🍁 ڕوو بە ئاسۆ
هەتا جـوڵـــــەی بمێنێ ڕەگ لـە ئــەستۆم
هەتا بــــاوی لــە گـەڕ بـێ هـێزی ئــەژنۆم
هەتا دەستــــم لـــە گـــۆچـانـێ دەهـــاڵێ
دەمێنم من لــە ســەر بڕیــارەڪــەی خۆم
وەفــــــادارم وەفــــــــادارم وەفــــــــادار
وەڪو گۆمم ،خوڕێنیش نیم وەڪو چۆم
هەتا زەردە لــەســـــەر لێـــــوم دەتـــۆرێ
هەناســەم بێ ئەمن هەر ڕوو بــە ئاســۆم
ڕوگــە ڪـەم ئــەی نیشتمــانی پاڪی من
ئەو هەوارەی چۆن دەبێ چولڪـەم بڕۆم
ڪوردستان ئـەی نیشتمانی دەس بەسـەر
سەر لە پێناو،تــەرمی پاڪمت لێ دەشۆم
خەونی ئازادی خــەوی تــۆرانـــد لـە چـاو
ڪــەی دەبیـنم من وڵاتی ســەر بــە خۆم
هەر وشەی ڪـۆنم لەڪەوداو بـاڵە ڪـەو
با نــەشێوێ قـافیــەش وەڪ تـار و پــۆم
سیا سووتی ڪـەوی قــۆڕغــانە هــۆگـــر
بنە وسیپەت لـەڪۆڵــت نێ وەڪـو دۆم
م ئـ "هۆگر"
۲۰ گـەلاوێـــژی ۹۷
https://telegram.me/hogrheldst