کورتەیەك لە ژیاننامەی شێخ ڕەبیع ی کوڕی ھادی المدخلی
----------------------------------
زانای فەرموودەناس ڕەبیع ی کوڕی ھادی کوڕی محمد عمیر المدخلی یە ، لە عەشیرەتی المداخلەیە کە بە ناوبانگە لە ناوچەی جازان لە باشوری مەملکەتی سعودیە.
لە گوندی الجرادیە لە دایک بووە کە گوندێکی بچووکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری صامطە بە نزیکی ٣ کیلۆمەتر ، ساڵی ١٣٥١ ی ھیجری کە دەکاتە ١٩٣١ ی زایینی لە دایک بووە ، باوکی کۆچی دوایی کردوە شێخ ڕەبیع ئەو کات تەمەنی ساڵێک و نیو بووە ، جا لە لای دایکی پێگەیشت و پەروەردە بوو ، ڕەحمەتی خوا لە دایکی بێ چاودێری کرد و پەروەردەی کرد زۆر بە چاکی ، وە ڕەوشتی چاکی فێرکرد لە ڕاستگۆیی و ئەمانەت و ھانی دەدا بۆ نوێژکردن و گرنگی دان پێی ، ھەروەھا مامیشی چاودێری دەکرد.
کاتێک شێخ ڕەبیع گەیشتە تەمەنی ٨ ساڵی چوو بەرەو ناوەندی فێربوون لە گوندەکەیان و فێری نوسین و خوێندنەوە بوو ، لەوکەسانەی کە نوسینی لێ فێر بووە :
الشيخ شيبان العريشي
القاضي احمد بن محمد جابر المدخلي
محمد بن حسين مكي
-----
قوڕئانی خوێند لەسەر دەستی الشيخ محمد بن محمد جابر المدخلي ھەروەھا تەوحید و تەجویدیشی لای خوێند
پاشان لە قوتابخانەی سەلەفی لە صامطە خوێندی
وە لەو کەسانەی شێخ ڕەبیع لایانی خوێند :
الشيخ العالم الفقيه ناصر خلوفة طياش مباركي ڕەحمەتی خوای لێبێ زانایەکی ناودار بوو لە قوتابیە گەورەکانی شێخ قەرعاوی بوو، وە بلوغ المرام و نزھة النظر ى لا خوێند .
پاشان چوو بۆ پەیمانگای زانستی و لای زۆرێک لە زانایان خوێندی لەوانە :
زانای ناودار حافظ بن أحمد الحكمي
الشيخ محمد بن أحمد الحكمي
الشيخ أحمد بن يحيى النجمي
الشيخ محمد بن أمان الجامي
الشيخ الفقيه محمد بن صغير الخميسي
وە زۆرێکی تر کە ئەدەب و بەلاغەشی لا خوێندبوون
رحمهم الله تعالى
------------------
لە ساڵی ١٣٨٠ ی ھیجری پەیمانگای تەواو کرد و چوو بۆ کولیەی شەریعە لە شاری ڕیاض ، تێیدا خوێندی بۆ ماوەی مانگێک پاشان جامیعەی ئیسلامی لە مەدینە کرایەوە و چوو بۆ ئەوێ و ٤ ساڵ تێیدا خوێندی و بە پلەی نایاب دەرچوو
لەو کەسانەی کە لە جامیعەی ئیسلامی لە مەدینە ی نەبەوی شێخ ڕەبیع لایانی خوێند :
سماحة الشيخ ابن باز مفتي المملكة
العلامة المحدث محمد ناصرالدين الالباني
الشيخ العلامة عبدالمحسن العباد
الشيخ العلامة المفسر محمد الأمين الشنقيطي - صاحب أضواء البيان
الشيخ صالح العراقي
الشيخ المحدث عبدالغفار حسن الهندي
-------------
لە ساڵی ١٤٠٠ شەھادەی دکتۆرای بەدەست ھێنا
شێخ ڕەبیع لە کولیەی حەدیس وەکو مامۆستا دەرسی دەگوتەوە ، شێخ ڕەبیع بە خۆ بەکەم زانینەکەی لەگەڵ براکانی و قوتابیەکانی و مێوانەکانی جیادەکرێتەوە
کەسێکی خۆ بەکەم زانە لە ماڵەکەی و جلوبەرگی و ڕۆیشتنی ، قوتابیانی سەلەفی زانستی شەرعی زۆر خۆشدەوێ و ڕێزیان لێدەگرێ و پێویستیەکانیان بۆ جێبەجی دەکا بە گوێرەی توانای خۆی ، وە ماڵەکەی ھەردەم کراوەیە بۆ قوتابیانی زانستی شەرعی تەنانەت وای لێھاتووە کە ھیچ ڕۆژێک نییە خواردنی بەیانیان یان نیوەڕۆیان یان عیشایان بە تەنھا بخوا بێ قوتابیەکانی .
-----------------
کتێبەکانیشی زۆرە و نەمتوانی بینوسم تا درێژ نەبێتەوە
خوا بیپارێزێ.
المصدر :
موقع الشيخ ربيع
✍️ محمد گەردی
———————————————
🖥 کەناڵی ڕێگای پێشین 🖥
https://t.me/Regaypeshin