ئێمە پێویستە لەم دونیا پڕ لە غەریبیەدا دەستی یەکتری بگوشین، لە ئامێزی یەکتری نەترازێین، لەم شارە پڕ لە خەشم و توڕەیی و جوێنەدا، بە ئازیزێ بانگی یەکتری بکەین و بە گیانێ وەڵامی یەکتری بدەینەوە، لەم هەراو هۆسەو عاجباتیەدا هەرچەندە دەنگیشمان ناخۆش بێت گۆرانی بۆ یەکتری بڵێین، سەما بکەین، خۆمان بەدوور بگرین لە گریان
بۆ یەکتری پێبکەنین!
بۆ یەکتری پێبکەنین!