📚📚📚📚📚📚📚📚
{هێمنی مەزن و بەرچەسبے شوعار وچەندتەوەرێک}
هەمووئەوڪەسانەے ڪە پێیان وایە هەست وهەڵوێستے هێمن زۆرتر لاسەنگے بەلاے شوعاردایە ئەگەرلیان پرسے شوعارم بۆ شێڪەوە یان بڵێے شوعار لە ڕوانگەے ئێوە چۆن پێ ناسەدەڪرێ .دادەمێنن ،هێمنے مەزن پیش ئەوەے شاعیر بێ مرۆڤێڪے بەتەواوے مانا مرۆڤ دۆستە ئەو تەنانەت پێے خۆش نیە نەیارەڪانیشے دەسبەسەربن
ئارەزوومە هەرچے ئینسانە بەئازادے بژی
یان دەڵێ
شیوەنے من شیوەنے ئینسانیە
بانگے ئازادے وگڕووے یەڪ سانیە
لەهیچ یەڪ لە نووسراوەڪانے هێمن دا دژایەتے دەگەڵ هیچ هیزوو نەتەوەیەڪ نابیندرێ هێمن بەشێعرە بەناوبانگەے {ڪورد وئازەربایجانے}بۆ هەتا هەتایە مرۆڤ دۆستے و ئینسان بوونے خۆے سەلماند.شێعرے هێمن سەربە هەلوومەرجێڪے تایبەت نین لەشێعرے بڕۆ ئەے شاهے خاین دا ڪەزۆر ڪەس پیان واێە شوعارە نێوے هیچ ڪەسے نەهێناوە شاهے خاین سەدان وبگرە هەزاران ساڵے دیڪەش هەر هەیە بۆیه دەڵێم ئەوشێعرە قەت تازەگەرے خۆے لەدەس نادا هەموومان دەزانین مەبەستے ئەوڪێ بوو بەڵام نەینووسے بڕۆ ئەے محەمەد ڕەزاے خاین بۆ ئەوەے شێعرەڪەے نەبێتە شوعار ـ حەفتا ساڵ لەمەوبەر هێمن ئەوئاواتەے دەدڵ دا بوو
{ڕێگەیئاسن دەچێتە شاخے هەورامانەوە}
بەڵامئێستا ڕێگەے گوندەڪەے هێمن هەر ڪۆرە ڕێگەیە ونەوەڪانے هێمن بۆ ئیسفاڵتے ئاخ هەڵدەڪێشن
هێمن بەئاوات بوو چیدے نەدڕێ دەفتەرو ئەشعارے ڪورد ،بەئاواتبوو پڕ بێ تێڕ وجەواڵ مشت بێ عەمبارے ڪورد
بەئاوات بوو چیدے نەڪەوێ لە ڪوڵانان خەستەو بیمارے ڪورد
هێمن بەئاوات بوو شیرینے تەشێ ڕێس پۆ وبنۆڪ و ماشەرفڕێ بدا و وەدواے عیلم وخوێندن بڪەوێ بەئاوات بوو چے دے لە دیوەخانان گزیرے بەدفەڕ پارووے لەماڵے ڪرمانج بانەدا
هێمن بەتەواوے لاگرے سوڵح وتەبایے و یەڪ ڕێزے ماڵے ڪورد بوو هێمن سەربەهیچ باڵێڪے سیاسے نەبوو بەڵڪوو سەربە هەموو نەتەوەے ڪورد بوو
ئەوشانازے بە ڕەسەنایەتے زمانے دایڪے دەڪرد هێناے ڪەو بێژیڪے شێعرے دەس دایە و هەموو وشەو دەستە واژەڪانے باڵەڪەو ڪرد خۆے لە وشەے نامۆ وداتاشراو دزێوە و بەپێچەوانەے شاعیرانے پێش خۆش خۆے ڪەپەروەردے ناوفەقێ وموستەعیدے حوجرەڪان بوو ن هات لەسەر شێوازے وشەے ڕەسەن وخۆماڵے و دیالیڪتے بەیت وباو حەیران فەرهەنگێڪے هەرمانے بەناوے تاریڪ وڕوون بۆ بەرەے داهاتوو تۆمار ڪرد ـ ڕاوەبەرازـ نەورۆزے ڕزگارے ـ ڕاوەتاژے ـئاواتے بەرزـ بەهارے ڪوردستان ـبلوێرے شوان ـ یادگرے شیرین ـ بەهارے لادێ ـ ئارەق وتین و زۆر شێعرے دیڪەے هێمن پێش ئەوەے شێعربن فەرهەنگێڪے تەواو حەیارن ـ هێمن لە گێڕانەوەے بیرەوەرے دا ڪەم وێنەیە لە ڕاست وێژے و ڕوونڪردنەوە دا {لەڪۆوە بۆ ڪوێ}بۆخۆے ئاوێنەڪے باڵانوێنے ڕابردوویە
هەوارے خاڵے ڕۆمانێڪے ڕاستەقینەے ڪەم وێنەیە ناڵەے جوداے هاوارێڪے ژاندارڪانەے گەلێڪے چەوساوەیە تۆحفەے موزەفەریەے گەنجێڪے سەربەمۆرە پاشەرۆڪ هەگبەیەڪے پڕ لە گنجە
یادے هێمن بەخێر و ڕێگاے پڕبێ لە ڕێبوار وبەئاواتے ئاواتە وەدے نەهاتۆڪانی
م ئـ {هۆگر}
ـــــــــــــــــ👇👇👇
https://telegram.me/komarikordostan