گەورەیی پشت بەستن بە پەروەردگار
ئەبوهوریرە ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی: ((يَدْخُلُ الْجَنَّةَ أَقْوَامٌ أَفْئِدَتُهُمْ مِثْلُ أَفْئِدَةِ الطَّيْر)). واتە: خەڵكانێك دەچنە بەهەشتەوە دڵیان وەك دڵی باڵندەكان وایە.
هەندێك لەسودەكانی ئەم فەرموودەیە:
١/ پشت بەستن بە خوای گەورە بۆپەیداكردنی بژێوی ژیان و هەروەهادڵ پاكی و دڵنەرمی هۆكارێكە بۆچونە ناوبەهەشت.
٢/ بۆتەواوی پشت بەستن بەخوای گەورە پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نمونەی باڵندەی هێناوەتەوە,وەك فەرمویەتی: ((لوْ أَنَّكُمْ تَتَوَكَّلُونَ عَلَى اللَّهِ حَقَّ تَوَكُّلِهِ لَرَزَقَكُمْ كَمَا يَرْزُقُ الطَّيْرَ، تَغْدُو خِمَاصًا وَتَرُوحُ بِطَانًا)). واتە: ئەگەر ئێوە بەتەوای پشت بە خوای گەورە ببەستن ئەوا پەروەردگار ڕۆزیتان بۆ دەنێرێت هەروەك چۆن ڕۆزی بۆ باڵندەكان دەنێرێت, كەبەیانیان بەبرسێتی لە لانەكانیان دەچنە دەرەوە و ئێواران بە تێری دەگەڕێنەوە.
ئەم حەدیسە👆 مانای چیە؟
خوای گەورە ڕزقمان ئەدات ، بەڵام کەی؟
ـ یەکەم ئەگەر پشتمان بەخوای گەورە بەست.
ـ دووەم ئەگەر هەوڵمان داو کۆششمان کرد.
واتا کەسێک نابێت لەماڵی خۆی دابنیشێ و بڵێ پشت بەخوای گەورە دەبەستم و خوای گەورە ڕزقم ئەدات نەخێر دەبێ وەکو باڵندەکە بکات بەیانیەکەی بچێتە دەر و هەوڵی خۆی بدات وە هەروەها واجبیشە پشت بەخوای گەورە ببەستێ.
٣/ خەڵكانێك هەن وەك باڵندەكان تەنها پشتیان بە پەروەردگار بەستوە بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ڕۆژانەیان لەگەڵ بەكارهێنانی هۆكارەكان,دڵ نەرم ودڵ ناسك ودڵ پاكن دڵ پڕ لەترسی پەروەردگارن, كەسانێكی دڵ پڕ لە قین وداخ نین كەسانێكی فێڵاوی وقۆڵ بڕ نین,ئیتر تۆیش هەوڵ بدە دڵت وەك دڵی باڵندەكان بێت چونكە ئەوكەسانەی ئاوابن بەویستی پەروەردگار ئەهلی بەهەشتن.