Forward from: @attachbot
@zhilamo69
🌸🍃🌸🍃🌸
#شیعــر
ــــــــــــــ
مودەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوە
بووم بە داوی چینی زوڵف و پەرچەمی تاتاتەوە
مەنعی قولابی موژەی ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ
بۆ! ئەسیری چاوی مەستی پڕ خەوی ئەیباتەوە
وا سەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت
مەرهەمی دەردیسەری من وا بە گەردی پاتەوە
گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دوور بێ لە ڕووت
وا لە سۆزشدا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوە
چاوی خوێنخواری بە خوێنم فێرە، وەک لێوی بە مەی
لێی گەڕێن ئێوە و خودا ئەو شۆخە با بیخواتەوە
شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر
مەسحەفی ڕووی تۆ بە گژیا چێ ئەگەر نەمداتەوە
مێشی خاڵت نافڕێ، بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەندە بە شەهدی ڕوومەتی زێباتەوە
شین و واوەیلایە ئاساری قیامەت هەڵ دەسێ
گوڵ بەدەن ئەمڕۆ بەرەو مەشریق ئەگەر لا کاتەوە
لەب شەکەر فەرموو بە زوڵفت باوەشێنی با نەکات
مێشی ڕۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوە
خەتتی دەرسی عیشقی (ناری) وەک ڕقوومی خاڵەکەت
وا بە لەوحی گەردنی بێگەردی وەک میناتەوە
#مامۆستاناری
ــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃