زانیاری و وتەی ئاڵتوونی


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана



Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


پشیلە زمانی بە مووەکانی دادەھێنێت (دەیلێسێتەوە) ئەمەش تەنھا بۆ ئەوە نیە کە خاوێنی بکاتەوە، بەڵکو بۆ ئەوەیە تاوەکو ڤیتامین بی (B) و ماددەی لیسیتین بەدەست بھێنێت، کە ئەمەش ھاوسەنگی گرژی دەمارەکانی بۆ دەپارێزێت.




https://youtu.be/U53atrfKAHI
دوعایەکی کاریگەر مامۆستا ڕەمەزان شوکر (ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بی)


( صحيح ) .
( حم م ) عن أنس .
آتى باب الجنة يوم القيامة فأستفتح فيقول الخازن: من أنت ؟ فأقول محمد فيقول: بك أمرت أن لا أفتح لأحد قبلك.

(انس) كوڕی (مالك) (رضي الله عنه) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: له‌ڕۆژی قیامه‌تدا دێمه‌ ده‌رگای به‌هه‌شت، داوای كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌م، ده‌رگاوانه‌كه‌ ده‌ڵێ: تۆ كێیت؟ ده‌ڵێم: محمد، ده‌ڵێت: فه‌رمانم به‌ تۆ پێكراوه‌ له‌پێش تۆدا بۆكه‌سی تری ناكه‌مه‌وه‌).

📚 صحيح الجامع الصغير


https://youtu.be/GzVrHo4QkYY
ته‌فسیری ڕێبه‌ر سوڕه‌تی الرعد وانه‌ی چل مامۆستا صلاح الدين عبدالكريم


ئەڵێن:

شوێنی ئینسان خۆش ئەبێتەوە
بەڵام شوێنی قسە ساڕێژ نابێتەوە بە ئاسانی .

🎙 مامۆستا عەلی خان
📚 شەرحی روضة العقلاء وانەی (٢٣)


#کاریگەری[#چاو]#پیسی_و_خۆپاراستن_لێـــی ... چــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاو*

جابری کــوڕی عبدالله ـ رضي الله عنه ـ دەگێـڕێـتەوە کـە پێـغـەمـبـەر ﷺ فــەرمــــــوویەتـــــی :
(أكثرُ مَن يموتُ من أُمَّتي بعدَ قضاءِ اللهِ و قدَرِه بالعيْنِ)
[📚صحيح الجامع : ١٢٠٦ ]
واتە :
زۆر تـرین هــۆکـاری مــردنــی ئــومەتـەکـەم لـەدوای قەزا و قەدەری خـــواوە بـەهــــۆی چاو پیســـــیــەوەیـە .

بـۆیە پێویستە لەسەر مرۆڤــی باوەڕدار خۆی بپارێزێ لەچـاو پیـسـی بەخوێنـدنــی زیکرەکـانی بەیانـی و ئێوارە و وخوێندنـی ســوڕەتـی [ الناس و الفلق و الإخلاص وآية الكرسي ] وهەروەها ئەو زیکرانەی تریش کە لەسوننەتدا هاتــوون لـەوانە :
عبدالرحمن کوڕی خنبش التميمي ـ رضي الله عنه ـ دەگێـڕێـتەوە کـە پێـغـەمـبـەر ﷺ فــەرمــــــوویەتــــی :
(( جبريل هـات بـۆ لام ، و گوتـی : ئەی مُحمَّدُ ! بڵــی ، گــوتــم : چــی بڵێـــم ؟
گوتـی : بڵــی : أَعوذُ بكلِماتِ اللهِ التامَّاتِ ، الَّتي لا يُجاوِزُهُنَّ بَرٌّ ولا فاجرٌ ، مِن شرِّ ما خلقَ ، وذرأَ ، وبرأَ ، و مِن شرِّ ما ينزِلُ مِن السَّماءِ و مِن شرِّ ما يعرُجُ فيها و مِن شرِّ ما ذرأَ في الأرضِ وبرأَ ومِن شرِّ ما يَخرجُ مِنها ، ومِن شرِّ فِتَنِ اللَّيلِ والنَّهارِ ، ومِن شرِّ كلِّ طارقٍ يطرُقُ ، إلَّا طارقًا يطرقُ بِخَيرٍ ، يا رَحمنُ )) .*
[📚 أخرجه أحمد : ١٥٤٩٩]
[📚 صحيح الجامع للألباني : ٧٤] .
................
وەرگێـڕانـی :
#بــاوکــی_ســنــاء ( ۲۲ / ذو الحجة / ۱٤۳۹ هـ ) .


🌤 دروستە بۆ بەخێرهێنانەوەی حاجیانی مالی خوا خواردن ساز بكرێت و خزم و دۆست و ناسیاو بانگێشتی سەر خواردنەكە بكرێن .
______
ئەم جۆرە داوەتە پێی دەڵێن : (النقيعة) : كە خواردنێكە بەبۆنەی گەڕانەوەی موسافیرێك سازدەكرێت و خەڵكی بۆ بانگێشت دەكرێت ، دروستيشه لە پێناو خوا ئاژەڵ سەر ببڕن بۆ شوكرانە بژێری كردنی خوای گەورە كاتێ بەسەلامەتی گەڕاوەتەتەوە زێدو ناو ماڵ و حاڵی خۆی .
▪️بۆ دڵنیایی ئەو باسەو بەڵگەكانی بگەڕێوە بۆ ئەم سەرچاوانە :
= البخاري في صحيحه ، باب الطعام عند القدوم . ڕوونكردنەوەی ابن بطَّال و ابن حجر لەسەری .
= أبو داود في سننه ، باب الإطعام عند القدوم من السفر . ڕوونكردنەوەی (الآبادي) لەسەری لەكتێبی عون المعبود .
➖➖➖➖➖
❀ أبو مسلم الآرياني
٢٠ ذوالحجة ١٤٣٩هـ


https://youtu.be/hQbJtMkbTlQ
ساته وه‌ختی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خوا صلي الله عليه وسلم مامۆستا عه‌لی خان


. اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.

به سەڵاواتدان وسەلامكردن:
١. ده چاكەت بۆ دەنوسرێت.
٢. ده خراپەت دەسڕێتەوه.
٣. ده پله بەرز دەبێتەوه.
٤. خوای میهرەبان روح دەگێڕێتەوه بەری پەیامبەر صلی الله علیه وسلم بۆ ئەوەی وەڵامی سەلامت بداتەوه.
٥. له پێشترین كەسی بۆ پەیامبەر صلی الله علیه وسلم (تا زیاتر سەڵاواتت دابێت).
٥. خوای مەزن سەڵاواتت لەسەر دەدات.
هتد...


#چۆنیەتی_زیندو_بوونەوەو_حەشر_کرنــی_مرۆڤەکان...
ـــــــــــــــــــــــــــ
عَبدالله ـی کوڕی عَبَّاسٍ ـ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا ـ لەپێغەمبەرەوە ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ دەیگێڕێتەوە و ، دەڵێ :
(" إِنَّكُمْ مَحْشُورُونَ حُفَاةً عُرَاةً غُرْلًا ". ثُمَّ قَرَأَ : { كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ وَعْدًا عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ }. [ البخاري : ۳۳٤۹]
واتە : ئێوە حـەشـر دەکـرێـن بەپێی پەتـی و بەڕووتـی بەختەنە نەکراوی .
پاشان ئەو ئایەتەی خوێندەوە : { هەروەک چـۆن سەرەتا دروستیانمان کـرد ئاوەهاش دەیان گێڕینەوە ، پەیمانێکە لەسەرمان و ئێمە ئەو کارە دەکەین }

ولە[مسند الإمام ٲحمد"دا بەژمارە: ۱٦۰٤۲] زیادەی ( بُهمًا )نیش هـاتـووە ، کەبەمانای ئەوەدێت کە ( هیــچ ماڵ و سامانێکیان پێ نی یە ) .

وزانای پایەبەرز الشيخ ابن عثيمين - رحمه الله تعالى -
دەڵێـــت :

◉ خەڵکان لەقەبرەکانیان دێنە دەرەوە :

(❶) *حــفـاةً*
(❷) *عـــراةً*
(❸) *غـــرلاً*
(❹) *بهــمـاً*

❍ بەنیسبەت *حـفاةً* ماناکـەی ئەوەیە : نە نەعل لەپێیانـدایە ، ونە خوف ، ونەگـۆرەوی .

❍ وبەنیسبەت *عـراةً* ماناکـەی ئەوەیە : جل لەبەریاندا نی یه ، و عەورەتیان بەدەرەوەیه هەروەک چۆن لەسکی دایکیان دەردەچن بـۆ سەر زەوی بەڕووتـی .
⇦ هەروەک خودا فەرموویەتـی :
【كمـا بـدأنا أول خـلقٍ نعـيده】
واتە : هەروەک چـۆن سەرەتا دروستیانمان کـرد ئاوەهاش دەیان گێڕینەوە .

❍ و *غُـــرلا ً*: واتە : بەختەنە نەکراوی ، واتە : ئەو پارچە گۆشتەیان پێوەیە کەدەبڕدرێ لەدونیاندا لەکاتی خەتەنە کردندا.

❍ وبەنیسبەت *بهـماً* بەواتای ئەوە دێـت : کە هیچ ماڵ و سامانێک لەگەڵ نی یە ، نە درهـمیان پێیە ، ونە دينـار ، ونە شتو مەک ، ونه هیچ شتێک، هیچ شتێکیان پێ نی یە تەنها کردەوەی چاکە نەبێ .

👈 ئا بەم شێوەیە خەڵک زیندو دەبنەوە لەنێو قەبرەکانیان و دێنە دەرەوە بـۆ لا خودای هەموو جیهانیان .

📓سەرچاوە : سـلسلة فـتاوى نـور علـى الـدرب 📼 الشـريط رقـم [271] .

وەرگێڕانــی بەدەسکاریەوە :
#باوکــی_ســناء ( ۱٦ / ذو الحجة / ۱٤۳۹ هــ ) .


" گەر ئافرەتانی ھاوڕێی دایکت ھەبوو ئەوا ڕێزی ئەو ئافرەتانە بگرە و گەر پیاوانی ھاوڕێی باوکت ھەبوو ڕێزی ئەو پیاوانە بگرە، چونکە ئەوە لە چاکە کردنە بەرامبەر به دایك و باوك "

✏ ابن عثيمين رحمه الله.
📚 شرح رياض الصالحين ( ٣/٢١٦ ).


🌿 عربي-کوردی

🌷قال رسول اللە (صلّى الله علیە وسلّم) :

((اتَّقُوا الظُّلْمَ ؛ فَإنَّ الظُّلْمَ ظُلُمَاتٌ يَوْمَ القِيَامَةِ))🌴

[رواه مسلم] 🍁

واتە: خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن ، چونکە ستەمکردن تاریکیە لە رۆژى قیامەتدا 🍀


🌟 هود هود ئەو باڵندەیەی سەرگوزەشتەكەی لە قورئانی كەریم باسكراوە ، لە گواستنەوەی هەواڵ (نقل الأخبار) لەزۆرێك لە موسڵمانانی ئەو سەردەمە سەر ڕاسترو چاكتر بووە ! :
ئــــەی ? هەڵویستی پەیامبەری خوا سولەیمان "عليه السلام" ڕووەو پێ گەیشتنی هەواڵەكە چۆن بووە ?!.
_______
💬 كاتێك (هُدْهُدْ) دەڵێت : { وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ }[النمل : 22] . من له وڵاتی سه‌به‌ئه‌وه هه‌واڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت .
▫️(هود هود) نەیوت : گوێم لێبوو یان وام خوێندووەتەوە یان پێیان ڕاگەیاندووم ! بەڵكو گوتی : ( هەواڵی ڕاست و درووستم بۆ هێناویت ) !!. ئایا پەیامبەری خوا ▫️سليمان ـ عليه السلام ـ كاتێك ئەمەی لە هود هود بیست چۆن مامەڵەی لەگەڵدا كرد ?. ئایە هەڵوێستی بەپەلەی وەرگرت ?! وەكو ئەو سەردەمەی ئێمە بێ ئەوەی لە ڕاستی هەواڵەكە دڵنیابێ هەڵوێست دەنوێنێ و خۆش خەبەر بڵاوی ئەكاتەوە !! ،
▪️بەڵكو لە وەڵامی هود هود گوتی : {سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْكَاذِبِينَ} . [النمل : 27] واتا : ئێمه له‌مه‌ودوا له‌و گوفتاره‌ی تۆ ده‌کۆلینه‌وه‌، تابزانین ڕاست ده‌که‌یت یان له ڕیزی درۆزنانیت .
___
🔍 بۆیە كۆڵینەوە لە هەواڵ و ساغ كردنەوەی پێش گواستنەوەو بڵاو كردنەوەی لە داخوازیەكانی ئاینی بەرزی ئیسلامەو ، لە مەنهەج و ڕێبازی پەیامبەران (عليهم السلام) و پیاوچاكان بووە !!.
جا ئەركە لەسەر تاكی موسڵمان هیچ هەواڵێك بڵاو نەكاتەوە و شەنەبای پێ نەكات مادام زانیاری دەربارەی هەواڵەكە نییە و لەڕاستی و نا ڕاستی یەكەی دڵنیا نییە !!.
➖➖➖➖➖
❀ أبو مسلم الآرياني
١٧ ذوالحجة ١٤٣٩هـ


دەنکی ترێ یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی چاو لە نەخۆشی شەکرە


قال شيخ الإسلام رحمه الله :

طريقة الصالحين :
طاعة الله ورسوله
وملازمة الكتاب والسنة

ڕێگه‌ی پیاوچاكان بريتيه :
گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم -
وه‌ پابه‌ندبوون به‌ قوڕئان و سوننه‌ته‌وه‌

[ جامع المسائل 5 / 225 ]


https://youtu.be/zKmWtXBK_dY
لە ڕووی نایەت بڵێ السلام عليكم .. مامۆستا عەتا پێنجوینی


ھەرکەسێك بەردەوام ھەواڵت بپرسێ...
ئەوا شایەنی ئەوەیە کە جێگەیەكی لەدڵتدا بۆ تەرخان بکەیت..


✍️ماموستا أبوبكر أحمد


استغفر الله واتوب اليه


⁉️ ئايا چاكە یەكسان [=] دەبێت بە خراپە ?!.
____________
❍ بيدعە گشتی خراپە و نەهی لێ كراوە لە شەرعدا ، بیدعەی چاك (حسنة) بوونی نییە هەروەكو كەسانێك لەم ڕووەوە بەهەڵەداچووينه .
🚫چونكە بیدعە دژواری لەگەڵ شەریعەتدا هەیە ، جا بەهەر چەشنێك بێت خراپەو ناپەسەندە .
ــــــ ❁ ❁ــــــ❁ ❁ ــــــ
📝 سـ ــەرچاوە :
الإعتصام (١-٣٢١-٣٢٢) ، وجامع العلوم والحكم (١-٢٦٦) .
➖➖➖➖
❀ أبو مسلم الآرياني
٢٥ ذوالحجة ١٤٣٩هـ

Показано 20 последних публикаций.

992

подписчиков
Статистика канала