Nostalozhiiya?


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


- نۆستالۆژیا بە واتای گەڕانەوە بۆ ڕابردوو دێت..?
لە ڕاستیدا پێکەنینی ئێوە
فرمێسک گەلێکن کە بەر نابنەوە..?
https://nostalozhiiya.sarahah.com

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций




خوا گەر بمان بەیتۆ ئیشێ زۆر باش ئەکەی😴


چارەسەری پشت ئێشە و ژیان ئێشە 💔


هەندێ کات ئەوەندە بۆ ئەوانی دیکە وەفاداریت، کە خیانەت لە خۆت دەکەیت....!

"ژان پاول سارتەر"



ئەم شەو ...
تاقەتی نووسینم نییەبەڵام زۆر بە سادەیی دەنوسم " نەبونت " هەلا هەلا بێت...💔


💔


هەندێ نامەی کۆنت لامە ناوەڕۆکەکەی پڕیەتی لە پێکەنین عەجەب هەموو شەوێ ناچاری گریانم ئەکەن !


«ھەرچۆن بڕۆیت ھەر دەتگەمێ، ھەر منم وێستگەی کۆتایت...»

...


خـراپـى ئـەوەيـە مرۆڤـەكان كـاتێـك دەرۆن يادگـاريـەكـانيان لەگـەل خـۆيان نابـەن...🙂💔


سه‌رما
چوه‌ته‌ نێو ئێسکه‌کانمه‌وه‌
له‌ بێ تۆییدا له‌م ماڵه‌دا
هیچ شتێک
ته‌نانه‌ت شێعریش
گه‌رمم ناکاته‌وه‌
بۆیه‌ مه‌وه‌سته‌
هه‌ر ئێستا بۆم بنوسه‌
.
وه‌کوو باڵنده‌یه‌کم لێهاتووه‌
که‌ تازه‌ له‌ قه‌فه‌س هه‌ڵهاتووه‌
شوێنێکی نیه‌ بۆی بڕوات
به‌ ئاسمانی شاردا ئه‌فڕم و
ئاوازێکی غه‌مگین ئه‌خوێنم
بێ لە تۆ
که‌سێک نیە لە زمانم بگات
تا وه‌ڵامم بداته‌وه‌
بۆیه‌ مه‌وه‌سته‌
هه‌ر ئێستا بۆم بنوسه‌
.
ئه‌ڵێی بیروه‌ریه‌کانی داپیره‌مم
هه‌ندێک جار پڕم له‌ گریان
له‌ندێک جار پڕم دڵنه‌وایی
هه‌ندێک جار پڕم ئاهـ
بەڵام
له‌ هه‌موو باره‌کاندا
ئه‌زانم ناڕۆن تا مردن دایان ئه‌پۆشێت
بۆیه‌ مه‌وه‌سته‌
هه‌ر ئێستا بۆم بنوسه‌
.
له‌ ماسی نێو گۆمێک ئه‌چم
هه‌ندێک جار سورم
هه‌ندێک جار زه‌رد
بەڵام
هه‌ر که‌سێک هات
ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ری په‌نجه‌یه‌ک
میهره‌بانی بۆ شۆڕ کردمه‌وه‌
به‌ڵام دواتر
جه‌رگ و هه‌ناومی
له‌گه‌ڵ هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌
بۆیه‌ تۆ مه‌وه‌سته‌
هه‌ر ئێستا بۆم بنوسه‌
.
ئەڵێی شارێکم
تاعون تێی بەر بووە
چۆڵ و غەریبم
ئەوەی دێت
ڕێبوارەو
بێ پشوودان نامێنێتەوە
بۆیە مەوەستە
هەر ئێستا بۆم بنوسە
.
بە بێ تۆ
لە قەدی درەختێک ئەچم
هەموان دێن
یادگاریم لەسەر هەڵئەکۆڵن
بەڵام ڕۆژێک نایەن بیخوێننەوە
دڵم تەنگەو تەنیام
بۆیە مەوەستە
هەر ئێستا بۆم بنوسە

.
من وا ئه‌کوژێمه‌وه‌ و
وا ئه‌که‌ومه‌ ئه‌و دیو ژیانه‌وه‌
‌ وا له‌بیر هه‌موان ئه‌چمه‌وه‌
له‌سه‌ر زمانت
به‌ ده‌نگت
بیری ئه‌که‌م
بۆیه‌ مەوەستە
هەر ئێستا
وەکوو جاران
بۆم بنوسه‌
خۆشم ئه‌وێی

''گۆران سعید''


ئاكامی خۆشه‌ویستنم چی بوو؟!
تۆیه‌ك كه‌ نه‌تویست
منێك كه‌ جێمام و
خودایه‌ك كه‌ قه‌ت؛
ده‌ست وه‌رناداته‌ كاری عاشقانه‌وه‌...


کەسێک کە جێی هێشتی و هاتەوە
هەموو دونیاو بۆ بکات بە ئاڵتوون
وەک جارانی لێ نایتەوە


درۆیە شتێ بوونی نیە بەناوی عیشقەوە هەمیشە زەمەن دوو عاشق لێک ئەکا یان تاکێکیان بێوەفا ئەبێ یاخود خیانەت ئەکا یان یەکێکیان هەڵئەخەڵەتێنێ تەنها زامێک ئەمێنێت کە تەمەنێکی ئەوێ بؤ ساريژ بون...💔


گەر بەر لە مردن مرۆڤ تێر لە ئامێزانبوون و ڕاموسان و دەست لە ملان نەبێت بە جەهەنەمی دەمرێت!💙










ئەگەر منداڵ ببمەوە وێنەی دوو
کێو ئەکێشم لەبری ھەتاو
تۆ لە نێوانیان ھەڵبێیت..🙂♥️

|بێکەس


کاتێک ناتوانی کەسێک لە یاد بکەیت دەبێت لە شوێنێکی دڵتدا بینێژیت.
“گابرێل گارسیا ماركێز”

Показано 20 последних публикаций.

2 432

подписчиков
Статистика канала