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن له‌ كرده‌وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه‌.

یاخود خواى گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌، وه‌ له‌ زه‌ویدا نهێنى و ئاشكراى ئێوه‌ ده‌زانێت.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 2]

"هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ طِينٍ ثُمَّ قَضَىٰ أَجَلًا ۖ وَأَجَلٌ مُسَمًّى عِنْدَهُ ۖ ثُمَّ أَنْتُمْ تَمْتَرُونَ"

خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی له‌ قوڕ دروست كردووه‌، واته‌: ئه‌سڵه‌كه‌تان كه‌ ئاده‌مه‌ پاشان كاتێكی دیاریكراوی بۆ داناون كه‌ مردنه‌، وه‌ كاتێكی دیاریكراوی تر له‌لای خۆیه‌تی كه‌ كه‌س نایزانێ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌، یاخود وتراوه‌: ئه‌جه‌لی یه‌كه‌م ماوه‌ی دونیایه‌و دووه‌میشیان ته‌مه‌نی مرۆڤه‌ تا مردنى، یاخود وتراوه‌: یه‌كه‌م له‌ دروستكردنى مرۆڤ تا مردنى، وه‌ دووه‌م له‌ مردنى تا زیندووبوونه‌وه‌ى.

له‌ دوای ئه‌وه‌ش ئێوه‌ گومانتان هه‌یه‌ له‌ زیندوو بوونه‌وه‌و قیامه‌ت.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره الانعام آیه 1]

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

"الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ ۖ ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ"

سووره‌تی (ئه‌نعام) واته‌: ئاژه‌ڵان، كه‌ وشتر و مانگاو مه‌ڕو بزن ده‌گرێته‌وه‌، سووره‌تێكى مه‌ده‌نییه‌و (165) ئایه‌ته‌.

حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ ئه‌و الله‌یه‌ی كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌ وه‌ تاریكی شه‌و و ڕووناكی ڕۆژ، یان تاریكی كوفر و ڕووناكی ئیمانى دروست كردوو له‌ پاش ئه‌م دروستكردنه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌ شه‌ریك بۆ خوا داده‌نێن و كه‌سانی تر یه‌كسان ئه‌كه‌ن به‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ توانای دروستكردنی ئه‌و شتانه‌شیان نییه‌، یاخود له‌ په‌رستنى خواى گه‌وره‌ لاده‌ده‌ن بۆ په‌رستنى جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره المائدة آیه 120]

"لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا فِيهِنَّ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ"

هه‌رچی موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ وه‌ عیسا - صلى الله عليه وسلم - و دایكی و وه‌ هه‌موو ئه‌وانی تر هه‌مووی موڵك و عه‌بدی خوای گه‌وره‌ن وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

به‌م شێوازه‌ ته‌فسیرى سووره‌تی (مائیده‌) كۆتایی هات، والحمد لله.

📲 @TafsirQuran_Piruz


✍ [سوره المائدة آیه 119]

"قَالَ اللَّهُ هَٰذَا يَوْمُ يَنْفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ ۚ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ"

خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌مه‌ ڕۆژێكه‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ڕاستگۆبوونه‌ ئێستا ڕاستگۆییه‌كه‌یان سوودیان پێ ئه‌گه‌یه‌نێت.

ابن عباس رضی‌الله‌عنهما ئه‌فه‌رمووێت: ڕۆژێكه‌ یه‌كخواپه‌رستى سوود به‌ یه‌كخواپه‌رستان ده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ باخ و باخات و جۆگه‌له‌ ئاو به‌ژێر خانو داره‌كاندا تێ ئه‌په‌ڕێت به‌هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ لێیان ڕازیه‌ به‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌، ئه‌وانیش به‌و به‌ش و پاداشته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یانداتێ پێی ڕازین كه‌ هه‌رگیز به‌ خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه‌، ئا ئه‌مه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌رە گه‌وره‌یه‌ كه‌ مرۆڤ بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.

📲 @TafsirQuran_Piruz

20 last posts shown.

2 074

subscribers
Channel statistics