Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
لێرە کە دەستێکی بریندار
لە تەنیشت زەرفێکی بێ ڕەنگ
دانیشتووە، ئەی بۆ یادەوەرییەکان
چ کفێک بدووریــــن؟
بەڕاستی دێڕەکانم
زۆر بە ڕەقی، ژیانم دەخۆنەوە.
لەو ڕۆژەوەی ئەو ڕۆشتووە
دەنگم نزم نەبووە، هاوارم کەم نەبووە
بە دەست برینێکەوە!
زامی ڕۆحیشم لەو کاتەوە
نەمتوانیوە، بشارمەوە
لە کونی ئێسکەکانمەوە.
وێنەکان لێرە شل نەبوون؟
هەر بە گران، دەرژێنە ناو خەیاڵەکانمەوە!
باس و سەرنج و قسە و دیمەنی
تــــا ئێستا وەکوو تەرم لە بەردەمم نەکەوتووە!
ئێسکی بن پێستی ئەو ڕووخسارەم
شکاوە شکاو...
پێم ناڵێن،
ئەو یادگارییانە بە چ کفنێک
بدوورم؟
ئیدی برین لەسەر گیانم
هەر بە ئاگاییە
بەسەر دڵ و ژیانم، بەربووە!
قورسی خەمێک و ناخۆشییەکی
نەناسراویش، بە گران لە پشتی
چاوم کەوتووە و بە کۆمەڵ
لە ڕۆحم، ڕادەچێت
لە ملیشم دەئاڵێت.
ئەیوب شێروانی
٢٩ـی٣ـی٢٠٢٢
لە تەنیشت زەرفێکی بێ ڕەنگ
دانیشتووە، ئەی بۆ یادەوەرییەکان
چ کفێک بدووریــــن؟
بەڕاستی دێڕەکانم
زۆر بە ڕەقی، ژیانم دەخۆنەوە.
لەو ڕۆژەوەی ئەو ڕۆشتووە
دەنگم نزم نەبووە، هاوارم کەم نەبووە
بە دەست برینێکەوە!
زامی ڕۆحیشم لەو کاتەوە
نەمتوانیوە، بشارمەوە
لە کونی ئێسکەکانمەوە.
وێنەکان لێرە شل نەبوون؟
هەر بە گران، دەرژێنە ناو خەیاڵەکانمەوە!
باس و سەرنج و قسە و دیمەنی
تــــا ئێستا وەکوو تەرم لە بەردەمم نەکەوتووە!
ئێسکی بن پێستی ئەو ڕووخسارەم
شکاوە شکاو...
پێم ناڵێن،
ئەو یادگارییانە بە چ کفنێک
بدوورم؟
ئیدی برین لەسەر گیانم
هەر بە ئاگاییە
بەسەر دڵ و ژیانم، بەربووە!
قورسی خەمێک و ناخۆشییەکی
نەناسراویش، بە گران لە پشتی
چاوم کەوتووە و بە کۆمەڵ
لە ڕۆحم، ڕادەچێت
لە ملیشم دەئاڵێت.
ئەیوب شێروانی
٢٩ـی٣ـی٢٠٢٢