کە ئەمەوێت لە بیرت بکەم
هەموو رێگاکان دێنەوە سەر تۆ
شەو کە ئەخەوم، ئەڵێم ئیدی تەواو...
لەبیری ئەکەم
بۆ بەیانی زیاتر لە رۆژەکانی تر،
بیرت لێ ئەکەمەوە...
نازانم! وەک بڵێت لە کاسەی سەرم،
لەبری مێشک تۆ هەبیت!
بتەوێت نیشتەجێی ئەو شارە
ڕۆحیانەم بکەیت
کە مرۆڤەکانی تیا مردوون.
ئیدی تەنها شتێک لەسەرم هەیە
تۆ لەم کاسەی سەرەم ناچیتە دەرەوە
چەندە بێ ڕەحمانە منت داگیرکردووە و
خۆمم نادەیتەوە💛!
هەموو رێگاکان دێنەوە سەر تۆ
شەو کە ئەخەوم، ئەڵێم ئیدی تەواو...
لەبیری ئەکەم
بۆ بەیانی زیاتر لە رۆژەکانی تر،
بیرت لێ ئەکەمەوە...
نازانم! وەک بڵێت لە کاسەی سەرم،
لەبری مێشک تۆ هەبیت!
بتەوێت نیشتەجێی ئەو شارە
ڕۆحیانەم بکەیت
کە مرۆڤەکانی تیا مردوون.
ئیدی تەنها شتێک لەسەرم هەیە
تۆ لەم کاسەی سەرەم ناچیتە دەرەوە
چەندە بێ ڕەحمانە منت داگیرکردووە و
خۆمم نادەیتەوە💛!