ئایا دەزانی دەمریت؟؟!
پرسیارەكەت بەلاوە سەیرە؟! جا گوێ بگرەو دڵتم بەرێ با من وەڵامت بەمەوە، بەڵێ ئەوە تۆی ئەمریت. زۆركات وا هەست ئەكەین یان كارەكانمان بەشێوەیەك ئەنجام ئەدەین وەكو بڵێی نامرین.
سوێن بەوخوایەی گیانی من وتۆی بەدەستە چۆن ئێستا بەپێی خۆت ئەڕۆیت رۆژێك دێت پێیەكانت سست وساردن وبەسەر شان ئەتبەن بۆ كوێ...؟! بۆناو گۆڕ چۆن گۆڕێك.؟ تەسك، تاریك، بە تەنهایی ئەتخەنە ناو ئەو گۆڕەی كە دەمێكە چاوەڕوانتە بتكاتە خۆراكی خۆی.
بۆ عەشقی كەسێك مەفەوتێنە سۆزی خودایی * ئەو ڕۆژانەت لەیادنەچێ ئەتخەنە گۆڕی تەنیایی
برام خوشكی خۆم.... مردن خۆشیەكان لەناودەبات ئاواتەكان دەبڕێت، بۆیە خۆتی بۆ ئامادەبكە و بیركەوە ئیستا ڕازیت لەخۆت گیانت بكێشرێت..؟؟ ئایا شەرم ناتگرێت بەكارە خراپەكانتەوە بگەڕێیتەوە بۆلای خوا(جل جلالە) وا دابنێ ئێستا مردووی تەممەنای چیدەكەی..! ئەڵێی بمگەڕێننەوە بۆئەوەی تاوان بكەم.؟ یان شەریك بۆخوا بڕیاردەم یان لەگەڵ دایك و باوكم خراپ بم یان یان.... نا والله ئەڵێی باكاری چاك بكەم [رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَا تَرَكْتُ] المؤمنون جا پێش ئەوەی بخرێیتە ناو گۆڕەوە بگەڕێوە بۆلای خوای پەروەردگار، پێش ئەوەی (دوو فریشتەكە) لەناو گۆڕ ڕاتچەڵەكێنن پرسیارت لێبكەن پرسیار لەخۆت بكە تاچەند خوات لەخۆت ڕازی كردووە.؟؟ هەروەكو وەكو عمری كوڕی خگاب فەرموویەتی: (حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا) بەڕاستی مردن بەسە بۆئەوەی ئامۆژگاری كەرمان بێت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:
[يتبع الميت ثلاثة: أهله وماله وعمله: فيرجع اثنان ويبقى واحد: يرجع أهله وماله ويبقى عمله]
واتە: سێ شت دوای مردوو ئەكەوێ: كەسوكاری ماڵەكەی وكارەكانی: دوانیان ئەگەڕێتەوە ویەكێكیانی لەگەل ئەمێنێتەوە: كەسوكارو ماڵەكەی ئەگەڕێنەوە وكارەكانی ئەمێنێتەوە.
ئەوەش بزانە كەمردیت هیچ شتێكت نامێنێت تەنانەت ناوەكەشت بۆیە زۆركات بیستومانە ناڵێن فلان كەس بێنن بەڵكو ئەڵێن (جەنازەكە) بێنن، ئەوە قیمەتی تۆیە لە دونیایەكی دوابڕاوە. جا بۆ دنیا مەژی كفن نە گیرفانی هەیەو نە لەسەر مۆدێلیش ئەدورێ، بۆ دواڕۆژ بژی كە گەڕانەوە بۆلای خواو بەهەشتانێكە كە پانتاییەكەی ئەرزو ئاسمانەكانە.....