ئەگەر ئەم نامەیە نەنێریت بۆ ١٠ کەس ئەوا...
=========================
بسم الله الرحمن الرحیم
بەرێزان و خۆشەویستان، لە ناو خەڵکیدا و بە تایبەتی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان نامەیەك بڵاو دەکرێتەوەو لە کۆتایی نامەکە نوسراوە ئەگەر بۆ (١٠) کەسی نەنێریت ئەوا تووشی بەڵاو موسیبەت و ناخۆشی ئەبیت...!، وە ئەگەر بۆ دە کەسی بینێریت ئەوا تووشی دڵخۆشی و خێرو بەرەکەت ئەبیت...!
حوکمی ئەم کارە لە شەرعدا :
ئەم کارە کارێكی ناشەرعییە و بیدعەیەو داهێنراوە وەکو بیدعەکانی تر، وە بیدعە کردنیش لە دیندا ڕەت دەکرێتەوە و قبوڵ نیە، هەر وەك پێغەمبەری خوا - صلى الله علیه وسلم - فەرموویەتی: ( مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ). رواه مسلم.
واتا: (ههر كهسێ كارێ بكات كه فهرمانی ئێمهی لهسهر نهبێ ئهوا ڕهت دهكرێتهوه).
بەڵکو ڕەنگە ئەم کارە بچێتە قاڵبی کوفریشەوە پەنا بەخوا؛ چونکە هەواڵی داهاتوو ئەدەیت بە خەڵکی کە ئەمە تەنها پەروەردگار ئەیزانێت، هەر وەك خوای گەورە فەرموویەتی: (( قُلْ لَا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ )). النمل 65.
واتا: ئهی پێغهمبهر- صلی الله علیه وسلم- پێیان بڵێ: جگه له خوا ههرچی له ئاسمانهکان و زهویدا ههیه هیچیان ئاگادارینین له پهنهان و شاراوهکان.
کەوابووعلمی غەیب تەنها خوای گەورە دەیزانێت، نەك ئەو کەسانەی کە ئەو نامەیەیان هەڵبەستووە!
وە بە دووری مەزانن کە دوژمنانی ئیسلام بەم کارە هەستابێتن و ئەم نامەیەیان نوسیبێتەوە بۆ ناشرین کردنی ئیسلام و دروست کردنی گومان لە دڵی موسڵماناندا، چونکە کەسی واهەیە بە نەزانی هەڵدەستێت بە ناردنی ئەو نامەیە بۆ (١٠) کەس، کەچی هیچ خۆشی نایاتە رێگای، بەڵکو ڕەنگە تووشی ناڕەحەتی و بەڵاو موسیبەتیش بووبێت، وە دوواتر گومانی بۆ دروست دەبێت لە ئیسلام وا دەزانێت ئەو نامەیە لە ئیسلامدایە!!
بۆیە پێویستە هەموومان ئاگادار بین و فێڵمان لێ نەکرێت و باوەر بەو جۆرە خورافیاتانە نەکەین، وە ئەگەر کەسێك ئەو نامەیەی بۆ ناردین با ئامۆژگاری بکەین و حەقی بۆ روون بکەینەوە، بۆ ئەوەی دەست هەڵبگرێت لە بەشداری کردن لەو تاوانە.
والله أعلى وأعلم والحمدلله رب العالمین.
----------------------------
براتان: شهاب أحمد