روناکی ئیسلام


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


ئیلاهی هه موو شتیک سپارده ی تو بی 🥺🤲

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


پێش ئه وه ی ئازاری کچێک بده یت.
زه رده خه نه جوانه که ی
خوشکه که تت
له بیربێت🖤!


هیچ کەسێک هیچ دەستکەوتێکی ژیانی ؛
بەئاسانی بەدەست ناهێنێت ، هەموو شتە باشەکان پێویستی بەوە هەیە بەرگەی ناخۆشترین بارودۆخ بگریت لەپێناویدا ئیرەیی بردنت بە کەسێک کە تەنها خودا دەزانێت بەچیدا تێپەڕیووە نیشانەی لاوازیت و خراپی ناوەوەتە ، هەتا ئیرەیی بە دەستکەوتی ئەوانی تر بەریت شتە باشەکان زیاتر لێت دوور دەکەونەوە بۆیە ناخ و دەرونتان پاک بکەنەوە لە ئیرەیی و ڕق لێبونەوەی ئەوانی تر ، تۆش دەگەیت بە ڕۆژێکی وەک ئەوەی ئەوان..

❤️❤️🌎🌎🌝🌝


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی ئیماندار بکە ریشی هەبێت هەر کاتێک قژی راکێشای تۆش ریشی راکێشە🥹😂


ژیانی به رزه خ (دوای مردن )


ژیانی به رزه خ (دوای مردن )


ژیانی به رزه خ (دوای مردن )


ژیانی به رزه خ (دوای مردن )


ژیانی به رزه خ (دوای مردن )


ژیانی به رزه ح (دوای مردن )


ژیانی به رزه خ (دوای مردن )






لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ 🤲

رَبِّيَ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ 🤲

رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ 🤲

رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ 🤲

رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ 🤲

وَاجْعَل لِّي لِسَانَ صِدْقٍ فِي الْآخِرِينَ 🤲

وَاجْعَلْنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ النَّعِيمِ 🤲

رَبِّ هَبْ لِى مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ 🤲

رَبَّنَا آتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا 🤲

رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَّحْمَةً 🤲

اللَّهُمَّ اغفِرْ لِي، وَارْحمْني، واهْدِني، وعافِني، وارْزُقني 🤲

اللَّهُمَّ إِنِي أَسْأَلُكَ الهُدَى، وَالتُّقَى، وَالعفَافَ، والغنَى 🤲

اللَّهُمَّ اكْفِنِى بِحَلاَلِكَ عَنْ حَرَامِكَ،
وَأَغْنِنِى بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ 🤲

اللَّهُمَّ أعِنَّا عَلَى ذِكْرِكَ، وَشُكْرِكَ، وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ 🤲

اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ كَرِيمٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي 🤲

اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ،
وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ،
وَجَمِيعِ سَخَطِكَ 🤲

اللهُم هِب لي قلبًا لا يتكاسل عن الصلاة ولا يؤخرها🤲

اللهم أرحم موتانا وموتى المسلمين
وأشفي مرضانا ومرضى المسلمين 🤲

اللَّهُــمَّ صَلِّ وَسَـــلِّمْ وَبَارِك على نَبِيِّنَـــا
مُحمَّد وعلى آله وصحبه أجمعين 🤲

لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ 📿

سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ سُبْحَانَ اللَّه العَظِيمَ 📿

سُبْحَانَ اللَّهِ والْحَمْدُ للَّهِ ولَا إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّٰهُ واللهُ أَكبرُ 📿

أسْتَغْفِرُ اللهَ العَظِيمَ الَّذِي لاَ إلَهَ إلاَّ هُوَ الحَيُّ القَيُّومُ وَأتُوبُ إلَيهِ📿


به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ڕۆح

ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ

ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ که‌ له‌سه‌ری ئه‌دوێین بریتیه‌ له‌ چه‌ند هه‌نگاوێک بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ڕۆح، مرۆڤ زۆر جار ئه‌وه‌ی فێری ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه‌و موتاله‌عه‌کردن یان دانیشتن له‌ کۆڕی زانست و بانگخوازی دا پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ بیخاته‌ بواری کرداریشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌ک له‌ نێوانیان دروست نه‌بێت.... بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رنامایه‌کی په‌روه‌رده‌یی داده‌نێین که‌ بریتیه‌ له‌ :
١- پاراستنی نوێژه‌ فه‌رزه‌کان به‌ کۆمه‌ڵ له‌ مزگه‌وتدا، ئافره‌تانیش له‌ماڵه‌وه‌ له‌ کاتی خۆیدابیکه‌ن،نوێژ یه‌که‌مینه‌ له‌ ڕۆژی دواییدا پرسیاری له‌سه‌ر ده‌کرێ.... ئه‌گه‌ر به‌باشی کردبووی کاره‌کانی تریشی باش ده‌بێت.
٢- پارێزگاری کردن له‌ نوێژه‌ سوونه‌ته‌کانی پێش و دوای نوێژه‌ فه‌رزه‌کان.
٣- پارێزگاری کردن له‌ زیکره‌کانی دوای نوێژ وه‌ زۆربه‌ی کاته‌کان به‌ تایبه‌تی به‌یانیان و ئێواران پاداشت و پاراستنی تێدایه‌ بێجگه‌ خوای گه‌وره‌ که‌س نایزانێ.
٤- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر زیکر و یادی خوای گه‌وره‌ به‌ گشتی، به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌، وه‌ک ووتنی (داوای لێخۆشبوون ، سبحان الله ، الحمدلله ، لا إله إلا الله ، الله اکبر، سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم).
٥- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی قورئان به‌ ته‌ده‌بور و تێگه‌شتنه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ که‌میش بێت،وه‌ک خوێندنی په‌ڕه‌یه‌ک دوای نوێژ.
٦- پارێزگاری کردن له‌ هه‌ستان بۆ شه‌ونوێژ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوو ڕه‌کاتیش بێت پێش خه‌وتن،ئه‌گه‌ر پێش نوێژی به‌یانیش بێت باشتره‌.
٧- ڕاستگۆ بوون له‌ په‌نا پردن بۆ خوای گه‌وره‌ و مل که‌چ بوونی له‌ کڕنووش بردنداهه‌موو کاتێ ، وه‌زۆر دووعا کردن به‌تایبه‌تی له‌و کاتانه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی مسۆگه‌ره‌ بۆ نه‌مانی دڵته‌نگی، یه‌کێ له‌ دوعاکانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) : (اللهم إني أعوذ بك من الهم والحزن وأعوذ بك من العجز والكسل وأعوذ بك من غلبة الدَّين وقهر الرجال).
٨- سه‌ده‌قه‌ کردن چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی لابردنی به‌ڵا.
٩- پابه‌ند بوون به‌ ئاماده‌ بوون له‌ وانه‌ی زانستی و گوێ گرتن له‌ ئامۆژگاریه‌کانی مامۆستایان و بانگخوازان..... ئه‌بێته‌ هۆی زیندوو ڕاگرتنی دڵ و بیر و هۆش خستنه‌ کار و به‌رزکردنه‌وه‌ی هیمه‌ت.
١٠- کار کردن بۆ خزمه‌ت کردنی موسڵمانان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدابه‌ هه‌ر ڕوویه‌ک له‌ ڕووه‌کان چونکه‌ خۆشی خستنه‌ دڵی هه‌ر موسڵمانێک سنگ گوشاد و به‌خته‌وه‌رت ده‌کات.


وه‌ خراپانه‌ى كردوویه‌تى له‌دونیا.. له‌هه‌موو ساتێكى دا سه‌دان جار هه‌ناسه‌ى ساردى په‌شیمانى هه‌ڵئه‌كێشێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژیانى دونیا تاوه‌كو جارێكى تر تاوان نه‌كات و بڕیار بدات ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى خوا بێت به‌ڵام سه‌د مه‌خابن تازه‌ بڕیارى چاره‌نووسى هه‌تاهه‌تایى دراوه‌ كه‌ئه‌ویش ((ئاگرى دۆزه‌خ))ه‌.
زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌ ئه‌ى خوێنه‌رى خۆشه‌ویست ئێستا كه‌تۆ چاوت خستۆته‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند دێڕه‌و ئه‌م نووسراوه‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ دیاره‌ هێشتا هه‌ناسه‌ت له‌به‌ر ماوه‌و ژیانت كۆتایى نه‌هاتووه‌ ئه‌بێت ئاگادارو چالاك و ووریا بیت.. به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر خواناسى و خوداپه‌رستى ئه‌گه‌ر تاوانێكت ئه‌نجام داوه‌ هه‌ر ئێستا په‌شیمان به‌ره‌وه‌و بگه‌ڕێوه‌ بۆ لاى خواى بالاَده‌ست. تاوه‌كو له‌زۆنگاوى تاوان ده‌رباز بیت و به‌ره‌و كه‌نارى خۆشبه‌ختى هه‌نگاو هه‌ڵنێى.


ه‌ت له‌هه‌ل چووه‌, چه‌نده‌ها... چه‌نده‌ها.. هتد!!.
ئێستا تۆ له‌ناو ئه‌م گۆڕه‌دا ئاهى په‌شیمانى هه‌ڵئه‌كێشى به‌ڵام تازه‌ بێ سووده‌..
گۆڕیش یان ده‌بێته‌ ڕایه‌خه‌ى به‌هه‌شت یان ڕایه‌خه‌ى دۆزه‌خ. بڕیار به‌ده‌ستى خۆته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت به‌هه‌شت, ده‌ى كرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام و سازبده‌, وه‌ئه‌گه‌ر نا ((دۆزه‌خ))ى پڕ له‌چه‌رمه‌سه‌ریى و به‌دبه‌ختى و ئازارى كوشنده‌ چاوه‌ڕێته‌.
ئه‌ى ئیماندارى به‌ڕێز
له‌دواى ژیانى ناو گۆڕ پاشان ڕۆژێك دێته‌ پێش كه‌ئه‌ویش ((ڕۆژى دوایى))یه‌. ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌خه‌ڵكى چاره‌نووسى به‌هه‌تا هه‌تایى دیارى ده‌كرێت, ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌زه‌وى و ئاسمانه‌كان ده‌گۆڕێنه‌وه‌ به‌زه‌وى و ئاسمانى تر كه‌ته‌نها خوا خۆى ئه‌زانێ و هه‌موو ده‌چنه‌وه‌ به‌رده‌ستى ئه‌و له‌و ڕۆژه‌دا هیچ كه‌سێك ناتوانێت سوود به‌كه‌سێكى تر بگه‌یه‌نێ و پاڵپشتى بكات, ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌خه‌ڵكى له‌نێو گۆڕه‌كانیان دێنه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ونه‌ ڕێ به‌ڕووتى.. له‌وێ تیره‌گه‌رى و تایفه‌گه‌رى بایه‌خى نى یه‌, له‌وێ ماڵ و سامان گرنگى نىیه‌, وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت[ فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّوڕ فَلَا أَنسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَتَسَاءلُونَ فَمَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ] (سورة المؤمنون١٠١_١٠٤),
واته‌ كاتێك فووو ده‌كرێت به‌ -صور- دا ئه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى خزكایه‌تى له‌و ڕۆژه‌دا نى یه‌ و كه‌س له‌ كه‌س ناپرسێته‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌رازووى چاكه‌كانى قورس بێت ، ئا ئه‌وانه‌ سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوون به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌رازووى چاكه‌كانى سووك بێت ، ئه‌وانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن خۆیان له‌ده‌ستداوه‌ و خۆیان خه‌سار و ڕیسوا كردووه‌ ، ده‌بێت هه‌ر له‌ ناو دۆزه‌خدا ژیانى نه‌بڕڕوه‌ ببنه‌ سه‌ر بڵێسه‌ى ئاگر چڕوچاویان ده‌برژێنێت ، هه‌موویان لێویان هه‌ڵقرچاوه‌ و دانیان ڕیچ ده‌بێته‌وه‌ (دیمه‌نیان سامناكه‌)
ڕۆژى دوایى ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌خه‌ون و خه‌یاڵه‌كان هه‌مووى به‌تاڵ ده‌بنه‌وه‌, ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌تێنووسى كرده‌وه‌كانت به‌چاوى خۆت ده‌بینى, ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌مرۆڤ له‌ده‌ستى دایك و باوك و براو هاوسه‌رو منداڵى هه‌ڵدێ و ده‌ڵێ ته‌نها خۆم.. ته‌نها خۆم..
ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌سته‌مكاران و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌رچیان هه‌بێ ده‌یكه‌نه‌ قوربانى ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى دۆزه‌خ ڕزگاریان بێت.
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌رپێچى په‌روه‌ردگارت كردووه‌و یاخى بووى له‌فه‌رمانه‌كانى, له‌یادت نه‌چێت ڕۆژێك دێت له‌به‌رده‌ستى په‌روه‌ردگارت ڕاده‌وه‌ستیت له‌پاش ئه‌وه‌ى بانگ ده‌كرێى له‌نێو هه‌موو خه‌ڵكدا به‌ناوى خۆت ده‌چیته‌ به‌رده‌ستى په‌روه‌ردگارت به‌ته‌نهایى, ئه‌بێت ئه‌و ساتانه‌ به‌لاته‌وه‌ چۆن بێت كه‌ڕاوه‌ستاویت و به‌ده‌ستت تێنووسى كرده‌وه‌كانت توند گرتووه‌و به‌چاوى خۆت هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانت خوێندۆته‌وه‌ كه‌پڕ بووه‌ له‌تاوان و سه‌رپێچى.
به‌ڕێزم سوێندت ده‌ده‌م به‌په‌روه‌ردگار شه‌رم له‌خودا ناكه‌یت؟ ئه‌و خودایه‌ى هه‌موو نازو نیعمه‌تێكى به‌سه‌رت داباراندووه‌ كه‌چى تۆش به‌و شێوه‌یه‌ سوپاسى نیعمه‌ته‌كانى ده‌كه‌یت!
به‌ڵێ له‌م ساتانه‌ كه‌به‌ته‌نهایى له‌به‌رده‌ستى په‌روه‌ردگارت ڕاوه‌ستاویت هه‌موو وێنه‌ى تاوانه‌كانت دێته‌وه‌ یاد كه‌ئه‌نجامت داوه‌ به‌رامبه‌ر به‌په‌روه‌ردگار, ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى كه‌به‌دیهێنه‌رى زه‌وى و ئاسمانه‌.
براو خوشكى به‌ڕێزم
وه‌ڵامت چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت پێى ووتى ئه‌ى به‌نده‌كه‌م.. باشه‌ بۆ منت به‌گه‌وره‌ نه‌زانى؟ باشه‌ بۆ شه‌رمت له‌من نه‌كرد؟.. باشه‌ نازو نیعمه‌تم پێ نه‌به‌خشیویت؟ ده‌ره‌نجام بۆ یاخى بوویت و له‌فه‌رمانه‌كانم ده‌رچوویت؟
خوێنه‌رى به‌ڕێز
ڕۆژێك دێت كه‌خواناسان له‌گۆڕه‌كانیان دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڕوویه‌كى سپى و گه‌شه‌وه‌ كه‌نێو چاوانیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌ له‌ده‌رئه‌نجامى كرده‌وه‌ چاكه‌كانیان وه‌فریشته‌كانى خوا پۆل پۆل دێنه‌ پێشوازییان…
وه‌خواى په‌روه‌ردگار به‌فریشته‌كانى ده‌ڵێت ئه‌ى فریشته‌كان به‌نده‌كانم ببه‌ن بۆ به‌هه‌شت بۆ ئه‌و جێگه‌یه‌ى كه‌پڕه‌ له‌نازو نیعمه‌ت.. ئه‌و جێگه‌یه‌ى كه‌مه‌ڵبه‌ندى ڕازى بوونى خۆمه‌ ئیتر له‌م ساته‌ به‌دواوه‌ ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى و نه‌خۆشى نامێنێ.. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا بیربكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت حاڵى خوانه‌ناسان چۆن بێت, خواى په‌روه‌ردگار به‌فریشته‌كانى ده‌ڵێت ئه‌ى فریشته‌كان ((خوانه‌ناسان و ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچى منیان)) كردووه‌ بیانبه‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ.. به‌ره‌و ناڕه‌حه‌تى و به‌دبه‌ختى و ناخۆشى..
له‌و ساتانه‌دا ده‌بێت حاڵى ئه‌و كه‌سانه‌ چۆن بێت؟! له‌و كاته‌دا دڵى مرۆڤى خوانه‌ناس ده‌كه‌وێته‌ خورپه‌وه‌و جه‌سته‌ى هه‌مووى ده‌له‌رزێ و په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ له‌و كرده‌



باشترین ئامۆژگارى

ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه اجمعين
هه‌رچه‌نده‌ مرۆڤ له‌م دونیایه‌ بژى و هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نى درێژ بێت و له‌زۆنگاوى ئاره‌زووه‌كانیدا تێر تێر بنۆشێ و به‌درێژایى ڕۆژگار شوێنكه‌وتووى خۆزگه‌كانى بێت, چاره‌نووسى یه‌ك چاره‌نووسه‌و نه‌گۆڕه‌ ئه‌ویش ((مردنه‌)).
بێ گومان ئه‌م چاره‌نووسه‌ چاره‌نووسى هه‌موو مرۆڤێكه‌ كه‌ده‌رچوون و خۆحه‌شاردان لێى ئه‌سته‌مه‌ وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ] (سورة العنكبوت٥٧), , واته‌ هه‌موو كه‌س ده‌بێت مردن بچێژێت (كه‌ى ، له‌كوێ ، به‌چى خوانه‌بێت كه‌س نازانێت) له‌وه‌ودوا ته‌نها بۆ لاى ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ .
وه‌ هه‌روه‌كو شاعیریش ده‌ڵێت كل ابن أنثى وإن طالت لاسلامته يوما على آلة الحدباء محمول
واته‌
مرۆڤ هه‌رچه‌نده‌ ساغ و سه‌لامه‌تیش بێت ڕۆژێك دێت له‌نێو تابوتدا به‌سه‌رشان بیبه‌ن بۆ گۆڕستان.
ڕۆژێكه‌ كه‌هه‌موو دروست كراوه‌كانى خودا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌رده‌ستى ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ى ووردو درشتى كرده‌وه‌كانیان لێ بپرسێت له‌م دونیایه‌ كه‌ئه‌نجامیان داوه‌. [ وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ] (سورة البقرة٢٨١),
واته‌ (خه‌ڵكینه‌) له‌ سزاو تۆڵه‌ى ڕۆژێك بترسن كه‌ تیایدا بۆ لاى خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ .
به‌ڵێ به‌ڕێزان مردن چاره‌نووسێكه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ ئه‌ومان له‌یاد كردووه‌ به‌ڵام ئه‌و ئێمه‌ له‌یاد ناكات, ئه‌و ڕۆژه‌ دوایه‌مین ڕۆژه‌كانى ژیانه‌, ئه‌و ساته‌یه‌ كه‌قوڕگت ووشك ده‌بێت.
باش بزانه‌و به‌ئاگابه‌ هیچ ڕۆژێك وه‌كو ئه‌و ساته‌ نىیه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگیت. ڕۆژێكه‌ كه‌خوا نووسیویه‌تى له‌چاره‌نووسى هه‌موو بچوكێك و گه‌وره‌یه‌ك وه‌هه‌موو چاكه‌كارێك و خراپه‌كارێك.
مردن ئه‌و كه‌شتى یه‌یه‌ كه‌ده‌تگوازێته‌وه‌ له‌كه‌نارى دونیاوه‌ بۆ ناوه‌ڕاستى گۆڕ وه‌هه‌ركه‌سێك به‌پێى كرده‌وه‌كانى.
مردن ئه‌و ساته‌یه‌ كه‌مرۆڤ له‌دواتروكاندنى چاوى ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو شته‌كان به‌تایبه‌تى بۆ منداڵه‌كانى و كه‌س و كارى, بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌لاى دانیشتوون وه‌له‌سه‌ر ڕوخساى هه‌موو نیشانه‌كانى مردن ده‌رده‌كه‌ون و له‌نێو دڵیدا هه‌موو حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى ده‌خنكێن.
مردن ئه‌و پێوه‌ره‌یه‌ كه‌بێ نرخى دونیاى پێ ده‌پێوین.
مردن ئه‌و ساته‌یه‌ كه‌ئازارت ده‌دات له‌هه‌ر چركه‌یه‌ك كه‌له‌تاواندا به‌سه‌رت بردووه‌. [ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ] (سورة المؤمنون٩٩_١٠٠),
واته‌ خوانه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازى چه‌وتیانن) ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ى مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت ، ئه‌وسا هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ڵێت په‌روه‌ردگاره‌ بمگێڕه‌وه‌ بۆ دنیا به‌ڵكو چاكه‌ ئه‌نجام بده‌م و كارى باش بكه‌م و ئه‌و هه‌لانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ستم چووه‌ له‌مه‌ودوا له‌ ده‌ستى نه‌ده‌م ، (به‌ڵام تازه‌ كار له‌كار ترازاوه‌ ، شتى وا مه‌حاڵه‌ ، بۆیه‌ به‌توندى پێى ده‌وترێت) نه‌خێر ، ئه‌وه‌ قسه‌یه‌كه‌ ئه‌و بۆ خۆى ده‌یڵێت ، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ جیهانى به‌رزه‌خدا ، له‌ نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا كاتێك زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌ چاوه‌ڕێ بێت
مردن ئه‌و چركانه‌یه‌ كه‌فریشته‌ى گیان كێشان لێت نزیك ده‌بێته‌وه‌ بانگت ده‌كات بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ.
مردن ته‌نهایىیه‌, ته‌نهایى گۆڕو كفنه‌.
خوێنه‌رى به‌ڕێز
بیهێنه‌ پێش چاوت كه‌تۆ ئێستا له‌سه‌ر جێگا ڕاكشاویت و له‌سه‌ره‌مه‌رگى و چاوه‌ڕێى فریشته‌ى گیان كێشانىو دواى چه‌ند ساتێكى تر ڕوحه‌كه‌ت له‌لاشه‌ت جیاده‌بێته‌وه‌و ده‌رده‌چێ و ماڵئاوایى هه‌تاهه‌تایى له‌دونیا ده‌كه‌یت, ماڵئاوایى له‌خزم و كه‌س و كارو هاوڕێكانت ده‌كه‌یت وه‌پاشان پاك ده‌تشۆنه‌وه‌ دواجار به‌كفنى سپى به‌رگت بۆ ده‌دوورن و پاش چه‌ند خوله‌كێك نوێژت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌ره‌و گۆڕ به‌ڕێت ده‌خه‌ن و له‌دوایى ناشتنت ماڵئاواییت لێ ده‌كه‌ن و به‌ته‌نها خۆت ده‌بیته‌ میوانى گۆڕ, ته‌نها خۆت و به‌س كه‌ست له‌گه‌ڵ نامێنێ نه‌باوك و نه‌دایك و نه‌خێزان و نه‌منداڵ و نه‌براو نه‌خوشك و.. هتد. ئێستا كه‌تۆ له‌ناو گۆڕیت به‌ته‌نها له‌مه‌نزڵگاى غه‌ریبانى ئه‌گه‌ر چاكه‌خواز بیت ئه‌وه‌ بێ گومان گۆڕه‌كه‌ت پڕ ده‌بێت له‌نازو نیعمه‌تى خوایى به‌لاَم به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ((خوا په‌نامان بدات)) ئه‌گه‌ر له‌كۆمه‌ڵى خراپه‌كاران بیت ئه‌وه‌ گۆڕه‌كه‌ت ده‌بێته‌ شێوێك له‌شێوه‌كانى دۆزه‌خ.
به‌مردن لاپه‌ڕه‌كانى ژیانت داخرانه‌وه‌و جارێكى تر ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژیانى دونیا.
خۆشىیه‌كان و ڕابواردن و حه‌زه‌كان و هیواكان سڕانه‌وه‌ ئێستا چاوه‌ڕێى سزاكانى ده‌بیت.
خوێنه‌رى خۆشه‌ویست
چه‌نده‌ها ساڵت له‌ژیانى ئه‌م دونیایه‌ له‌ده‌ست چووه‌ له‌خوداپه‌رستى و خواناسى, بیربكه‌ره‌وه‌ چه‌نده‌ها نوێژت له‌كیس چووه‌, چه‌نده‌ها ڕۆژووت نه‌گرتووه‌, چه‌نده‌ها چاك


ده ڕێگه‌ى یارمه‌تیده‌ر بۆ وازهێنان له‌ ته‌مه‌ڵى

ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ

ژیان پێویستى به‌ چالاكى هه‌یه‌ ،چالاكیش به‌ هانده‌رى به‌دیهاتنى ئامانجه‌كان داده‌نرێت..... سه‌ركه‌وتن پێویستى به‌ كاركردنى به‌رده‌وام هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ هۆیه‌وه‌ تامى ئه‌و خۆشیه‌ى ده‌یه‌وێ ده‌كات ......به‌ڵام ڕێگر هه‌یه‌ له‌ كاركردن ئه‌ویش ته‌مه‌ڵى یه‌ ....
بۆ ڕزگار بوون له‌ ته‌مه‌ڵى پێویستى به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه‌ ئه‌وانیش:
١- به‌ ته‌دریجى كاره‌كانت بكه‌، چونكه‌ هۆكارێكى به‌ هێزه‌ بۆ به‌دیهێنانى هه‌ر ئامانجێك یان سه‌ره‌تا به‌رنامه‌یه‌كى ئاسان دابنێ پاشان كه‌م كه‌م بۆ پێشه‌وه‌ هه‌نگاو بنێ، دواى ماوه‌یه‌ك پێش كه‌وتنیى چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بینیت.
٢- پێویسته‌ له‌سه‌رت به‌شێوه‌یه‌كى گشتى گرنگى به‌ ته‌ندروستیت بده‌یت.
٣- بزانه‌ چ شتێك ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى بتجوڵێنێ به‌ره‌و گۆڕان و هۆكارت بێ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوون،گرنگى پێ بده‌.
٤- ته‌ركیز له‌سه‌ر چۆنێتى بكه‌ نه‌ك چه‌ندێتى ،ئینجازات به‌ ده‌ست نایه‌ت ئیلا به‌ چۆنێتى نه‌بێت،ئه‌گه‌ر له‌و نمونه‌یه‌ تێبگه‌ن زیاتر له‌ ووته‌كانم تێ ده‌گه‌ن....ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ده‌ په‌ڕه‌ قورئان به‌ ته‌ده‌بور و تێگه‌شتنه‌وه‌ له‌ مانا و ته‌فسیرى ئایه‌ته‌كان بخوێنێ و زۆر باشتره‌ له‌وه‌ى ده‌ جوزئى قورئان بخوێنێ كه‌ لێى تێ نه‌گات و ته‌ده‌بوورى نه‌بێت و ته‌ركیزى نه‌بێت.
٥- بیرت نه‌چێت پشت به‌ خواى گه‌وره‌ ببه‌سته‌ و داواى یارمه‌تى و دوعا بكه‌ ،ئه‌وه‌ گرنگترین هه‌نگاوه‌ بۆ نه‌هێشتنى ته‌مه‌ڵى.
٦- هه‌میشه‌ با كاتى حه‌وانه‌وه‌ و پشوو و ئیسترخات هه‌بێت ڕۆژانه‌ بێت یان هه‌فتانه‌.
٧- هاوڕێیه‌تى كه‌سانى ته‌مه‌ڵ و ئه‌وانه‌ى ساردت ده‌كه‌نه‌وه‌ مه‌كه‌و به‌ دواى كه‌سێكدا بگه‌ڕێ كه‌ ببێته‌ هۆى چالاكى و چاندنى هیوا و ئیجابیه‌ت و هاندانت.
٨- كاته‌كانى خه‌وتنت كه‌م بكه‌ره‌وه‌.
٩- ئارام گرتن بكه‌ره‌ خویه‌كى ئاسان و بیكه‌ره‌ بازنه‌ى حه‌وانه‌وه‌.
١٠- عه‌قڵت زاڵ بكه‌ به‌سه‌ر هه‌ست و سۆزت دا له‌ كاتى بڕیار دان دا


اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ


خوایە بمانگەیەنە بە ڕەمەزان

🦋🤍🥹🤲🏻!


خواردنەوەی پێغەمبەر (صلى الله علیەوسلم)

حەزی لەخواردنەوەیەک بووە شیرین و ساردبێت83، وەفەرموویەتی:[جگەلەشیر هیچ شتێک جێگەی خواردن خواردنەوە ناگرێتەوە84] وەهەندێک کات و لەناچاریدا بەپێوە و زۆربەی کاتیش بەدانیشتنەوە ئاوی خواردۆتەوە85 وەلەکاتی خواردنەوەی دا سێ جار لەدەرەوەی کاسەکە هەناسەی دەدا86 چونکە دەیفەرموو:[ ئەوە ئاسانترو سوکترە بۆ گەدەو تینوێتی دەشکێنێ]...

83 ـ أخرجه الترمذي (1897).
84 ـ رواه ابن ماجه (3426) مختصراً والترمذي (3451) بإسناده ومتنه وقال : حديث حسن.
85 ـ أخرجه الترمذي (1884) وقالل حسن صحيح و له شواهد كثيرة. وحسنه الألباني.
86 ـ أخرجه المسلم (2028) والترمذي (1885) وقال : حسن غريب ، وأبوداود والنسائي أنظر صحيحه (2320).

20 last posts shown.

109

subscribers
Channel statistics