بە دەست تۆ نییە کە ناخۆشیەکان خۆی دێن، بەڵام کۆنترۆڵ کردنی و زاڵ بوون بەسەری ئەوە بەدەست تۆیە،، ڕۆژەکانت پڕ مەکە بە ناخۆشی و بیرکردنەوە لێیان،، ژیان زۆر کورتە و کاتیش زۆر کەمە، بیرت پر مەکە لە ناخۆشی،، ژیانێکی خۆش بژی،، هەمیشە هەوڵی بەدەستهینانی دڵخۆش بدە،، هەوڵ بدە بیدۆزیتەوە،، هەوڵ بدە بگەی بە هەموو ئەو شتانەی کە لە پێناویا ئەجەنگی،، ئاسودەیی بەدەست بهێنە، برۆ بۆ شوێنێک کە ئاسودەی لێی،، چونکە ئاسودەیی وا لە مرۆڤ ئەکات کە سەرکەوتوو بێت،، وای لێدەکات بەردەوام بێت،، بەهێزی ئەکات،، هەمیشە بەرەو لووتکەی ئەبات،، بەڵام گەر ئاسودە نەبیت ئەوا دڵنیات ئەکەمەوە کە شکست ئەهێنی،، ژیانێک بژی کە شانازی پێوە بکەی،، ماندوو مەبە با ژیان کۆل بۆ تۆ بدات بەڵام تۆ هەرگیز کۆل مەدە..