نـوسیـنەکانـمـ🖊️


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


گـەورەتـریـن ئـازادی بـۆ مـرۆڤــ
بـریـتـیـە لـە بـەنـدایـەتـی کـردنــ بـۆ الله و دەرچـوونــ لە ملکـەچـی بـۆ جـگـە لــە
الله…!
عبدالعزيز الطريفي

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter






خەتمی قورئانی پیرۆز

ئازیـزانی کەناڵی ڕێــگاۍ ژیـــان و
گـروپێک بۆ زیکری پـەروەردگـار
هەموو شەوێک کاتژمێر 9:30
لەکەناڵ تێل دەکەینەوە
بۆخوێندنەوەی قورئانی پیرۆزو
هەمو شەوێک نیو جزء دەخوێنرێت
خەتمی قورئان بۆ ئەم شەو
لاپەڕە 542لەسورەتی( المجادلة)
تا لاپەڕە 551 لەسورەتی( الصف)

دەخوێنرێت هەربرایەکی ئازیز
خوێندنەوەی باشە بە شداری بکات لەخوێندنەوەداو خوشکانی سەنگینیش گوێبگرن دواتر برایان لە تێل دەردەچن تەنها خوشکان دەمێننەوە بەشداری دەکەن لە خوێندنەوەدا لەکۆتایشدا سورەتی الملک دەخوێنن



ئەزیزانم: لینکی کەناڵ  بڵاو
بکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس
بەشداری بکات لەخەتمی قورئاندا


کـــەنـــاڵــی ڕێــگاۍ ژیـــان👇

https://t.me/Regay_zheyan






[دڵ]ئەو شتەیە پەروەردگار بۆخۆی دروستی کردووە بۆیە مافی خۆیەتی وەك خاوەن دڵ، سزایی ئەو کەسە بدات کە غەیری ئەوی لە دڵ دابێت و خۆشی بووێت، دڵ ئەبێ ١٠٠٪ بۆ پەروەردگار بێت الله لێت قبوول ناکات هاوبەشی پێبکەیت ، تۆ لە دوونیا لێت قبوول ناکرێت دوو حزب و لە دڵابێت ئەی چۆن چاوەڕێی ئەوە ئەکەیت پەروەردگار لێت قبوول بکات غەیری ئەوت لە دڵ دابێت، بۆیە دەبینین بەرهەمی هەموو خۆشەویستیەکی حرام و لەسنوور دەرچوو سزاکەی چەشتنی تاڵاوی پەشیمانیە،پەروەردگار بە مافی خۆیەزانێت وەك خاوەن دڵ سزای ئەو دڵانە بدات کە بە غەیری ئەو پڕکراونەتەوە ..

ڕێباز الكردي
نوسینەکانمـ🖊️


مرۆڤ کاتێك مەیلی بەلای ئافرەتێك یاخود کارێك دا رۆیشت نەفس هەڵەستێ بە دەرخستنی هەرچی جوانیەکانی ئەو شتەیە بە تەواوی وردەکاریەکانەوە لە کارەکانی نەفس ئەوەیە لەو کاتەدا ئەقل دووربخاتەوە لە هەلبژاردنی گونجاو ، ئەگەر بێت و ئەقل لەو ساتەدا هەلبژاردن ئەنجام بدات بەبێ شك دواتر پەشیمان دەبێتەوە لە هەندێکی یاخود لە هەمووی چونکە هەلبژاردنەکە لە کەشێك نەبووە کە تێیدا ئەقل تەندروست و جێگیربووبێت ، لە باشترین کارەکان لە پێش هەلبژاردن بۆ هاوسەنگکردنەوەی ئەقل و نەفس ئەوەیە ناشرینەکانی ئەو شتە بخەیتە بەرچاوت جا ئافرەت بێت یاخود کارێکی بازرگانی یاخود هەر شتێك..!

ڕێباز
الكردي
📸[بەندە]
نوسینەکانمـ🖊️


ژیری ئەقل لەوەدایە کە نەفسی چاو برسی و بە هەڵپە هەلپ نەباتە ئەو شوێنانەی کە تێیدا ستایشدەکرێت،تاکوو هەردووکیان نەبنە پاڵنەر بۆ لووت بەرزی و فریوخواردن بە ستایشکردنی، بە پێچەوانەوە ئەگەر نەفس لەو جۆرانە بوو کە لاواز و هەستیار بوو ژیریە بۆ ئەقل نەیباتە ئەو شوێنانەی کە تێیدا ناشرین و سەرکۆنە دەکرێت و بەر شەپۆلی رەخنە دەدرێت تاکوو سروشتی لاوازی خۆی و لۆمەکان نەبنە هۆکار بۆ وازهێنان لە کارکردن ژیری ئەقلی خاوەن نەفسی هەستیار لەوە دایە ئەوندە رەخنە وەربگرێت تاکوو خۆی پێراست بکاتەوە نەك خۆی بخاتە ژێر باری زیادە و لەژێریدا بروخێت..!

ڕێباز الكردي
نوسینەکانمـ🖊️


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
[قورئان]لابەری ژەنگەکانی سەر [دڵ]
هیچ سزایەك لەسەر زەوی لە دڵ ڕەقبوون قورستر نیە بۆ سەر مرۆڤ لە ئاست سنورەکانی پەروەردگار [والعياذبالله]، بە پێچەوانەوە هیچ بەخششێكیش گەورەتر نیە لە دڵ نەرمبوون بۆ فەرمانەکانی پەروەردگار

ڕێباز الكردي
نوسینەکـانمـ🖊️


ئیلاهی من بۆ ڕازی بوونی تۆ هیچ باکم بە توڕەبوون و پشتێکردنی بەندەکانت نیە من تەنها ئەمەوێت ڕووم لەتۆ و پشتم لە مرۆڤەکان بێت ..

ئیلاهی لەنزیک بوونەوەم لەتۆ گەورەترین خۆشەویستیم دۆزیوەتەوە ئەو خۆشەویستیەیی کە هەرگیز لەزەویدا بوونی نیە ..

ئیلاهی نامەوێت بۆ یەک چرکەش لەگەڵ ئەو کەسانەبم کە دوورم ئەخەنەوە لەتۆ من نزیک بوونم لەتۆ بەهەموو دونیا نادەم، یاڕەب ئاشنای خۆتم بکە نەمکەیت بە بێگانەیەک لەبەر بارەگای پڕ ڕەحمی خۆت ..

ئیلاهی خۆشیان ویستم لەگەڵم بوون بەڵام من هەستم بەتەنهای ئەکرد، هەمیشە ویژدان و ناخم ئەیان خواردم، چونکە ڕێگای تۆم ون کردبوو ..

ئیلاهی بەرەو ڕێگای تۆ هەنگاو ئەنێم چەندە دوور و سەختیش بێت بەڵێن بێت ماندوو نابم، تەنها لە ڕەحمی خۆت نائومێدم مەکە و سەبر و ئارامیم پێ ببەخشە و دەرگای سۆز و موحیبەتم لی دامەخە یاڕەبم ..

((يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ))

ڕێباز الكردي
نوسینەکـانمـ🖊️


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
گـەورەتـریـن ئـازادی بـۆ مـرۆڤــ
بـریـتـیـە لـە بـەنـدایـەتـی کـردنــ بـۆ الله و دەرچـوونــ لە ملکـەچـی بـۆ جـگـە لــە
الله…!
عبدالعزيز الطريفي

نوسینەکانمـ🖊️


چـاکەکاران سیـفـاتیان نـاگۆڕێـت ئـەگـەر چی حـاڵ و بـارودۆخیـشیان بگۆڕێـت بەخشنـدە هەر بەخشندەیـە ئەگەر چـی هەژاریش بێـت ، لێـبوردە هەر لێبووردەیە ئەگەر چـی ستـەمیشی لێ بکرێت .!!


ڕووخـسار هەیـە بە تـوڕەیـیش هەر جـوانە و چونکە ناخی جوانـە و تورەییەکەشی لە پێناوی جوانکردنە،

لە بـەرامـبەردا ڕووخسار هەیە کـە بە پێـکەنیـنیشی ئەبـینیت گـومانـیــ زیـاتر لـە دڵـدا دروست ئەکـەن کە فێـلی لە پشتەوەیـە ..!

چاکی و جوانـی شتانێکن پەیـوەنـدیـان بە ناخەکانەوە هـەیـە ، ڕووخسـار تەنها شێوەی مرۆڤەکان لێك جیائەکاتەوە نەك حەقیقەت و چێژی مامەڵەکردن لـە گــەڵــیانــــ ….

ڕێباز الكردي
نوسینەکانمـ🖊️


دینـیـ دۆڕاندووە…!

کەچی خەمـی ئەوەیـەتی دەسـتی بـەر خێـزانی کەوتـووە دەسـت نوێـژی شکـاوە یاخـود نـا !!

خەمـی ئیـمانەکەتـ بێـت لە هەڵوەشـێنەرەوەکانـی ئیمـان بـپرسـە لە (الولاء والبراء ) بـپرسـە بزانە مانایـی چیـە، بـپرسە و بترسـە لـەوەیـی پێـی کافر ئەبیـت، بزانـەو بیـان ناسە! بزانە ئـەوانە کێـن کە بەرەو دۆزەخ پەلـکێشت ئەکـەن….

چـاوەڕێـی بەنـاو بانگخواز و مەلـا و دەجـالەکان مـەبە کە بـێن لە دەرگـا بدەن و فێـری یەكـخواپـەرسـتیـ [ توحید ]ت بکەن ، بێـن پێت بڵـێن بیـروباوەڕ [ عقيده ] چیـیە ، ئەو دیـنە کامەیە کـە الله تعـالـى لێـمانی داوا کردووە…!

بەڵـکـو مەردیـ [ الله ]بە قـۆڵـی لێ هەڵـماڵـە بـە دوایـا بگەڕێ تـاکـوو ڕەنـج بە خەسـار و دۆراوی قیامـەت نەبیـت …!

ڕێباز الكردي
نوسینەکانمـ🖊️


تـۆ من دەگریێنیت یان من تـۆ دەگریێنم ئەیــ نیشتیمانمـ ،
برینەکـە لـەتۆیایە بەڵام خوێنەکـە لەمـن دەچۆڕێت.!

ڕێباز الكردي
نوسینەکـانمـ🖊️


هەر یەك لە ئێمە زۆر بە چاوێکی بەهێز خۆیەبینێتەوە لە ڕووبەڕوو بونەوەی ناڕەحەتیەکان، بەڵام کاتێ توشی نارەحەتیەك ئەبین زۆر لەوە لاوازترین کە بیرمان لێ کردبویەوە،چونکە ئێمەی مرۆڤ هەموو کات چاومان لە سەقفی ژوورەکەیە ناکا باران بێت و سەقفەکەمان دلۆپە بکات هیچ یەكێك لە ئێمە چاوەڕوانی ئەوە نین بارانەکە لە لەپەنجەرەکە بێتە ژوورەوە ئێمەش واین هەموو کات چاومان لە دووژمن و نەیارانمان ناڕەحەتمان بکەن کەچی دۆستانمان دەست پێشخەری ئەکەن بۆیە لاوازین لە بەرامبەر نارەحەتیەکانی ژیان چونکە بریەنەکانمان هی ئازیزانمانە نەك نەیارانمان.!

ڕێباز الكردي
نوسینەکـانمـ🖊️


کەسانێك بە پسیارکردن لە وردەکاریەکان گومانە گەورەکان لەسەر خۆیان ئەڕەوێننەوە بە جۆرێك وەك ئەوەی هەرگیز بکەری [تاوانە گەورەکان] نەبن.

ڕێباز الكردي
نوسینەکـانمـ🖊️


بڕیاردان لە کاتی پاڵەپەستۆ و تەنگەژەیەکان تەنها بۆ ئارام کردنەوەی دەروون و خۆ رزگارکرنە لەو بارودۆخەی کە تیایەتی،هیچ کات ئەقل لەگەل ئەو هەلبژاردنانە نیە سەرەڕایی ئەوەی هەندێك کات خۆشی باوەڕی پێی نیەوە پێی قایل نیە..!

پەلەکردن وا لە خاوەن ئەقل ئەکات لەو ساتەدا سوود لە ئەقلەکەی نەبینێت.!

ڕێباز الكردي
نوسینەکـانمـ🖊️


ئەگەر الله تعالى لە بەندەیەکی توڕە ببێت ئەوندە بەسە بۆ [نەفس]یـ بەجێیـ بێڵێت ئەوەش بەسە کە پێی لەناو ببات ..!

ڕێباز الكردي
نوسینەکـانمـ🖊️


بخوێنەوە ئەوکات دەبیت بە دانیشتووی قەڵا بەرزەکان بە جۆرێک تۆ شتانێك ئەبینیت ئەوانی تر نایبینن ، بە درێژایی مێژوو ئێمە ئەوەمان زانیوە دانیشتوانی قەڵاکان هەمیشە سەلامەتر بوون لەوانی تر ، کتێب ئەو قەڵا بەهێزەیە کە ئەو پارێزێت لە شەپۆلی هزریە داگیرکەرەکان .

ڕێباز الكردي
نوسینەکـانمـ🖊️


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
ئێمـــە خۆشەویستی خودامان هەڵبژارد!
دونیا و ئەوەشی تیایەتی با بۆ دونیا پەرستەکان بێت.

ڕێباز الكردي
نوسینەکـانمـ🖊️

20 last posts shown.

352

subscribers
Channel statistics