«« نــاسیـنـی گـروپــہڪان »»
❶ خەواریج:ـ یەڪەم تاقم بوون لە مێژوو ئیسلام پەیدا بوون لە سەردەمی علی ڪوری ئەبو تالب پەیدابوون هاوەڵانیان ڪافر ڪرد ڪە دوانزە هەزار ڪەس بوون لە ناو خۆیان (عبدالله كوری وەهەبی راسبی) یان هەڵبژارد بۆ سەرڪردایەتی ڪردنیان بیروڕایان وابوو بەندە بە تاوانی گەورە ڪافر دەبێت تا ئەبەد لە جەهەنەم دەمینێتەوە .
❷ المورجیە:ـ ئیرجاء واتا دواخستن دێت لە رووی زمانەوە :ئەمانەش یەڪێڪن لە تاقمە ڪەلامیەڪان لە بواری ئیمانەوە تێ كەوتوون لەناو خۆشیان یەك نین یەڪەم ڪەس ڪە قسەی ئیرجائی لێ بشڪواوە (ذر بن عبدالله المذحجی) یە پێان وایە ڪەسێك لە دڵەوە مادەم بروادارە ڪردەوەشی نەبێت ئەهلی بەهەشتە ئەو قسانەی زۆر باوە لە لایان ئیمان بریتییە یە گوفتاری زمان مادەم، گەر بە زمان بڵێن ئیماندارین ئەگەر بە دڵیش ئیمانی نەبێت هەر بڕوادارە ئیمانی گوفتارو زمان بە راستدانانی دڵە ، هەروەها وادەزانن ئیمان زیادوڪەم نابێت !
❸ الجهمیە:ـ جەهمیەڪان ئەوانەن شوێنی (جەهمی ڪوری سەفوان ) ڪەوتوون پێیان وایە خودا شتێڪی موتلەقە بەڵام سیفەتانەی خوا هەیەتی لای دەبەن بۆ نموونە خوا دەڵێ دەستم هەیە ئەوان دەڵێن نیەتی ، وە دەڵێن قورئان مەخلوقە ڪەلامی خوا نیەدەڵێن هەموو ڪردەوەڪان بەندە خوا پیانی ئەڪات هیج ئیختیاری بەندەڪانی نیە وە لە بارەی ئیمانەوە دەڵێن ئیمان تەنها بە زمانە.
❹ المعتزلە:ـ تاقمێڪن مێژووەڪەی دەگەرێتەوە بۆ لای (وائيل بن عطاء الغزال) بەوە ناسراون ڪە عەقڵییان پێش نەقل دەڪەن ئەمرۆش ڪۆمەلێك پەیدا بوون ئەمرۆ بەناوی قورئانی هەمان فڪرەی موعتەزلیان هەیە.
❺ المشبهە:ـ ئەوانەش ڪە سیفەتەی خوا دەچوێنن بە سیفەتی بەندەڪان وەك پێ ڪەنین و تورە بوون و دابەزین.
❻ المجسمە:ـ ئەوانەن ڪە ئەندامەڪانی خوا بە بەندە دەچوێننن وەڪو دەست و قاچ...
❼ الشیعه:ـ ئەمانەش دوای شەهید ڪردنی ئیمامی عوسمان سەری هەڵداوە ئەمانەش سێ تاقمن ١- دەڵێن علی خوایە .٢- باشن تارادەیەك .٣- ئەمانەن ڪە علی بە چاڪتر دەزانن لە عمر و ابو بەڪر. وە بۆچی پیان دەوترێ رافیزە ؟ڪاتێك زەیدی ڪوری علی ڪوری حسێن لە خەلافەتی هیشامی بن عبدالملك دەرچوو شیعە هەڵسان دوای ڪەوتن پرسیاریان لێی ڪرد سەبارەت بە ئەبو بڪرو عمر ئەویش رەحمەتی بۆ نارد وازيان هێنا لێى بۆیە ووتی (رفضتمونی رفضتمونی ) واتا رەفزتان ڪردمەوە رەفزتان ڪردەمەوە بۆیە ئێستاش پیان دەوترێ رافیزە
❽ صۆفى:ـ سەرەتای ئەوان وازیان لە دونیا هێنابوو بە دوای زوهدو بەندایەتی ڪردن بوون پشت ڪردن لە دونیا ڪە پیان وابوو بەم شتانە دڵیان صاف دەبێت، هەندێك دەڵێن لەوە هاتوو جلی صوف لەبەر دە كەن ، هەندێك دەڵێن لەوە هاتووە كە دڵی خۆیان صاف بكەنەوە بەرامبەر ئافرەت و دونیا حەزو ئارەزوو.
❾ جەبری:ـ ئەوانە پیان وایە بەندە لە لایەن خوای گەورە جەبریان لێ ڪراوە ڪە گوناح بڪەن واتا بە هیچ گوناحێك تاوان بار نابێت.
❿ قەدەری:ـ ئەوانەن ئینڪاری ئەوە دەڪەن ڪە خوا لەقەدەرەوە علمی بە شتەڪان هەبێت یەڪەم ڪەس ڪە ئەم ڕایەی هەبوو (معبد الجهنی )پاشان (غیلان القدری ) ڪە دەڵێن خوا علمی بە شتەڪان نەبووە ئەوڪاتەی علمی پێ دەبێت ڪە شتەڪە روو دەدات
⓫ ئەشعەریەڪان:ـ ئەمانەش دەگەرێنەوە بۆ (ابی حسن الاشعری ) ئەوانەش شێوازی ئەهلی ڪەلامیان هەبوو سە بارەت بە بیروباوەر
⓬ تەڪفیری:ـ هیج تاقمێك نیە بەناوی تەڪفیری تەنها بەوانە دەوترێ تەڪفیر بێ بەڵگە خەڵڪی ڪافر دەڪەن بێ ئیقامە حوجە لەسەر خەڵڪی عەوام.
⓭ ماتۆریدی:ـ قوتابخانەیەڪی فیڪریە ڪە شوێن ڪەوتووی (ئەبو مەنسوری ماتۆریدین) یەڪێڪن لە فرقەی ڪەلامیەڪان
⓮ ئەهلی ڪەلام:ـ تاقمێڪی فەلسەفین دەڵێن ئیمان بریتییە لە تەسدیقی زمان نەك دڵ و ڪردەوە ئەقڵی خۆیان دەخەنە پێش دەقەوە ڪۆمەڵێڪی عەقڵانین عەقل تەقدیس دەڪەن ئەگەر ئایەتێك یان فەرموودە نەچێتە عەقڵیانەوە وەری ناگرن !!
⓯ ئەهلی سونە والجماعة:- ئەوانەن ڪۆمەڵی رزگار بوون ڪار بە قورئان فەرموودە دەڪەن دەڵێن ئیمان قەول و وە عەمەلە لەسەر مەنهەجی پێغەمبەرﷺ دەرۆن بیدعە ناڪەن شیرك ناڪەن، وە پێیان دەوترێ سەلەفی لەسەر مەنهەجێڪی پاك و خاوێنن ئەو هەموو فرقەی باسمان ڪرد هەمویان دژایەتی دەڪەن .
داواڪارم لە خوا لەم ڪۆمەڵەیە حسابمان بڪات
━━━━━━━•◈❖◈•━━━━━━━
☜ •الـتمسك بالڪتـاب والـسنـة• ☞
|
@bangawaze_salaf |