دیوانی مامۆستا هێمن


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


سەرجەم شێعرەکانی مامۆستا هێمن وێڕای دیکلەمە و شڕۆڤە
پێشکێش بە ڕەوانی پاکی مامۆستا سمایل پاکزاد(سمکۆ)
بۆ پەیوەندی دەگەڵ بەڕێوبەران:
زانیار دوڕگە @zanyar_mukryani
ناسر مەحموودیان @Naserdentist67

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


Репост из: @attachbot
📖شێعری ژمارە6⃣


🔷🔶ئەمەگی گوڵان🔶🔷


🎤دیکلەمه: بەدری مەحموودی


🆔 @divanihemn

هاتە دەر مانگی یەکەمی بەهار
مێلاقە سوورە لە لێوی جۆبار

هەروا کەمێک دوور وەنەوشێک بوو شین
وەنەوشێکی چۆن؟ ملکەچ و سەرشین

بە مێلاقەی گوت وەنەوشە جارێک:
لەمێژە هەمە لە تۆ پرسیارێک

ئەتۆ کە پەلکت وا سوور و گەشە
دەروونت بۆچی خەڵووزی ڕەشە؟

#مێلاقە:

چت لەوەی داوە؟ دەس هەڵگرە لێم
ڕازی دەروونم بۆ بە تۆ بڵێم؟

#وەنەوشە:

سوێندت بۆ دەخۆم هەتا بمێنم
ئەو ڕازە لەکن کەس نەدرکێنم

#مێلاقە:

دەس هەڵناگری گوێ ڕاگرە بۆم
تاکوو پێت بڵێم دەردی دڵی خۆم

ئەمن لە خاکی کوردی ڕواوم
بە ئاوی ساردی کانی دێراوم

بە شەوبای چیای بڵند و سەرکەش
ڕەنگی پەلکی من بووە سوور و گەش

چاکەی کوردانم لە چاویدایە
لەناو گوڵاندا ئەوە ڕەوایە

کورد وا هەژارن من هەژار نەبم؟
ئەوان داخدارن من داخدار نەبم؟

دەروونم ڕەشە، جەرگم سووتاوە
وەتی کوردستان داگیر کراوە

لۆمەی من دەکەی وەنەوشە کەچی
بۆخۆت سەرشین و دژ و ملکەچی

#وەنەوشە:

منیش بە دەردی تۆ گرفتارم
پەروەردەی خاکی کوردی هەژارم

کە تۆ هەناوت بۆ کورد بووە ڕەش
منیش بۆ کوردی سەرم نا لە هەش

بە ملی کەچم وەک کوردی دەچم
کە کورد ملکەچن منیش ملکەچم



🆔 @divanihemn

❇️شڕۆڤە: دەو شێعرەدا مامۆستا هێمن لە شێوازی گیانبەخشی کەڵکی وەرگرتووە و وتووێژی لەنێوان دوو جۆرە گوڵ پێک هێناوە.
ناوەڕۆکی شێعرەکە ئاماژەیەکە بە ئەمەگ و وەفاداریی ئەو گوڵانە کە خۆیان قەرزداری ئەو خاک و نیشتمانە دەزانن و ژێردەستی و چەوساوەیی کوردستان بەپەرۆشن.
ئەو شێعرە وانەیەکە بۆ ئەو کەسانەی لەسەر ئەو خاکە پیرۆزە دەژین و خیانەتی پێ دەکەن.

❇️تێبینی: لە هەموو چاپەکانی دیوانی مامۆستا هێمن بەیتی ۳، خشتەی ۱ بەهەڵە نووسراوە: بە وەنەوشەی گوت مێلاقە جارێک
کە درووستەکەی ئاوایە: بە مێلاقەی گوت وەنەوشە جارێک

هەروەها بەیتی ۴، خشتەی ۱ نیشانی پرسیار قرتاوە: چت لەوەی داوە(؟) دەست هەڵگرە لێم

دیسانیش لە کۆتایی بەیتی ۹، خشتەی۱ نیشانی پرسیار زیادییە: لەناو گوڵاندا ئەوە ڕەوایە

تکا دەکەم تا دەتوانن ئەو تێبینییە بڵاو بکەنەوە تا هەموو خەڵک بۆخۆیان هەڵەگری بکەن و ئیشەڵڵا لە چاپی داهاتوودا ئەو هەڵەیە دووپاتە نەبێتەوە.


🆔 @divanihemn


Репост из: @attachbot
📖شێعر ژمارە5⃣


🔷🔶قەڵای نیشتمان🔶🔷


🎤سروود: مامۆستا ئەحمەد لاوە



🆔 @divanihemn


Репост из: @attachbot
📖شێعری ژمارە5⃣


🔷🔶قەڵای نیشتمان🔶🔷


🎤خوێندنەوە: هەنگوین خانم کچە جوانەکەی پیرانشار



🆔 @divanihemn


Репост из: @attachbot
📖شێعری ژمارە5⃣


🔷🔶قەڵای نیشتمان🔶🔷


🎤دیکلەمە: زانیار دوڕگە


🆔 @divanihemn

وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وه گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ

لەپێناوت دەنێم سەر، تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ

لەبۆ پاراستن و حیفزی سنوورت
لەباتی «ماژینۆ»، سینگم قەلای تۆ

دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد؟
که دەتبینم له دەس بێگانەدای تۆ

دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ، هەتا من
بەسەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ؟

بە شینکه و گوڵ سەراسەر سوور و شینه
چ جوانه دیمەنی کێو و چیای تۆ

لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت
دەدەن "هێمن"! هەوڵ خوشک و برای تۆ


🆔 @divanihemn


❇️شڕۆڤە: قەڵای نیشتمان شێعرێکی نیشتمانییە کە شاعیر وەک دڵسۆزێکی بەتەواو مانای خاک و نیشتمان دەگەڵ خوێنەر دەدوێ و دڵخۆشی خۆی لە ئازادی نیشتماندا دەدۆزێتەوە و ئامادەیە بۆ هەر چەشنە گیانفیداییەک لەپێناوی ئازادی. لە چەند جێگاش ئاماژە بە جوانییەکانی سروشتی وڵات دەکا کە بە پێکهاتنی ئازادی دیمەنێکی جوانتریان دەبێ.

#ماژینۆ: هێڵی بەرگری ماژینۆ بریتییە لە دیوارێکی بێتۆنی بەدرێژایی ۳۲۲ کیلۆمیتر کە پێش شەری دوومی جیهانی فەڕانسەییەکان لەنێوان خۆیان و سنووری ئاڵمان سازیان کرد و بریتی بوو لە کەرەستەی نیزامی، ئەشکەوتی دەستساز، چەندین شوێن بۆ ساماندانی سەربازان و جێی تایبەتی بۆ بەرگری کردن لە سەربازەکان لە بەرانبەری هێرشە شیمیایییەکان.
ماژینۆ ۱۰ ساڵی خایاند تا ساز کرا و بە ناوی سازینەرەکەی "ئاندری ماژینۆ" کراوە.


❇️تێبینی: لەو دیوانەی لەبەر دەستی مندایە ساڵی نووسینی شێعرەکە نادیارە بۆیە ئەو شێعرانەی لە دیوانەکەدا ساڵی نووسینیان نەنووسراوە ئێمەش ناینووسین.


Репост из: @attachbot
‍ 📖شێعری ژمارە4⃣


🔷🔶دەیڵێم و بێباکم🔶🔷


🎤دیکلەمە: ناسر عەبدوڵڵاهی


🆔 @divanihemn


هەچێکی بێته سەر زارم
ئەمن دەیڵێم و بێباکم
ئەگەرچی بێکەس و زارم
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

ئەوی ئاغا بێ، بێکاره
جەبوون و قەڵس و لاساره
دزی و ڕێگرتنی کاره
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

گەلێ بێ‌‌فیکر و ئیدڕاکن
گەلێ بێخێر و ناپاکن
تو خواکەی کامەیان چاکن؟
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

ئەوەنده گێژ و بێهۆشن
حەیا و نامووسێ دەفرۆشن
لەبۆ ئازادی ناکۆشن
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

خودای ئاغاوەتان قەنده
لەبۆ قەندن هەموو بەنده
به حاڵی وان دەکه ن خەنده
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

نییانه بیری سەربەستی
دەکه ن فەخرێ به ژێردەستی
دەڕۆن هەروا بەرەو پەستی
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

له تاڵان و بڕۆ ئازان
له ڕێگرتن هەموو وریان
درۆ ناکەم بپرسه وان
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

ئەوانی ئێستە سەردارن
جەفاجۆن و ستەمکارن
غوڵامی پووڵ و دینارن
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

بە شەو تا ڕۆژ دەکه ن تەگبیر
چ مڵکێکی بکەن داگیر
چ داماوێک بکەن یەخسیر
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

لەبەر زوڵم و جەفای وانه
وەتەن یەکباره وێرانه
هەزار خۆزگەم به بێگانه
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

له شەرم و شوورەیی مردم
به خۆم من گەر بڵێم کوردم
که ئاغا ئابڕووی بردم
ئەمن دەیڵێم و بێباکم

منم لاوێکی بێپەروا
له کەس باکم نییه به خوا
ئەگەر ئاغا له حەپسم کا
ئەمن دەیڵێم و بێباکم


🆔 @divanihemn



❇️شڕۆڤە: مامۆستا هێمن ئەو شێعرە لە وڵامی شێعری مامەنداغای نووسیوە کە بە بەژن و باڵای ئاغاوەتان هەڵدەڵێ.
مامەنداغا یەکێک لەو ئاغایانە بوو کە بە نوێنەرایەتی خەڵک وێڕای پێشەوا قازی محەممەد چوونە باکۆ بەڵام لەوێ لەجیاتی ئەوەیکە داوای مافی خەڵک و سەربەخۆیی بکا، داوای قەند و چای کردبوو و کوتبووی کێشەی ئێمە سەربەخۆیی نییە و قەند و چامان کەمە و زۆریان قەند و چا بە دیاری هێنابوو لەجیاتی داوای مافی سەربەخۆیێ گەلی کورد.
بۆیە مامۆستا هێمن فەرموویەتی:
خودای ئاغاوەتان قەندە، لەبۆ قەندن هەموو بەندە


#جەبوون: قەڵس، ترسەنۆک

#بڕۆ: تاڵان، دزی


❇️تێبینی: زۆرکەس ڕەخنە لەو شێعرە دەگرن کە بۆچی مامۆستا هێمن وای نووسیوە، بۆیە دەمانهەوێ لێرە ڕوونکردنەوەیەکمان هەبێ: مامۆستا هێمن ئەو شێعرەی بۆ ئاغا شادۆستەکان نووسیوە و مەبەستی هەموو ئاغاکان نەبووە.
بۆ سەلماندنی ئەو وتەیە دەتوانن "شێرەژن" لە کتێبی "چەپکێ گوڵ، چەپکێ نێرگز"ی مامۆستا هێمن بخوێننەوە کە چۆن باسی گەورەیی و گیانفیدایی ئاغاکان لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە سەردەمی کۆماری کوردستان دەکا.
خەڵکی کوردیش ئەوەی باش دەزانێ تەنیا لە ئاغاکانی بۆکان و سەقز وەک ئاغایانی فەیزوڵڵابەگی ۱۲ کەڵەپیاوی ئازا لەدار دران و شەهید بوون و بە خوێنی پاکیان داری ئازادیان ئاو دا.
هیوادارم بەو کورتە نووسینە بۆتان ڕوون ببێتەوە کە مامۆستا هێمن کە خۆشی ئاغاوەت بوو، مەبەستی لەو ئاغایانە بوو کە نۆکەریی بێگانەیان دەکرد نەک ئەو ئاغایانەی گیان و ماڵیان فیدای ئەو خاکە پیرۆزە کرد.


🆔 @divanihemn


📖شێعری ژمارە3⃣


🔷🔶خاوەنی زێڕ🔶🔷


🎤دیکلەمە: حەسەنزادە


🆔 @divanihenm


Репост из: @attachbot
‍ ‍ ‍ 📖شێعری ژمارە3⃣


🔷🔶خاوەنی زێڕ🔶🔷


🎤دیکلەمە: بەدری مەحموودی


🆔 @divanihemn


لەبار و قیت و قۆزە خاوەنی زێڕ
ئەگەر کووڕە و وەگەر گۆجە و شەل و گێڕ

بەژنباریک و شووش و شۆڕەلاوە
ئەگەر پیرێکی خوێنتاڵە و ورگتێڕ

دەڵێن زانا و ئەدیب و خوێندەوارە
ئەگەر نەیخوێندبێ شەش پیت و دوو دێڕ

بەڵام زێڕت نەبێ سووکی ئەگەر تۆ
بدەی دەرسی هەزاری وەک شکسپێڕ


🆔 @divanihemn


❇️شڕۆڤە: خاوەنی زێڕ باسی دەردێکی زۆر گرانی کۆمەڵگای ئینسانی دەکا. دەردێک کە لە نەزانی و پاشکەوتوویی سەرچاوە دەگرێ ئەویش بریتییە لە گرنگی پێنەدان بە توانایی و سرووشتی جوانی مرۆڤ و سەرنجدان بە ماڵی دونیا. شێعرەکە ئاماژە دەکا بە شاردنەوەی هەموو کەموکۆڕی و نەزانین و ناحەزییەکانی مرۆڤ لەژێر دەمامکی ماڵی دونیا.


❇️تێبینی: مامۆستا هەژار لە وەرگێڕانەکانی لە دوکتوور عەلی شەریعەتی(یێک لەپەنای خاڵ و سیفری بێبڕانەوە) بەو چەشنە باسی دارا و نەدار دەکا: مناڵەکانمان دەیزانن، پیاوی هەژار، پیاوی بێهێز، با چاکیش بێ، با پاکیش بێ، بەرچاو نییە.
نەدار سووکە لەبەرچاوان، ناخرێتە ناو ڕیزی پیاوان، کەس فەقیری پێ پیاو نییە، بەڵام هەر چییە، خاوەن زێڕە، خاوەن زۆرە. ئەگەر پیسە، ئەگەر ڕەشە، ئەگەر بۆرە، لەبەرچاوان زل و زۆرە، دەراوی دەمی ناخۆش بێ، دەمپیس بێ، جنێوفرۆش بێ
دەڵێن: پیاوێکی زۆرزانە، لفتخۆش و گفتڕەوانە، قسەی جوانە، کاری جوانە، شارەزای شارەزایانە.


🆔 @divanihemn


📖شێعری ژمارە2⃣


🔷🔶وتووێژی کچ و کوڕ🔶🔷


🎤دیکلەمە: کاوە مەولانی و خاتوو شلێر قادرزادە



🆔 @divanihemn


Репост из: @attachbot
‍ 📖شێعری ژمارە2⃣


🔷🔶وتووێژی کچ و کوڕ🔶🔷


🎤دیکلەمە: زانیار دوڕگە و فەرزانە عەبدوڵڵازادە



#کچ:

کاکە گیان! لاوی کوردی شۆخ و شەنگ
تا کەنگێ دەبی وا بێ هەست و دەنگ؟

دیلی، ژێردەستی، ئەسیری، تا کەی؟
ڕووتی، نەداری، فەقیری، تا کەی؟

لەژێر زنجیر و کۆتا دەناڵی
مەگەر دێوانەی، شێتی، عەوداڵی؟

تێ فکرە خەڵکی هەموو ئازادە
هەر تۆ خەمناکی هەموو کەس شادە

وەرە مەیدانێ لە ڕێی نیشتمان
بکە قوربانی سەر و ماڵ و گیان

#کوڕ:

دێدە گیان، کچی کوردی ژیکەڵە!
داوێنی پاکت دوور بێ لە پەڵە

"لینین" ڕاپەڕی ماڵی "چار" شێوا
تۆ هێشتا حەپسی لە ژێر چارشێوا

کچی هەموو کەس ئیمڕۆ سەربەستە
هەر حەقی کچی کوردە پێپەستە

بپسێنە لە پێ تۆ زنجیر و کۆت
دێدە گیان بدە یاری برای خۆت

لەگوێن "ژاندارک" هەستە وەک مەردان
دوژمن وەدەرنێ لە خاکی کوردان


۱۳۲۱ی هەتاوی


🆔 @divanihemn


❇️شڕۆڤە: دەو شێعرەدا کە لە نێوەکەیڕا دیارە کچ و کوڕێکی کورد وتووێژ دەکەن و داوا لە یێک دەکەن کە دژی دوژمنی داگیرکەر هەستنەوە و لە خاکی کوردستان وەدەری بنێن. کچەکە بە گازندە دەگەڵ کوڕەکە دەدوێ و گلەیی لە سستی و بێدەنگی دەکا داوای لێ دەکا گیانی لەڕێی ئازادی گەل و نیشتمان فیدا بکا.
کوڕەکەش داوای یارمەتی لە کچەکا دەکا و نموونەی وەک "ژاندارک"ی بۆ دێنێتەوە کە چۆن دژی زۆرداری ڕاپەڕی و سەرکەوت و هەروەها باسی مافی ژن و گۆڕانی چارەنووسی کچانی ڕووس لە سەردەمی "چار" تا هاتنی "لینین" دەکا.

ئەو شێعرە ئاماژەیەکی ڕوونە بە ماف و توانایی ژن کە وێڕای پیاو دەتوانێ کار و چالاکی بکا و بۆ سەرکەتن و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا هەنگاو هەڵێنێ و بەڕاستیش ئەو کۆمەڵگایەی ژن بچەوسێنێتەوە و لە تواناییەکانی کەڵک وەرنەگرێ دواکەوتوو دەبێ.

#لینین: ویلادمیر لینین ئولیانۆف پێشەوای کۆمۆنیستەکانی ڕووسیا بووە کە لە ساڵی ۱۹۱۷ی زایینی لە ڕووسیا بۆتە دامەزرێنەری بەرەی یەکگرتووی جەماهیری سوسیالەکان.

#چار: ڕیچارد، پادشای شووڕەوی کە بە دەستی لینین لەناوچوو و حکوومەتی فیدڕاڵ جێی حکوومەتی پاشایەتی گرت.


#ژاندارک: کچێکی قارەمانی فەڕانسەیی کە لە شەڕی دژی ئینگلیس ڕێبەری هێزەکانی فەڕانسە بوو زۆری قارەمانایەتی نواند و لە ئاکامدا بە دیل گیرا و سووتاندیان.

#لەگوێن: وەکوو، وەک، چەشنی، بەوێنەی


❇️تێبینی: ئەو جۆرە شێعرانە دەنێو وێژەی کوردەواریدا زۆر باون کە دووکەس وتووێژ یا دەمەتەقە دەکەن و لەو ڕێگەیەوە شاعیر پەیامی خۆی دەگەیێنێ. ئەو چەشنە شێعرە لە شێعرەکانی مامۆستا هەژاریش لەژێر ناوی "دەمەتەقەی بایز و پیرۆت" دەبیندرێن.


🆔 @divanihemn


📖شێعری ژمارە1⃣


🔷🔶کوردم ئەمن🔶🔷


🎤گۆرانی(مەقام): مامۆستا ماملێ



🆔 @divanihemn


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
📖شێعری ژمارە1⃣


🔷🔶کوردم ئەمن🔶🔷


🎤گۆرانی: مامۆستا ماملێ


🆔 @divanihemn


📖شێعری ژمارە1⃣


🔷🔶کوردم ئەمن🔶🔷


🎤سروودی نیشتمانی


🆔 @divanihemn


📖شێعری ژمارە1⃣


🔷🔶کوردم ئەمن🔶🔷


🎤گۆرانی: مامۆستا شوان پەروەر


🆔 @divanihemn


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
📖شێعری ژمارە 1⃣


🔷🔶کوردم ئەمن🔶🔷


🎤خوێندنەوە: کچی جوان هەنگوین خانم لە پیرانشار


🆔 @divanihemn


Репост из: @attachbot
‍ ‍ ‍ 📖شێعری ژمارە1⃣


🔷🔶کوردم ئەمن🔶🔷

🎤دیکلەمە: زانیار دوڕگە


‍ گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت ودەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن

گەر لەبرسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەریی بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن

من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت‌لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا
دەڵێم کوردم ئەمن


۱۳۲۱ی هەتاوی


🆔@divanihemn

❇️شڕۆڤە: کوردم ئەمن یەکەمین شێعری دیوانی مامۆستا هێمنە و شێعریکی حیماسییە کە لە سەردەمی کۆماری مەهاباد لە کاتی پێشمەرگایەتی بۆ ڕۆژنامەی کوردستان نووسراوە.

باس لە چەوساوەیی و ژێردەستی و حەقخورای گەلی کورد دەکا و دەفەرمێ: ئەگەر لە برسان بمرم خزمەتی بێگانە و دوژمنی کورد ناکەم و بە چاونەترسی و ئازایەتی بەرەنگاری دوژمن دەبێتەوە و خۆشەویستی خاک و وڵات چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ لە خاڵی لەبیر دەباتەوە.


❇️تێبینی: مامۆستا هێمن دەفەرمێ: دۆستێک پرسیاری لێکردم کە بۆچی گوتووتە ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم؟
دە وڵامدا گوتم: من درۆ دەگەڵ ئیحساسی خۆم ناکەم، ئەوکات خۆشەویستی وەتەن وای لێکردبووم کە کاتێک کچ و ژنی کوردم لە شەقام و کۆڵانان دەدیت سەرم دادەخست و چاوم لێنەدەکردن، تەنانەت ئەوەشم بە خیانەت دەزانی.


🆔@divanihemn


🔶کاناڵی #دیوانی‌مامۆستاهێمن شوێنێک بۆ لێکدانەوەی شێعرەکانی #شاعیری‌گەل، #شاعیری_عەشق_و_خۆشەویستی #هێمنی_هەمیشە_زیندوو

🔶لە نووسین و سەرپەرشتی:

🔷 #زانیار_دوڕگە لە نەغەدە

🔷 #دوکتوور_ناسر_مەحموودیان لە مەهاباد.

🔶هەڵەچنی و کاری ڕێنووس:

🔷مامۆستا #سارا_خەنشا لە شنۆ

🔷مامۆستا #فەرزانه_عەبدوڵڵازادە لە پیرانشار.

🔶داڕژتنی گەڵاڵە:

🔷خاتوو #پەری_زەند لە سنە

🔷خاتوو #سروە_مرادی(کازیوە) لە جوانڕۆ.

🔷کاک #هیوا_ڕەحمانی لە بۆکان

🔶بە یارمەتی مامۆستایان:

🔷مامۆستا #عەلی_ئازیز لە مەهاباد

🔷مامۆستا
#عەبدوڵڕەحمان_شەکوور(هاوڕاز) لە مەهاباد

🔷مامۆستا #محەممەد_ئەحمەدی_ئازەر(هۆگر) لە مەهاباد

🔷مامۆستا #بەختیار_تاڵاوی لە مەهاباد

🔷مامۆستا #حەبیب_ڕەنجبەر لە دێوڵان

🔷مامۆستا #کامەران_ئاشنا لە هەولێر

🔷مامۆستا #ئیسماعیل_قادری لە سنە

🔷مامۆستا #خەلیل_ئەحمەدی لە دێوڵان

🔷مامۆستا #محەممەد_ناهید لە سنە

🔷مامۆستا #دیاکۆ_هاشمی لە وڵاتی سۆئێد


🆔@divanihemn


مامۆستا هێمن دەفەرمێ:

مان و نەمانی من گرینگ نێ
ئێوە بمێنن، زمانی کوردی بمێنێ.

من دەبێ ڕۆژێک هەر بمرم
بەڵام نە کورد دەمرێ و نە زمانەکەی.

🆔@divanihemn

Показано 17 последних публикаций.

275

подписчиков
Статистика канала