•• گەر خۆم ھەواڵت
نەپرسم تۆ ناپرسی ••
•• لە لەدەست دانم ناترسی ••
•• دە قیروسیا با ئاوابێ ••
•• با ھەستەکانی تۆ بۆ من
وەک مناڵێکی ساوا بێ••
•• ئەو ڕۆژەی ھەواڵی مەرگم
ئەو کوردستانە پڕئەکات ••
•• ئەزانی کێت لە دەست داوە
ئەوکات دڵت ھەست ئەکات ••
•• تێ ئەگەی چۆن چۆڵی ئەکەم
ئەم پێگە و ژیان و شارە ••
•• وەک ئازیزانی ترت نیم بەرگە
ناگریت بۆ ئەم جارە ••
•• بەرگە ناگریت بۆ ئەم جارە ••
کــوچـیـار