وەڵامی یەکێک لە گومانەکان لەسەر وێنەی فۆتۆگرافی(وێنەی کامێرا) کە دەڵێن ئەوەی حەڕامە ئەوەیە کە بەدەست دەکێشرێت!!! 📷 📷 📷 📷 📷 📷
شێخ حەموﺩ کوڕی ﻋﺒﺪﺍﻟﻠﻪ ﺍﻟﺘﻮﻳﺠﺮﻱ رحمه الله دەفەرموێت:
بابەتێک{وە لە گومانە باتڵەکان ئەوەیە هەندێک لە کەسی سەردمی ئێستا دەڵێن ئەوەی کە حەڕامە لە وێنەگرتن ئەوەیە کە بە دەست بکێشرێت،ئەمما ئەوەی کە بە ئامێری فۆتۆگرافی دەگرترێت ئەوە حەڕام نیە!!!،
ئەم گومانە لە گومانە سەیرەکانە وە بەڵگەیە لەسەر زۆری نەزانی کەسی بێژەری ئەو قسەیە،
وە ئەم جۆرە گومانانە بە هۆی ڕونی باتڵەکەی پێویستی بە وەڵامدانەوە نیە بۆ کەسی عاقڵ چ جای بۆ کەسێک کە تۆزێک زانستی هەبێت،
ئەگەر کەسێک گوتی:
لە عارەق دا حەڕام نیە تەنها ئەوەی کە بە دەست دروست دەکرێت و دەگوشرێت!!،
بەڵام ئەوەی بە ئامێرە ئامادەکراوەکان دەگوشرێت حەڕام نیە ئەگەر سەرخۆشکردنەکەی زیاتریش بوو لەوەی کە بەدەست دروست دەکرێت!!،
ئەگەر لە نێوان ئەو قسەیەی ئەو کەسەو ئەوەی ئەو گومانە دەهێنێتەوە لەسەر وێنە جیاوازی هەبێت،
چونکە هەردوو کەسەکە شتێکیان حەرام کرد وە لەو گەورەتریان حەڵاڵ کرد کە لە جنسی ئەو شتەیە،وە ئەوەی حەڵاڵی کردوە لەپێشترە بۆ حەڕامکردن لەوەی تر.
وە پێشتریش ئەوەم باسکرد کە هۆکاری حەڕامێتی وێنەگرتن بریتیە لە خۆ شوبهاندن بە دروست کراوەکانی خوای گەورە،
وەک لە فەرمودەی ئەبو هورەیرەو عائیشە ڕەزای خوایان لێبێت دەردەکەوێت،
ئەو هۆکارە هەموو وێنەیەک دەگرێتەوە جا بە دەست نەخشابێت یان بە ئامێری فۆتۆگرافی(کامێرا)گیرابێت.
وە تاوەکو وێنەکە نزیکتر بێت لە ڕاستی، ئەوا زیاتر حەڕام دەبێت چونکە خۆ شوبهاندنی زیاترە بە دروستکراوەکانی خوای گەورە،
وە لەکەسی ژیرو عاقڵ شاراوە نیە کە وێنەی فۆتۆگرافی ئەو زیاتر لە وێنەی ئاژەڵەکان نزیکترەو لێک چونی زیاترە کە وەک ئاژەڵەکە وێنەکە دەردەکەوێت، بە خیلافی وێنەی نەخشێنراو بە دەست کە لەوانەیە وەک ڕاستیەکە نەبێت لە لێکچونیدا، بۆیە وێنەی فۆتۆگرافی حەڕامیەکەی زیاترە لە وێنەی نەخشێنراو بە دەست ﻭﺍﻟﻠﻪ ﺃﻋﻠﻢ.
سەرچاوە:( لاپەرە 77-76/ ).
وە هەروەها شێخ حەموﺩ ﺍﻟﺘﻮﻳﺠﺮﻱ دەفەرموێت:
خەتابی دەفەرموێت لە حەڕامی نرخی بت فرۆشتن بەڵگەیە لەسەر حەڕامێتی فرۆشتنی هەموو وێنەیەک کە دروست کرابێت لە قوڕ و دار و ئاسن و زێڕ و زیو وە وێنەی ئەوانە لە یاری و هیتر.
گوتم:بە هەمان شێوە ئەوە بەڵگەی تێدایە لەسەر حەڕامی وێنەی فۆتۆگرافی چونکە ئەویش لە هاوشێوەی بتەکانە.
سەرچاوە:( لاپەڕە 17/ ).
سەرچاوەی پەرتوک:
ﻛﺘﺎﺏ: ﺇﻋﻼﻥ ﺍﻟﻨﻜﻴﺮ ﻋﻠﻰ ﺍﻟﻤﻔﺘﻮﻧﻴﻦ ﺑﺎﻟﺘﺼﻮﻳﺮ - ﻟﻠﺸﻴﺦ ﺍﻟﻌﻼﻣﺔ ﺣﻤﻮﺩ ﺑﻦ ﻋﺒﺪﺍﻟﻠﻪ ﺍﻟﺘﻮﻳﺠﺮﻱ ﺑﺘﻘﺪﻳﻢ ﺍﻹﻣﺎﻡ ﻋﺒﺪ ﺍﻟﻌﺰﻳﺰ ﺍﺑﻦ ﺑﺎﺯ - ﻭﺍﻟﺸﻴﺦ ﺍﻟﻌﻼﻣﺔ ﻋﺒﺪﺍﻟﺮﺯﺍﻕ ﻋﻔﻴﻔﻲ
ـ➖➖🔹➖🔹➖➖
📦 وەرگیراوە لە شبكة سحاب السلفية