مژدەت لێبێت ئـەی ئـەو کەسەی نوێژی بەیانی دەکەیت تــۆ خاوەنی ئەم هەموو پــاداشتەیت... ۱.دوو ڕکــات سووننەتی پێش نوێژی بـەیانی ، خێرترە لە دونیاو ئەوەشی تیایەتی
۲.فریشتەکانی ڕۆژ و شەو تێدا کۆدەبنەوە
۳.ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بە جەماعەت ئـەوەندە خێر و بەرەکەتدارە ، ئـەگەر خەڵک دەیانزانی بە گاگۆڵکێ دەچن بۆى.
٤. ئــاگر بەر ئەو کەسە ناکەوێت ، کە ئەم نوێژە ئەنجامدەدات
٥.نوێژی بەیانی لەسەر کەسی دووڕوو قورسـە.
٦. ئەو کەسەی لە تاریکایی شــەودا بەرەو مزگەوت بچێت ، بەنوری تەواوە بە دیداری خوای گەورە شـاد دەبێت
٧. هەر کەسێک ئامادەی ئەم نوێژە بێت دەبێتە خاوەن دوو جۆر بەری بوون
۱. لە نیفاق ـ دووڕوویی
۲. لە شیرک ـ هاوبەش بڕیاردان بۆ خوا
٨. ئەوەی نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکات ، وەک ئەوە وایە هەموو شەوەکە شەونوێژی کردبێت.
٩. ئەوەی نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکات و دواتر دانیشێت یادی خوای گەورە بکات ; تا خۆر هەڵدێت ، پاشان دوو ڕکات نوێژ بکات ، پاداشتی حەج و عەمرەیەکی تەواو ، حەج و عەمرەیەکی تەواو ، حەج و عەمرەیەکی تەواوی بۆ دەنوسرێت توێشووى قيامە.