ڕێــگــای ژیـــان❥


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


آلُلَُّـہِــم صٍَلُِّ ۆَﺳَ̭͠ـــلُِّم ۆَبَْآرِک علُﮯ نَْبِْيَِّنَْـــآ مُحٍمَّدِ ۆِأّلَُـﮧِ ۆِصٌٍحٌٍبِْـﮧِ أّجٍِمَعٌيَِّ

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter




یەکەمین خواردن کە ئەهلی بەهەشت دەیخوات چیە ؟
Poll
  •   ئاوی زم زم
  •   جەرگی نەهەنگ
  •   هەنجیر
  •   زانیاریم نیە
47 votes


لەوانەيە بڵێيت لەپاش هاوسەر گيرى حيجاب دەپۆشم؟

ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ

لەوەڵامدا دەڵێين: ئايە دڵنيات كەدەمێنيت تائەوكاتەو ئەجەل يەخەت ناگرێت ؟!
بێگومان نەخێر كە س ناتزانێت سبەى چى بەسەردێت نەك كاتێكى درێژتر وەك خواى گەورە دەفەرمووێت (وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِير ) (لقمان: ٣٤)
واتە: هيسچ كەسێك نازانێت سبەى چى بەسەردا ديضَت وەهيچ كەسێكيش نازانێت لەچى شوێنێكدا دەمرێت .
كەواتە تۆنازانيت ئايە دگەيتە ە ئەوكاتە يان نان ، بەڵكو چەندەها ڕووداومانە بينيووەو بيستووەو كەلەكاتى زەماوەند كردندا بووك يان زاوا يان هەردووكيان بەڕووداوێك يان كارەساتێك گيلانيان لەدەست داوە لەكاتێكدات كەپۆشاكى ناشەرعى و لەحاڵەتى ئاهەنگ گێڕانى ناشەرعى كەئەويش دياردەيەكى زۆر مەترسى دارو ترسناككە چونكە پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمووێت : (إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بالخَواتيم) واتە: كردەوەى مرۆڤ تەنها بەكۆتاييەكەيەتى .
واتە كردەوەى مرۆڤ بەچى كۆتايي هات ئەو ى بۆ حەساب دەكرێت ، ئگەىگر لەيسەر تاوان و سەرپيچى بمرێت ئەوەنيشانەى سەرئەنجام شەڕى و خراپيە ، وەئەگەر لەسەر گوێراێەڵى و كردەوەى چاك بمرێت ئەوەنيشانەى سەرئەنجام خيچرى و باشى و بەهەشتيە .
جاكێ دەڵێت تۆش يەكێك نيت لەوكەالنەى كەلەكاتى ئەوتاوان و سەرپێچيەدا مردن ڕووبەڕووت نابێتەوە ، وەك ئيمامى شافعى دەفەرمووێت: وكم من عروس زينوها لزوجها وقد قُبضت أرواحهم ليلة القدر
واتە:
چەندەها بووك ڕازێنرانەوە بۆ هاوسەرەكانيان بەڵام لەشەوى بەيەك گەيشتندا كفنيان بۆدوارو خرانە ناو كفن و ڕۆحيان كێشرا ،پاشان ئگەر تۆ بەردەوام بيت
لەتاوان و حيجاب نەپۆشين تا ئەوكاتە كێ دەڵێت خواى گەورە يارمەتيت دەدەات لەوكارەدا؟
يان خود تۆش كەسێكى خراپ نابيت كەژيانت لەگەڵيدا نەگونجێت ؟
يان خود ئەوكاتە ئەو ڕێگريت لێبكات لەپۆشينى حيجاب ؟
ئەوانە هەمووى پيلانى شەيتانە و بەقيەى شەويتان مەكەو شوێنى مەكەوە تافريووت نەدات و بەرەو دۆزەخت نەبات چونكە ئەوبانگى خەڵكى دەكات بۆدۆزەخ نەك بۆ بەهەشت (إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ ) (فاطر: ٦) خواى گەورە بمان پارێزێت لەشەيتانى جنى و مرۆڤ.
نووسەر: م. صلاح الدین عبدالكریم
ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ــ


Video is unavailable for watching
Show in Telegram


Video is unavailable for watching
Show in Telegram


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
بە زانای ئیمامی گەورە ئیسلام حەسەنی بەصرى ووترا:
خەڵکانێک ئەڵێن:
ئەوەی بڵێ (لا اله الا الله) ئەچێتە بەهەشتەوە. حەسەن رحمە اللە ووتی: ئەوەی بڵێ (لا اله الا الله) مافەکان و فەرزەکانی ئەم ووشەیە بدات ئینجا ئەچێتە بەهەشتەوە.


گرنگی خوا بە تەنهایی پەرستن و دووری لە شیرك

ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ

گرنگی خوا بە تەنهایی پەرستن و دووری لە شیرك لەوەدا دەردەكەوێت كە كێشەی نێوان پێغەمبەران و موشریكەكانی گەلەكانیان تەنها لەسەر ( تەنها خوا پەرستن ) بووە:
* قەومی نوح:
[ وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدّاً وَلا سُوَاعاً وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْراً. وَقَدْ أَضَلُّوا كَثِيراً وَلا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا ضَلالاً ] (نوح:٢٣-٢٤).
* عادی قەومی هود:
[ قَالُوا أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ اللَّهَ وَحْدَهُ. وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا. فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ] (الأعراف:٧٠).
[ قَالُوا أَجِئْتَنَا لِتَأْفِكَنَا عَنْ آلِهَتِنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ] (الأحقاف:٢٢).
* ثه مودی قەومی صاڵح: (هود:٦٢)
[ قَالُوا يَا صَالِحُ قَدْ كُنْتَ فِينَا مَرْجُوّاً قَبْلَ هَذَا أَتَنْهَانَا أَنْ نَعْبُدَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكٍّ مِمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ]
باوكی ئیبراهیم و قەومەكەی:
[قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَداً حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ] (الممتحنة:٤)
[قَالَ أَرَاغِبٌ أَنْتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْرَاهِيمُ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ وَاهْجُرْنِي مَلِيّاً] (مريم:٤٦)
[وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَأَدْعُو رَبِّي عَسَى أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاءِ رَبِّي شَقِيّاً] (مريم:٤٨).
* مەدیەنی قەومی شوعەیب: (هود:٨٧) . [ قَالُوا يَا شُعَيْبُ أَصَلاتُكَ تَأْمُرُكَ أَنْ نَتْرُكَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا أَوْ أَنْ نَفْعَلَ فِي أَمْوَالِنَا مَا نَشَاءُ إِنَّكَ لَأَنْتَ الْحَلِيمُ الرَّشِيدُ ]
* ئەهلی مەشوەرەتی فیرعەون بەرامبەر موساو هاڕون:
[ قَالُوا أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا الْكِبْرِيَاءُ فِي الْأَرْضِ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ ] (يونس:٧٨).
[فَلَمَّا رَأَوْا بَأْسَنَا قَالُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَحْدَهُ وَكَفَرْنَا بِمَا كُنَّا بِهِ مُشْرِكِينَ] (غافر:٨٤) .
* موشریكەكانی قوڕەیش بەرامبەر بە پێغەمبەر (صای الله علیه وسلم) :
[وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي الْقُرْآنِ وَحْدَهُ وَلَّوْا عَلَى أَدْبَارِهِمْ نُفُوراً] (الاسراء:٤٦)
[وَإِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَحْدَهُ اشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ الَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ وَإِذَا ذُكِرَ الَّذِينَ مِنْ دُونِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ] (الزمر:٤٥).
[ذَلِكُمْ بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ وَإِنْ يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا. فَالْحُكْمُ لِلَّهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ] (غافر:١٢).
[ وَعَجِبُوا أَنْ جَاءَهُمْ مُنْذِرٌ مِنْهُمْ وَقَالَ الْكَافِرُونَ هَذَا سَاحِرٌ كَذَّابٌ. أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهاً وَاحِداً إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ.وَانْطَلَقَ الْمَلَأُ مِنْهُمْ أَنِ امْشُوا وَاصْبِرُوا عَلَى آلِهَتِكُمْ إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ يُرَادُ.مَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي الْمِلَّةِ الْآخِرَةِ إِنْ هَذَا إِلَّا اخْتِلاقٌ ] (ص:٤-٧) .
[ وَإِذَا رَأَوْكَ إِنْ يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُواً أَهَذَا الَّذِي بَعَثَ اللَّهُ رَسُولاً.إِنْ كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ آلِهَتِنَا لَوْلا أَنْ صَبَرْنَا عَلَيْهَا وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ الْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلاً.أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ أَفَأَنْتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلاً.أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلاً ] (الفرقان:٤١-٤٤)..
وەرم گرتووە لە كتابی : ( خوا پەرستی نەك شەخس پەرستی )
نووسینی : ( دكتۆر عبداللطیف احمد مصطفی )
ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـ


Video is unavailable for watching
Show in Telegram


(وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) البَقَرَة : ٢١٦.
واتا:لەوانەیشە لەشتێک حەزنەکەن و ناخۆش بێت لاتان، بەڵام خێروچاکەى تێدا بێت و بەخێریش گەڕێ، ڕەنگە حەزتان لەهەندێ شت بێ و پێیشتان خۆش بێت کەچی شەڕو خراپ بێت و ئاکامەکەى باش نەبێ، بێگومان خوا خۆی دەزانێ چ شتێ چاکەو چ شتێ خراپە.
📚ابن خلدون (رەحمەتی خوای لێبێت) باسی کردووه کە گۆڕانی وەرزەکان،
واتا/ وەرزێک بۆ وەرزێکی تر.
بۆنموونە:
کاتێ زستان کۆتایی دێت و وەرزێکی تری بەدوادادێت ،لەگەڵ هاتنی وەرزی تازە هاوکات لەگەڵیدا کۆمەڵە حەشەڕاتێک و نەخۆشی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت،بەجۆرێک ئەگەر وازی لێبهێنرێت جیهان لەناو دەبات بەڵام خوای پەروەردگار ئەم خۆڵبارین و تۆز و غوبارە دەنێرێت بۆ لەناوبردن و نەهێشتنی ئەم حەشەرات و نەخۆشیانە...
بەجۆرێک کەقەبارەی ئەم دەنکە تۆزە هاوتایە بەقەبارەی حەشەڕەکە کەهەندێکیان دەچنە ناو کونی لووت و گوێچکەو چاو و......کەتەنها ئەم تۆزە دەتوانێت لەناوی بەرێت و نەیهێڵێت..
☝ئیتر تێدەگەین کەهیچ کارێکی خوا بێ حیکمەت نیە..
"الحمدللە علی کل حال"
منقول




قورئانی پیرۆز هەر لاپەرەیەک چەن دێرە ئەگەر (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ) ی تێدا نەبێت ؟
Poll
  •   15
  •   14
  •   13
  •   16
21 votes


Video is unavailable for watching
Show in Telegram


اللَّـهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّفَسَدَتِ الْأَرْضُ وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿٢٥١﴾}} ألبقرة.
ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـ


ژیانی داوود علیه السلام بەشی یەكەم

ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ

- بەزینی (بنو اسرائیل) و داواکردنی پادشایەک
- بوونی (طالوت) بە پادشا
- مردنی "طالوت"و بوونی "داود" بە پادشا
بەزینی (بنو اسرائیل) و داواکردنی پادشایەک
دوای مردنی "موسا" پێغەمبەرێکی دیکە کاروباری (بنو اسرائیل)ی گرتە دەست و هەر لەگەڵ ئەویشدا چوونە ئەو خاکە پیرۆزەی کە ئەوسا بەڵێنیان پێدرابوو، واتە (خاکی فەلەستین).
دوای ئەوەی لە جەنگێکی خوێناویدا بەزین و شکستیان هێنا و تووشی لاوازی و سەرشۆڕی ببوون، وە بۆ ڕزگاربوون لەدەست ئەو حالەتە داو لە پێغەمبەرەکەیان دەکان پادشایەکیان بۆ هەڵبژێرێت تاکو لەژیر ئاڵایدا کۆببنەوە و بتوانن جەنگ و کوشتاری دوژمنیان بکەن، پێغەمبەرەکەشیان لێ‌ی پرسین: لەوانەیە ئەگەر جەنگتان لەسەر فەرز بکرێت شەڕ نەکەن، ئایا وا نی‌یە؟
ئەوانیش لە وەلامدا گوتیان چۆن شەڕ ناکەین لە کاتێکدا مافەکانمان زەوت کراوەو، دوژمنانمان لە وڵاتی خۆمان دەریان کردوین‌و، ڕۆلەو نەوەکانیان لێ جیا کردووینەوە؟
پێغەمبەرەکەیان گەلەکەی خۆی چاک دەناسی و دەیزانی لە جەنگدا بێ دەستەڵات و لاوازن، بێگومان ئەو بۆچوونەی ڕاست دەرچوو، ئەوەبوو کە خودای گەورە جەنگی لەسەر فەرزکردن ڕوویان لەو فەرزە وەرگێڕا تەنها کۆمەڵێکی کەمیان نەبێت، خودای گەورەش دەربارەی ئەو حاڵەتەیان فەرموویە:
{{أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلَإِ مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ مِن بَعْدِ مُوسَىٰ إِذْ قَالُوا لِنَبِيٍّ لَّهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلَّا تُقَاتِلُوا قَالُوا وَمَا لَنَا أَلَّا نُقَاتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَارِنَا وَأَبْنَائِنَا فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْا إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ ﴿٢٤٦﴾}} ألبقرة
بوونی (طالوت) بە پادشا
پێغەمبەرەکەی (بنو اسرائیل) هەواڵی ئەوەی دانێ کەوا خودای گەورە داواکاریەکەیانی جێ‌بەجێ کردووەو پادشایەکی بۆ داناون بەناوی (طالوت)، بەڵام ئەو گەلە کەوتنە پرتەو بۆڵە و هەڵبژاردنی (طالوت)یان بەدڵ نەبوو، وە (بەڕای خۆیان) ئەو کەسێکی خاوەن بنە ماڵەیەکی ناودار نی‌یە، بەڵکو (هەر بەڕای خۆیان) دەبوایە کەسێکی شایستەتر لەو هەبێت چونکە ئەو (هەژار)یشبوو و ماڵ و دارایی نەبوو، لەلای جوولەکەش ماڵ و سامان بە گەورەترین هۆی پایەبەرزی‌و پیاو ماقووڵی دادەنریت.
پیغەمبەرەکەیان لە وەڵامی بەرهەڵستکارانی‌دا گوتی: خودا (طالوت)ی بۆ هەلبژاردوون و چەند سیفەتیکی وەهاشی پێ بەخشیوە کە شایانی پادشایەتی بێت، بۆ نموونە سیفەتی زانایی زۆری پێداوەو هەروەها خودا هێزێکی جەستەیی‌ی واشی پێداوە کە بتوانێت خۆی لە جەنگدا ڕاگرێت و بەرەنگاری دوژمنان بێتەوە. وە خودای گەورە هەر خۆیشی مافی پادشایەتی بەو کەسە دەدات کە شایستەیەتی و لەبەر حیکمەتێکیشە کە جگە لە خودا هیچ کەسیک نازانێت چی‌یە:
{{وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّـهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللَّـهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللَّـهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ وَاللَّـهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿٢٤٧﴾}} ألبقرة.
مردنی "طالوت"و بوونی "داود" بە پادشا
"طالوت" گەلەکەی برد بۆ جیهاد کردن لە پێناوی خودادا و هانی‌ی دان لەسەر جەنگ و کوشتاری ئەو دوژمنانەی لەوەوپێش ژێردەستەو زەلیلیان بوون.
(جالوت) سەرکردەی سوپای دوژمنەکەیان بوو و زۆر ئازاو چەلەنگ بوو، تەنانەت هەموو گەلانی دراوسێ‌یان بەو پاڵەوانێتی‌یەو ئازایەتی‌یەیان دەزانی و هەموویان لێ‌ی دەترسان و توخنی نەدەکەوتن.
(بنو اسرائیل) بەرەو مەیدانی کوشتاری (جالوت) و سوپاکەی دەرچوون و لە خودای گەورە پاڕانەوە دڵیان پڕ بکات لە سەبرو ئارامی و لە مەیدانی شەڕیشدا چەسپاویان کات و، سەریان خات بەسەر دوژمنانیان‌دا.
"داود" سه‌ربازێكی نه‌ناسراوی سوپاكه‌ی (طالوت) بوو، له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا "داود" به‌كۆمه‌كی خوای گه‌وره‌ توانی (جالوت) به‌زه‌ویدا بدات و بیكوژێت، لەشکرەکە لەوساتەدا کە دەبینن ئەوا سەرکردە بەزەبرو زەنگەکەیان کوژرا ترس و بیمێکی زۆر دەیانگرێت و ئاژاوەو پشێوی دەکەوێتە نیو ڕیزەکانیانەوە، پاشان هەڵدێن و هەریەکەی بەلایەکدا ڕادەکەن و (بنو اسرائیل)یش سەرکەوتن بەدەست دێنن.
پاش ماوەیەک "طالوت" دەمرێت و "داود" دەبێت بە پادشای هەموو گەلی (بنو اسرائیل):
{{وَلَمَّا بَرَزُوا لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ قَالُوا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ﴿٢٥٠﴾ فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ اللَّـهِ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ وَآتَاهُ اللَّـهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ وَلَوْلَا دَفْعُ


کەمترین پیت کە لە قورئانی پیرۆزدا بەکار هاتوە چیە ؟
Poll
  •   ا
  •   ب
  •   ظ
  •   ی
20 votes


Video is unavailable for watching
Show in Telegram


هيدايه‌تيان فه‌رمووی ئه‌ی گه‌له‌كه‌م ئێوه‌ شاهێد بن من به‌ريم له‌ ئێوه‌ له‌و شيركه‌ی ده‌يكه‌ن لێره‌وه‌ په‌يامی حه‌زره‌تی هود كۆتايی پێ دێت و له‌و ته‌نگانه‌ی بێ بارانی هه‌ورێكی ره‌ش دێت و گه‌لی عاد به‌ دلێكی خۆشه‌وه‌ واده‌زانن ئه‌وا بارانيان بۆ هات به‌لام حه‌زره‌تی هود فه‌رموی په‌له‌ مه‌كه‌ن ئه‌مه‌ نه‌ك باران به‌لكو عه‌زابی خوای له‌ژێره‌وه‌يه‌ له‌ناكاو هه‌لی كرده‌ ره‌شه‌بايه‌كی زۆرلا توند كه‌ هه‌رچی هه‌با رايده‌مالی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزی ده‌كرده‌وه‌ و به‌زه‌ويانی دائه‌دا وئه‌م ره‌شه‌بايه‌ ئه‌وه‌ی هه‌يبوو لولی داو وێرانی كرد وئه‌م گه‌له‌ بون به‌ سه‌ربرده‌و كه‌سيان نه‌ماو ته‌فرو تونابوون .به‌م شێوه‌يه‌ كۆتايی هات به‌ باسی ئه‌م گه‌له‌ خوا بمان پارێزی له‌ توره‌بونی خۆی ان شاء الله تعالی.
ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـ


چیرۆكی هوود عليه‌ السلام

ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ

پێغه‌مبه‌ری خوا (هود) پاش ئه‌وه‌ی منال ونه‌وه‌ی حه‌زره‌تی نوح عليه السلام په‌رته‌يان كرد له‌سه‌ر روی زه‌وی ، گه‌لێكی نوێ هاته‌ ئاراوه‌ ئه‌ويش گه‌لی (عاد) ئه‌م گه‌له‌ له‌ باكوری دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌ لای بيری ئيره‌م نيشته‌جێ بوون ئه‌م خاكه‌ی كه‌ ئه‌وان لێی ده‌ژيان ناوی (الاحقاف) بوو خوا نيعمه‌تێكی زۆری له‌گه‌ل ئه‌وان كردبوو له‌ هێزو تواناو بالاده‌ستی و خۆشی و هێمنايی له‌وپه‌ری رابواردن و شادی ده‌ژيان كانی وكانياويان زۆر بوو شينايی وده‌غل ودانيان ده‌كرد له‌گه‌ل ئه‌و نيعمه‌تانه‌ش هێزی له‌شيان پێ درابوو كه‌ زۆر به‌ هێز بون به‌م ژيانه‌ شوكر نه‌بوون به‌لكو ده‌ستيان كرد به‌ زولم وزۆرداری و ده‌ست درێژكردنه‌ سه‌ر مال و سامانی خه‌لك ، سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش اصلا سوپاسی خوايان هه‌رنه‌ده‌كرد چونكه‌ ئه‌م نيعمه‌تانه‌يان له‌ خوا حيساب نه‌ده‌كرد به‌لكو ئه‌وانيش په‌يكه‌رێكيان بۆ خۆيان دروست كردبوو كه‌ ناوی (صمود) بوو وه‌ يه‌كێكی تريشيان هه‌بوو به‌ ناوی( الهتار) ده‌يان په‌رست بۆيه‌ تاوه‌كو بێنه‌وه‌ سه‌ر راسته‌ رێگای جاران وخواپه‌رستی خوا پێغه‌مبه‌رێكی به‌رێزو نازداری نارد كه‌ ناوی پيرۆزی (هود) بوو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ خاوه‌ن حه‌سه‌ب و ناوداربوو به‌ زيره‌كی و ده‌ست پاكی وراست گۆيی بانگيانی كرد بۆ خوا په‌رستی بۆ وازهينان له‌ سته‌م كردن له‌ خه‌لكی به‌لام وه‌كو ئه‌وانی تر كه‌لله‌ ره‌ق بوون و وه‌لاميان به‌توندی داوه‌و گوتيان (من اشد منا قوه‌) پێمان بلێ كێ هه‌يه‌ له‌ ئێمه‌ به‌هێزو تواناتر؟ حه‌زره‌تی نوح سه‌رسام بوو ئه‌م وه‌لامه‌ی چاوه‌روان نه‌ده‌كرد له‌گه‌له‌كه‌ی به‌لكو زۆريش به‌نه‌رمی وه‌لاميانی داوه‌ وه‌كو پێغه‌مبه‌رانی تر كه‌ نه‌رم ونيانی سيفه‌تی ئه‌وانه‌، هه‌ستا به‌ ئامۆژگاری كردن وباشترين رێنمايی كردن به‌لام به‌داخه‌وه‌ زياتر به‌ره‌و عينادی و كه‌لله‌ره‌قی چون هه‌تا وای لێهات پێيان گووت(سواء علينا اوعظت ام لم تكن من الواعظين)) لای ئێمه‌ يه‌كسانه‌ واته‌ ئامۆژگاريمان بكه‌ی ونه‌كه‌ی وه‌كو يه‌ك وايه‌ ، هه‌ر به‌وه‌نده‌ش وازيان نه‌هێنا به‌لكه‌ پێيان گوت تۆ كه‌سێكی نه‌فامی و ناتێگه‌يشتی به‌لام حه‌زره‌تی هود زۆر به‌ له‌سه‌ر خۆيی وه‌لامی دايه‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌ی گه‌له‌كه‌م من نه‌ نه‌فام و نه‌ ناتێگه‌يشتيم به‌لكو من نلردراوم له‌ لايه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌ ناردراوم ، ئه‌مجاره‌ گوتيان تۆ شێتی و هه‌ر وازيان نه‌هێنا له‌ بت په‌رستی لێره‌وه‌ حه‌زره‌تی هود زۆر به‌ دلێكی پر له‌ ئيمانه‌وه‌ فه‌رمووی من خوا ده‌كه‌م به‌شاهيد و ئێوه‌ش شاهێد بن من دوورم له‌و ره‌فتاره‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن به‌لام ئه‌وان هه‌ر بروايان نه‌هێنا چه‌ند كه‌سانێكی كه‌م نه‌بی بروايان نه‌هێنا و هه‌ر زياتر تاوانيان ئه‌نجام ده‌داو رويان له‌ كوفر بوو نه‌وه‌ك ئيمان .
پێغه‌مبه‌ری خوا (هود) -٢-
پاش ئه‌وه‌ی گه‌لی عاد زياتر ده‌ستيان كرد به‌ مل ملانێ و عينادی زياتر و وه‌لامی پێغه‌مبه‌ری خوا(هود) عليه السلام نه‌داوه‌ وله‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا برواداران بروايان پته‌وتر ده‌بوو زياتر ئاراميان گرت به‌رامبه‌ر ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی كه‌ له‌راست بێ برواكان ده‌يان چێژت ئا له‌و كاتی حه‌زره‌تی هود سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ ئه‌وانی ئاگادار كرده‌وه‌ وترسانديانی له‌ عه‌زابی خوا به‌هۆی ئه‌و پشت تێ كردنه‌ی و تاوان ئه‌نجام دانه‌ی و فه‌رموی(( لاتتولوا مجرمين)) به‌لام بيرو هۆشيان هه‌موی مۆر كرابوو له‌سه‌ر سته‌م و زۆرداری وه‌لامی پێغه‌مبه‌ری خوايان داوه‌ به‌ توندترين شێوه‌و گوتيان ((أجئتنا لنعبد الله وحده ونذر ما كان يعبد آباؤنا فأتنا بما تعدنا إن كنت من الصادقين )) ئايا تۆ كه‌هاتووی به‌ نيازی ئه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ ته‌نها يه‌ك خوا بپه‌رستين وواز له‌ خوايه‌كانمان بهينين كه‌ باب و باتپيرانمان ده‌يان په‌رست ؟ ده‌ ئه‌گه‌ر راسته‌ با عه‌زابمان بۆ بێت و ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ ده‌يلێيت بابێته‌ دی ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌يت ؟ به‌لێ به‌م قسه‌يه‌ی ئه‌وان كرديان هه‌موو ريگايه‌كيان له‌به‌رده‌می حه‌زره‌تی هود داخست وهيچ چاره‌ی نه‌ما ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ كه‌ پێيان رابگه‌ينێ ئه‌وا خۆتان توشی سزای خوا كرد له‌و كات و ساته‌دا باران نه‌ما و زه‌وی ووشك هه‌لگه‌را وشينايی نه‌ما ئه‌وه‌ی مه‌رو مالات بوو هه‌مووی مردن و له‌ ناوچوون و توشی گرانی و هه‌ژاری هاتن له‌ ژيانی خۆشی و هێمنايه‌تی به‌ره‌و ژيانی نه‌داری و ئازار و ئه‌زيه‌ت كه‌وتنه‌ رێ كه‌ ئه‌م سزايه‌ ماوه‌ی (سێ سالی) خايه‌ند هه‌تا نزيك بوو هه‌موويان توشی هه‌لاكه‌ت بن هێشتا حه‌زره‌تی هود داوای لێكردن كه‌ ته‌وبه‌و ئيستغفار بكه‌ن و بروا بهێنن وپه‌يمانی پێياندا كه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بارودۆخی جاران له‌ خۆشی و هێمنی به‌لام گه‌لی عاد هه‌ر له‌سه‌ر عينادی خۆيان به‌رده‌وام بوون به‌لكو زياتر ئينجا له‌و كاتدا پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌زانی هيچ رێگه‌ چاره‌ نه‌ماوه‌ بۆ


لە کاتی پێوەدانی دووپشک چیبکەین

ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ

بابەتێکی زۆر گرنگ ڕەنگە ببێتە هۆی پاراستنی ژیانی کەسێک
لە کاتی پێوەدانی دووپشکدا ئەم ڕێگانە بگرە بەر:
ڕێگەی چارەسەرە خێراکە:
• سەرەتا هەوڵ بدە شوێنی پێوەدانەکە بزانیت.
• هەر کە زانیت شوێنەکەی کوێیە دەست بەجێ ئەو شوێنە بە ئاوی سارد و سابوون بشۆ، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ئەو ژەهرەی لە دەوروبەری پێوەدانەکەیە لایبەیت و بڵاو نەبێتەوە بە هەموو لەشدا.
• ‌ئینجا زۆر گرنگە کە هێمن و لەسەرخۆبیت و نەشڵەژێیت.
• مەهێڵە قەرەباڵغی و دەنگە دەنگ لەسەر کەسی پێوەدراو دروست بکەن بۆئەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز نەبێتەوە، چونکە تا لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز بێتەوە ئەوا بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە لە لەشیدا خێرا تر دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە تا بتوانیت ترسی کەسەکە کەم بکەیتەوە ئەویش بە قسەی پۆزەتیڤ و خۆش و ورە بەرزکردنەوە ئەگەر پێویستی کرد.
• خواردنی شیر باشترین شتە لەکاتی پێوەدانی دوپشک ، چونکە دژە ژەهرە و کەسەکە ئەرشێنێتەوە ، بەوهۆیەوە ژەهر ناگاتە نزیک دلی و زۆر سەلامەت ئەبێت .
• ‌ئینجا هەوڵ بدە نەهێڵیت کەسە پێدراوەکە زۆر بجووڵێتەوە، چونکە تا زیاتر بجووڵێت خێرایی بڵاو بوونەوەی ژەهرەکە لە لەشی زیاتردەکات.
• ‌هەوڵ بدە پارچەیەک سەهۆڵ بخەیتە سەر شوێنی پێوەدانەکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەری دایبنێیت، ئینجا پێنج خولەک لایببە و دواتر دیسان ١٠خولەکی تر بەفری لەسەردابنێرەوە، بەم جۆرە چەند جارێک ئەمە دووبارە بکەوە، ئەمە دەبێتەهۆی هێواشکردنی بڵاو بوونەوەی ژەهرەکە بە هەموو لەشدا.
• ‌ئەگەر شوێنی پێوەدانەکە دەستت بوو، بە هیچ شێوەیەک دەستت بەرز نەکەیتەوە، بەتایبەت بۆ ئاستی سەرەوەی دڵ، چونکە ئەوەش بڵاوبوونەوەی ژه‌هره‌كه‌ لە لەشدا خێراتر دەکات.
• لە هەموو دۆخێکدا باشترە کە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم ڕێگانەی پێشوودا بەرەو نەخۆشخانە بەڕێبکەویت و سەهۆڵەکەش لەگەڵ خۆت ببەیت، بۆ دووبارەکردنەوەی ئەو ڕێگەی ساردکردنی شوێنی پێوەدانە.
ئەگەر ئەم ڕێگانەی سەرەوە جێ بەجێ بکرێت، ئەگەری نەمانی مەترسی لەسەر کەسە پێوەدراوەکە نامێنێت، هەروەها لە نێو هەموو جۆرەکانی دووپشکدا، تەنها چەند جۆرێکی کەمیان مەترسیدارن.
• له كاتى پێودانى دووپشکدا ده توانيت ته نها به به كار هينانى يه ك هيلكه خوت رزكاربكه ى له ژه هرى او دووبشكه ، ته نها هيلكه كه به ساغى بخره سه ر او شوينه ى كه دوبشكه كه بيوه ى داوه بو ماؤه ى ٥ خوله ك ئەم ديو ئەو ديو به هيلكه كه بكه له سه ر او شوينه ى كه دوبشكه كه بيوه ى داوه ، دواى ٥ خوله كه كه هيلكه كه بشكينه ده بينيت هيلكه كه هه موو زه هره كه ى هه لمژيوه و ره ش بوه.
تێبینی:
• دوپشک زیاتر له کاتی ڕه‌شه بادا دێته ده ره وه ،چونکه له وکا ته دا هیچ جۆره مێشووله یه ک به ده ره وه نیه ، له به رئه وه ی دوپشک زۆرله مێشووله ده ترسێت..
• منداڵ و بەتەمەن ئەو کەسانە ن زیاتر مەترسییان لەسەرە .
به هیوای سود وه رگرتن.
خواى گەورە خۆی هەموومان بپارێزێ لە دوپشک
ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ــ


Forward from: ڕێگەی ئیسلام ،🌻🖤
نوێژی سوننەتی دەستنوێژ (صلاة ركعتي الوضوء)
واته‌: دوو ڕكه‌عه‌ت سونه‌ت دوای ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن ، ئه‌م نوێژه‌ پێك هاتووه‌ له‌ دوو ڕكه‌عه‌ت ، پێغه‌‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (من تَوَضَّأَ نحوَ وُضُوئِي هذا ثُمَّ صلى رَكْعَتَيْنِ لَا يحدث فِيهِمَا نَفْسَهُ غُفِرَ له ما تَقَدَّمَ من ذَنْبِهِ).
واته‌: (هه‌ر كه‌سێك ده‌ست نوێژ وه‌كو من هه‌ڵبگرێت ، پاشان دوو ڕكه‌عه‌ت نوێژ بكات ، نه‌فسی خۆی مه‌شغوڵ نه‌كات به‌ هیچ شتێك ، خودای په‌روه‌ردگار له‌ گشت تاوانه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت) .

20 last posts shown.

293

subscribers
Channel statistics