(شێخەکان بۆ ناسوتێن!؟)
لە سەردەمی شیخ الاسلام ابن تیمیە کۆمەڵێک دەرکەوتن کە خۆیان دابووە پاڵ زوهد و لە خواترسان و تەسەوف بانگەشەی لە خواترسانیان دەکرد بەڵام کاری شیرکیان دەکرد و کۆمەڵێک کاریان دەکرد هیچ قەومێک پێشتر بیدعەی وای نەکردبوو وە خەڵکیان فریوو دەدا وە چەندین کاریان دەکرد کە سەرسوڕهێنەر بوون وەک چوونە ناو ئاگر و قسەکردن لەگەڵ عفریتەکان خەڵکی زۆرینەیان باوەڕیان پێکردن تەنانەت کەسە هۆشمەند و عاقڵەکانیش فريوویان خوارد پێیان!!
بەڵام شیخ الاسلام بەرامبەریان وەستایەوە ڕەتی کردەوە ئەو کارانەیان کە پێچەوانەی ئەحکامەکانی ئیسلام و سونەتی پێغەمبەری خودا بوو صلي الله عليه وسلم بۆیە اقامە حجەی کردن وە چەندین مونازەرەی لەگەڵ شێخەکانیان و زاناکانیان کرد و هەموویانی بەزاند ئەوانیش زانیان توانای ڕوبەڕوبونەوەی شیخ الاسلامیان نییە پەنایان برد بۆ دەسەڵاتدارانی دەوڵەت.
دەسەڵادارانی دەوڵەت خەڵکیان بانگێشت کرد و بڕیاریان دا گەورەترین مونازەرە لەنێوان شیخ الاسلام و شێخەکانی تەسەوفی ئەو سەردەمە ئەنجام بدرێت.
شیخ الاسلام هەموویانی سەرسام کرد کاتێک یەکەم وشەی ئەوە بوو وتی من ئامادەم لەگەڵیان بچمە ناو ئاگرەوە!!
پاشان فەرمووی
ئەوان دەڵێن ئاگر ئێمە ناسوتێنێ کە ئەوەش کارێکە لە توانای ئەهلی ئیماندا نییە، من ئامادەم لەگەڵیان بچمە ناو ئاگرەوە بە مەرجێک پێش ئەوەی بچینەوە ناو ئاگرەکەوە هەردوولامان خۆمان بە سرکە و ئاو بشۆین چونکە ئەوان ڕۆنی بۆق و توێکڵی نارنج و بەردی طلق لە خۆیان دەدەن تا نەسوتێن جا من ئامادەم لەگڵیان بچمە ناو ئاگر بەمەرجێک ئەوان و منیش خۆمان بشۆین!!
پاشان شێخەکان زانیان فێڵەکەیان ئاشکرا بوو چەند جارێک داوای سوڵحیان کرد بەڵام ابن تیمیە بەردەوام بوو لە تەحەداکەی
تاکو شێخێک لەوان کە پێی دەوترا شێخ حاتەم داوای لێبوردنی کرد و ووتی ئێمە واز لە بیدعە و شیرک دێنین و تەوبە دەکەین وە دوای قورئان و سوونەت دەکەوین.
شیخ الاسلامیش فەرمووی:
بێگومان دەرگای تەوبە دانەخراوە ئەوەتا پەروەردگار دەفەرمێ
[غافر الذنب و قابل التوب شديد العقاب]
سەرچاوەکان
1_مجموع فتاوی شیخ الاسلام ابن تیمیە،مجلد[التصوف]
2_الفكر الصوفي في ضوء الكتاب و السنة
3_دراسات في التصوف
https://t.me/QuranSoonnat1