زانایان بەباشیان زانیوە مرۆڤ لەكاتی ڕوودانی ئەم جۆرە كارەساتانەدا زۆر داوای لێخۆشبوون و دوعا وپاڕانەوەو صەدەقە وخێركردن بكات, هەروەكو چۆن لەكاتی خۆرگیران ومانگ گیراندا ئەنجام دەدرێت.
زانای بەڕێز زكریا الانصاری دەڵێت: باشە بۆ هەموو كەسێك كە لەكاتی ڕوودانی بوومەلەرزە و هاوشێوەكانی لە بای توند وشتی لەوشێوەیەدا زۆر دوعا بكات و بەتەنها لەماڵەوە نوێژ بكات بۆ ئەوەی بێ ئاگانەبێت, بۆیە پێغەمبەری خوا كاتێك كە بای توند هەڵی بكردایە دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَخَيْرَ مَا فِيْهَا, وَخَيْرَ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ، وَأَعُوْذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا, وَشَرِّ مَا فِيْهَا, وَشَرِّ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ» مسلم 2 / 616 والبخاري 4 / 76
واتە: (خودایە من داوای خێرو باشەكەییت لێدەكەمو ئەو باشەیەش، كە تیایەتی وباشەی ئەوەیش كە پێوەی نێردراوە، هەروەها پەنات پێدەگرم لە زیانەكەیو ئەو زیانەش، كە تیایەتیو ئەو زیانەش، كە پێوەی نێردراوە) .
بەڵام ئەوەندەی بزانین لەكاتی بومەلەرزەدا دوعاو زیكرێكی تایبەت و دیاریكراو نیە و مرۆڤ ئازادە هەر دوعایەك دەكات كە داوای ڕەحمەت و بەزەیی و لێخۆشبوونی تێدابێت بۆ ئەوەی خوای گەورە ئەو بەڵایە لاببات.
وە هەروەها زانای بەڕێز ابن باز بەڕەحمەت بێ دەڵێ : پێویستە لەسەر موسڵمان لە كاتی ڕودانی بومەلەرزە و مانگگیران و خۆرگیران و لافاو و باوبارانی توند و سەختدا دەستپێشخەری بكات لە تۆبە و پەشیمانی و داوای سەلامەتی و زۆرزیكر و ئیستغفار كردن وەكو چۆن پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم سەبارەت بۆ خۆگیران و مانگ گیران دەفەرموێ : ( ... فَإذَا رَأيتُم ذَلِكَ فَاذكُرُوا اللهَ) واتە: جا كاتێ بینیتان ئەو دووانە گیراوون یادی خوا بكەن.
وەگیراوە لە ماڵپەری وڵامەکان