پێش ئەوەی شێت بم، کردبوومان بە عادەت شەوانە بەڤیدیۆ پێکەوە قسەمان دەکرد .
پاش 15 خولەك قسەکردن ، وتی:
- ببورە ئازیزم ،ئەڕۆم کەمێك ئاو دەخۆمەوەو دەگەڕێمەوە .
وتم: باشە،فەرموو .....
پاش چەند چرکەیەك خوشکە بچووکەکەی هاتە بەردەم کامێراکە ،تەماشای دەکرد ،بێ ئەوەی قسەبکات .
وتم: چۆنی کچە بچکۆلەکە، ناوت چیە؟
وتی: ناوم ئاریایە .
وتم: تۆ خوشکی ئەویت (ناوی خوشکە گەورەکەیم هێنا)
وتی: بەڵێ خوشکی ئەوم.
دواتر خوشکە بچوکەکەی ڕۆشت و ئەو گەڕایەوەو وتی:
ببورە ئازیزم گەڕامەوە، لەچاوەڕوانیدا بێزارم کردی .
وتم: نا ،لەگەڵ ئاریای خوشکت قسەمان کرد .
وتی: ئاریا دوو ساڵ پێش ئێستا مردووە ،گاڵتەم لەگەڵ ئەکەی؟
منیش ئەو شەوە نەمتوانی بنووم، بەیانی زوو ڕۆشتم و لەدەرگای ماڵیانم دا ،دایکی دەرگای بۆ کردمەوە .
وتی: فەرموو کوڕم .
وتم: کارێکی گرنگم بەکچەکەتە ،هەر ئێستا بانگی بکە .
وتی: کچە گەورەو بچووکەکەشم پێش دووساڵ بەڕوادووی هاتوچۆ مردوون .
منیش بەخێرایی گەڕامە دواوەو کێشام بەکەسێکدا لەسەر ڕێگاکە .
هەناسەکانم خێرابوون ، دراوسێیەکیان وتی: هەموو ئەندامانی ئەم خێزانە پێش دووساڵ بەڕوداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە .
وتم: واتە ژنی ماڵەکەش مردووە .
وتی: بەڵێ، ژنی ماڵەکەش ،تەنانەت منیش مردووم
منیش پێش دووساڵ لە هەمان ڕووداوی هاتوچۆ مردم...