بانگەوازی ناردنی وتار
وێڕای سڵاو و ڕێز
لە لایەن دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژینەوە، سپاسی هەموو نووسەران و زانستوانانی هێژا دەکەین بۆ یارمەتی و پاڵپشتی بەردەوامتان لە ماوەی بڵاوکردنەوەی چوار ژمارەی ڕابردووی گۆڤاردا. بەپێی پلانی داڕێژراو بۆ ژمارەی پێنجەم، تکایە تاکوو ڕێکەوتی 29/ڕەشەمە/1396 (20/مارس/2018) بابەتەکانتان (وتار، هه‌واڵی زانستی، کورته زانیاری، وێنه‌زانیاری) بۆ سەرنووسەر بنێرن.
✍🏻وه‌ک پلانێکی نوێ و له‌مه به‌دواوه له هه‌ر ژماره‌یه‌کی گۆڤاردا، فایلێکی تایبه‌ت لە سەر بوارێکی زانستی ده‌کرێته‌وه که نوێترین بابه‌ت و هه‌واڵ و زانیاری تایبه‌ت به‌م بواره ده‌خرێنه به‌ر باس. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش که‌سێکی پسپۆڕ و شارەزای ئەم بوارە وه‌ک سه‌رنووسه‌ری فایلی تایبه‌ت ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
📎فایلی تایبه‌تی ژماره 5 تیشک ده‌خاته سه‌ر باسی "وزه". بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خاتوو "ڕێزان محه‌مه‌دی" وه‌ک سه‌رنووسه‌ری فایلی تایبه‌ت، ئه‌رکه‌کانی ئه‌م به‌شه ڕا‌ده‌په‌ڕێنێت. پێویسته نووسه‌رانی به‌ڕێز، نووسراوه‌کانی خۆیان که پێوه‌ندیان به باسی وزه‌وه هه‌یه (وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وزه، گۆڕینی وزه‌کان، وزه جێگره‌وه‌کان، وزه‌ی ناوه‌کی، وزه سروشتییه‌کان چەشنی وزه‌ی با، ئاو و خۆره‌تاو، ئابووری وزه و هتد) بۆ ئه‌م به‌ڕێزه بنێرن.
✉️بەر لە نووسینی وتارەکانتان، به سه‌رنووسه‌ر ڕابگه‌یێنن که به نیازن له سه‌ر چ بوارێک‌دا بنووسن.
تکایە لە نووسینی وتارەکاندا چوارچێوە دیاریکراوەکانی خوارەوە ڕەچاو بکەن.
1️⃣بۆ داگرتنی قاڵب و چوارچێوەی گشتیی وتار سەردانی ئەم به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکەن:
http://hojan.org/repository/2015/10/tamplate.docx2️⃣بۆ داگرتنی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی (دیاریکراو لەلایەن ئەکادیمیای کوردی) سەردانی ئەم لینکە بکەن:
http://hojan.org/repository/2015/10/renus.pdf🔴هەر وتارێک بەپێی ڕێنووسی دیاریکراو نەبێت، چاپ ناکرێت.
3️⃣بە مەبەستی کۆکردنەوەی وشە زانستییەکانن، پێویسته نووسه‌ر وشه زانستییه نوێیه‌کان له په‌ڕگه‌یه‌کی ئیکسێلدا کۆ بکاته‌وه و وێڕای وتاره‌که بینێرێت. پێویسته ئه‌م په‌ڕگه‌یه، واتای ئینگلیسی و فارسی وشه زانستییه‌کانیش له خۆ بگرێت.
4️⃣بۆ داگرتنی فۆنتی پێویست و تەختەکلیلەکان کەڵک لەم بەستەرە وەربگرن:
http://hojan.org/Bestey-Nermewale.zipهەر وەک لە چوارچێوەی دیاریکراودا ئاماژەی پێکراوە، وێنەکان دەبێت بە شێوازی سەربەخۆ بەڕێ بکرێن. تکایە بابەتەکانتان لە فایلێکی زیپدا بنێرن کە ئەم پەڕگانە لە خۆ دەگرێت:
🔹 فایلی بابەت بە شێوازی doc یان docx
🔹 فایلی وێنەکان
🔹 فایلی وشەنامە
📞 بۆ زانیاریی زیاتر و پەیوەندی لەگەڵ سەرنووسەری گۆڤاری هۆژین (ئەمیر پەرغازە) دەتوانن بەم شێوازانە پەیوەندی بگرن:
ژمارەی تەلەفۆن :00989141885409
ئیمەیل: govar@hojan.org
تێلێگرام:
https://t.me/Parghazeh📎هه‌روه‌ها بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری فایلی تایبه‌ت به "وزه" ده‌توانن له‌م شێوازانه که‌ڵک وه‌ربگرن:
ژمارەی تەلەفۆن :00989181308563
ئیمەیل: mohammadi.rezan1985@gmail.com
تێلێگرام:
https://t.me/R_M_1_R_85💻 ماڵپەڕ: hojan.org
کاناڵی تێلێگرام:
https://t.me/hojingovar🙏پێشەکی سپاستان دەکەین بۆ هاوکاریی هۆژین و بایەخدانتان بە نووسینی بابەتە زانستییەکان بە زمانی کوردی.
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین