📚كـتێـبە شـەرعـيـەكـان📚


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


🍂لێـرە گـەوھـەرەكـانـى نێـو كتێـبەشـەرعيـەكان پـێشكـەشتـان ئـەكـرێـت🍂

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


{أُصُولُ سُّنَّة}

((سەخاوەت وپیاوەتی پێشەوائەحمەدبۆخەڵك))

🔹المروذي : دەڵێ باوکی عبداللەم بینی ،هەندێ لەخزمەکانی هاتن ، دوودرهەمی پێیاندا، پیاوێکی ترهات درهەمێکی پێدان ، هەروەهاناردی بەشوێن بەقاڵ نیودرهەمی پێدا.


🔹یحیی بن هیلال دەڵێ : چووم بۆلای ئەحمەدچواردرهەمی پێدام .


🔹هارون المستملي دەڵێ : گەیشتم بەئەحمەدی کوڕی حەنبەل وپێمگوت :
هیچ شتێکمان نییە.
پێنج درهەمی پێدام وگوتی : هیچی ترمان نییەجگەلەوە.


🔹المروذي دەڵێ : باوکی عبداللە م بینی کەواکراسی (قەمیسەکەی )پێشکەشی
پیاوێکی کرد

#خوێنەربن
#گرینگە_زۆر
#بڵاوی_بکەنەوە


Репост из: 🍃يــــا طـالـب الـعـلـم🍃
‌لَا‌ حَوْلَ‌ وَ ‌لَا قُوَّةَ‌ إلَّا‌ بِاَللَّهِ‌
لە جیات ئەوەۍ هانت بدەن لەسەࢪ  دەعوەکردن و بڵاوکردنەوەۍ دینی اللە
دێن ساردت ئەڪەنەوە ، بەحیسابۍخۆشیان نەسیحەت ئەڪەن.
حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل


《ئایا پێغەمبەࢪی خوا ﷺ سەࢪ و ڕیشۍ موباࢪەڪۍ سپۍ ببون ؟》

فەرموون خوێنەر بن.

🔹ابن عباس دەڵێ: ابوبکر گووتۍ:ئەۍ پێغەمبەࢪۍ خوا پࢪچت سپـۍ بوون !
پێغەمبەࢪۍ خواش ﷺ فەرمـووۍ سووڕەتەڪانۍ هوود و واقیعە و مورسەلات و عم یتساءلون و إذا الشمس کورت ســەࢪیان سپۍ ڪࢪدووم.

🔹عبداللەـۍ ڪوڕۍ عمر دەڵێ : مووە سپیەڪانۍ پێغەمبەࢪۍخوا ﷺ تەنها نزیڪەۍ بیسـت تاڵە مووۍ سپۍ دەبوون.

🔹ئەنەس دەڵێت: لەسەࢪ و ڕیشۍ پێغەمبەࢪی خوا ﷺ جگە لە چواࢪدە تاڵە مووۍ سپی زیاتࢪم نەژماࢪدووە.

واتە لە نێوان چواردە تا بیست تاڵە مووۍ سپی بووە.

🔹جابرۍ ڪوڕی سەموڕا دەڵێ: ئەگەࢪ پێغەمبەࢪ ﷺ پرچۍ چەوࢪبڪردایە سپیەتیەڪەۍ نەدەبینࢪا وە ئەگەࢪ پࢪچۍ چەور نەڪردایە هەندێڪ مووۍ سپی تێیدا دابینࢪا.

🔹قەتادە دەڵێ بە ئەنەسم گووت ئایا پێغەمبەࢪی خوا ﷺ پࢪچ و ڕیشۍ ڕەنگ دەڪرد؟ گوتۍ : بەوە ڕانەگەیشت {واتا هێندە سپۍ نەبوو}چونڪە سپەیەڪانۍ لە لا تەنیشتەڪانۍ دا بوون، بەڵام ابو بڪر بەخەنە و وەسمە {کەگەڵایەڪە ڕەنگۍ پێدەڪࢪێت}بۆیەۍ دەڪرد.


مووۍ سپۍ وریاڪەرەوەیە بۆ خاوەناڪەۍ ،
بانگ بێژە بە نزیڪ بوونەوەۍ ئەجە️ل.

📚شرح شمائل النبي لإمام الترمذي
شرحها شیخ عبدالرزاق البدر


{أُصُولُ سُّنَّة}

((زوهدی پێشەوائەحمەد))

المروذي دەڵێ : ئەحمەد- باوکی عبداللەدەیگوت : ترس ڕێگریم لێدەکات کەواخواردن وخواردنەوەبخۆم ، کاتێک یادی مردن دەکەم هەمووکارووباری دوونیابێ نرخ دەبێ ، ئەوەخواردنەبێ خواردن ، جل وبەرگەبێ جل وبەرگ ، هەمووی چەندڕۆژێکی کەمە، هیچ شتێک بەراوردناکرێ بەهەژاری ، گەرڕێگایەک بدۆزمەوەلێی دەردەچم ، تاوەکوهیچ یادێکم نەمێنێ ولەبیربکرێم .


جادەیگوت : من دەمەوێ لەدۆڵێکی مەککەبم وهیچ کەس نەمناسێت، چونکەمن بەناوبانگ تاقیکراومەتەوە، بەڕاستی من بەیانی وئێوارەئومێدی مردن دەکەم .


📌دەیفەرموو : ئێستائیسراحەتم کردووە، (حەساومەتەوە) خۆشیم نەدیت تائەوکاتەی سوێندم خواردکەوافەرموودەباس نەکەم ،ئای خۆزگەوازمان دەهێنا، بەڕاستی ڕێگا ی درووست ئەوەیەکە {بِشْرُ بنُ الحَارِثِ} لەسەرییەتی .

#خوێنەربن
#گرینگە_زۆر
#بڵاوی_بکەنەوە


༻بنەماڪانۍ برایەتۍ لەبەر خوا༺


3️⃣دەبێت ئەو برایانە ئیسلام بڪەن بە ڕێباز و پڕۆگڕامۍ ژیانیان.

−وە ئەمەش نایەتە دۍ ئیللا بەوە نەبێت ڪە ئەو برادەرەنه بەڵێن بەیەڪتر بدەن ڪەوا شەڕیعەتەڪەۍ خوا پەیڕەو بڪەن و بگەڕێنەوە بۆلاۍ ڕێبارە ڕوونەڪەۍ پەیامبەرۍ خوا [ﷺ] لەهەموو ڪاتێڪدا.

🍁پەیامبەرۍ خوا [ﷺ] ئاماژەۍ بۆ ئەم مەرجە زۆر گرینگەڪەۍ برایەتۍ ڪردووە لەم فەرموودەیەدا ڪە تێیدا فەرموویەتۍ «سبعة یظلهم️ اللّٰه في ظلە یوم لا ظل إلا ظلە..[وذکر منهم] ورجلان تحابا في️ اللّٰه اجتمعا علیە وتفرقا علیە»(١)

🍁واتە: یەڪێك لەو حەوت ڪۆمەڵەۍ ڪە لەڕۆژۍ دوایدا خوا دەیان خاتە ژێر عەڕشۍ خۆیەوە.. دوو پیاون ڪە لەبەر خاترۍ خوا یەڪتریان خۆش دەوێت و لەسەر ئەوە ڪۆ دەبنەوە و لەسەریشۍ جیا دەبنەوە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١)صحیح البخاري «٦٦٠»


📚📙ڪتێبۍ/ برایـەتۍ نێــوان موسوڵمانان

🍁Telegram:
@ktibkurdy


لــەبــەر ئــەو وەســتــا ………….!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

یەکێك لە کارەکانی پێغەمبەری ئیسلام () ئەوەبوو کە هەرکاتێ بیویستایە سەفەرێك بکا ، تیرو پشکی لە نێوان ژنەکانی دەکرد ، جا ناوی هەرکەسێکیان دەرچووبایە ، ئەویانی لەگەڵ خۆی دەبرد بۆ سەفەر ! جارێك لە جاران ناوی دایە (عائیشە) دەر چوو ، لە بیابانە دایە (عائیشە) ملوانکەکەی لێ ون بەوو ، پێغەمبەر () لەسەر داوای دایە عائیشە دەستی کرد بە گەڕان بە دوای ملوانکەکەی دا ، خەڵکیش لەگەڵ پێغەمبەرا () دەستیان بە گەڕان کرد ، بۆیە ئەو ڕۆژە لە نزیك هیچ سەرچاوە ئاوێك کۆڵ و باریان نەخست، ئاویشیان زۆر پێ نەبوو ، تەنها بەشی خواردنیان پێ بوو.

هەندێ کەس هاتنە خزمەتی (ئەبوبەکر) ، و گوتیان : (ئەبوبەکر) دەبینی (عائیشەی) کچت چیی بەسەر هێناین ؟ ئەوەتا هەم پێغەمبەر () گیر داوە ، هەم خەڵکیش ، بەهۆی ئەوەوە نەمانتوانی بگەین بە سەرچاوە و ئاوێك و ئەگەر کاتی نوێژ هاتە پێشەوە ، بەشی دەستنوێژ ئاومان ڵا نیە !

(ئەبوبەکر) ڕۆیشت بۆ ڵای دایە (عائیشە)، لەو کاتە پێغەمبەر () سەری خستبووە سەر ڕانی دایە (عائیشە) و سەرەخەوی دەشکاند ، (ئەبوبەکر) بە دایە (عائیشەی) گوت : تۆ هەم پێغەمبەرت () گیر دا ، هەم خەڵکی ، ئەوەتا کەس ئەوەندە ئاوی پێ نییە دەستنوێژی پێ بگرێت !

(ئەبوبەکر) بەدەم ئەو قسانەوە ئەوەندە توڕە ببو ، بە سیخورمە دەیکوتییە لاتەنگەی دایە (عائیشە) کچی ، دایە (عائیشەش)لەبەر ئەوەی پێغەمبەر () بە ئاگا نەیەتەوە و خەوەکەی لێ تێك نەچێ ، بەرگەر ئەو سیخورمانەی دەگرت و نەدەجوڵا !

دواتر پێغەمبەر () لەخەو هەستا ، کاتی نوێژ داهات ، ئاو نەبوو کەس دەستنوێژی پێ بگرێ ، بۆیە (خوای)گەورە ئایەتی تەیەمومی دابەزاند و فەرمووی :👇

{يَٰأَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقرَبُوا الصَلَـٰوةَ وَأَنتُم سُكَـٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعلَمُواْ تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِى سَبِلٍ حَتَّىٰ تَغتَسِلُواْ وَإِن كُنتُم مَّرضَىٰٓ أَو عَلَىٰ سَفَرٍ أَو جَآءَ أَحَد مِنكُم مِنَ الغَآئِطِ أَو لَـٰمَستُمُ النِّسَآءَ فَلَم تَجِدُواْ مَآءً فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدًا طَيِبًا فامسَحُواْ بِوُجُوهِكُم وَأَيدِيكُم إِنَّ اللهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا (٤٣) } النساء :٤٣

واتە : ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ، نزیکی نوێژ مەکەون لەکاتێكدا ئێوە سەرخۆشن - ئەمە کاتاێك بوو هێشتا عەرەق و شەراب حەرام نەکرابوو - هەتا ئاسەواری سەرخۆشی نامێنێت و دەزانن چی دەڵێن (لە نوێژەکەدا ) و بەلەشی بێنوێژیشەوە نوێژ مەکەن ، مەگەر ڕێبوار بن و لەسەفەر بن ، هەتا خۆتان دەشۆن ، خۆ ئەگەر نەخۆش بوون یان لەسەفەر بوون یان لەسەر ئاو گەڕانەوە ، یان لەگەل ئافرەتانی نامەحرەم لەیەك کەون و ئاوتان دەست نەدەکەوت (بۆ خۆشتن و دەستنوێژگرتن) ئەوە تەیەموم بکەن بە خاکێکی پاك و (بەو خاكە) دەست بهێنن بەسەر دەموچاو و دەستاندا ، بێگومان خوا هەمیشە و بەردەوام لێخۆشبوو و گوزەشت و چاوپۆشی هەیە.

ئوسەیدی کوڕی خوزەیر بە (ئەبوبەکر) ی فەرموو : ئەمە یەکەم فەڕ و پیت و بەرەکەتەی ئێوە نیە ئەی بنەماڵەی (ئەبوبەکر) !

خەڵکی تەیەمومیان کرد و نوێژیان کرد ، دوای ئەوەی لەدۆزینەوەی ملوانکەی دایە (عائیشە) بێ ئومێد بوون ، ویستیان بکەونە ڕێ ، بۆیە ئەو وشترەیان هەستاند کە دایە (عائیشە) سواری ببوو ، دوای ئەوەی وشترەکە هەستا ، دەبینن ملوانکەکە لەژێر وشترەکەدایە ، ئیتر دایە (عائیشە) مڵوانکەکەی هەڵگرتەوە و دەستیان بە ڕۆیشتن کرد ……

سبحان الله ــــــــــــــــــــــــ😊

کتێب - 📙✔️هــەنــگـاو بــە هــەنــگــاو ڵەگـەڵ پـێـغـەمـبـەر (ﷺ)


《بابُ ماجَاء في شعْرِ رسولِ الله ﷺ 》
{ئـەوەۍ هاتووە دەࢪباࢪەۍ مووۍ سەࢪی پێغەمبەࢪۍ خوا ﷺ }

🔹مـوجاهید دەگێڕێتەوە ڪە ئوممو هانئۍ ڪچۍ ئەبو طاڵب گوتویەتۍ : پێغەمبەࢪۍخوا ﷺ هاتە مەڪڪە لەو ڪاتەدا چواࢪ ڪەزۍ هەبوون{یانۍ پࢪچى ڪࢪدبوو بەدوو بەش و هەࢪ بەشێڪۍ ڪردبوو بەدوو ڪەزۍ و بەستابووۍ.

ابن القیم دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ سەرەتا پرچۍ بەردەدایەوە دوواتر جیاۍ ڪردەوە و ڪردۍ بە دوو لەت جا هەࢪ بەشێڪیشۍ ئەڪردە دوو ڪەزۍ و ئەۍ بەست ،

🔹قەتادە دەڵێ بەئەنەسم گوت: ئایا پࢪچۍ پێغەمبەࢪی خوا چۆن بوو؟
گوتی:پࢪچۍ نەزۆر لوول بوو نە زۆر خاو بوو ،پرچۍ دەگەیشتە نەرمەۍ گوێیەڪانۍ.

🔹موجاهید دەگێڕێتەوە:کەئوممو هانئ گوتویەتۍ :پێغەمبەࢪۍ خوام بینۍ ﷺ چـواࢪڪەزۍ هەبوون.

🔹ئەنەس دەڵێ : پࢪچۍ پێغەمبەࢪۍخوا ﷺ {درێژیەڪەۍ} تا نیوەۍ گوێیەڪانۍ بوو.

سوودێڪ:
ابن عثیمین ئەفەرمووێ پࢪچ درێژڪردن سوننەت نیە چونڪە پرچ دࢪێژ ڪردنۍ ئەوڪاتۍ پێغەمبەری خوا باو بووە لەو سەردەمە،
جا لەناو خەڵک ئەگەر بوو بە باو ئینجا ئەتوانی درێژی بکەی.


📚شرح شمائل النبي لإمام الترمذي
شرحها شیخ عبدالرزاق البدر


{أُصُولُ سُّنَّة}

((ئەحمەدبن حەنبەل دوعای قبوڵ بووە))

عَبَّاسٌ الدُّوْرِيُّ : دەڵێ عَلِيُّ بنُ أَبيِ فَزَارَة یەکێکەلەجیرانەکانمان ، جابۆی باس کردم ، دەڵێ : دایکم لەسەرجێگاکەوتبووبۆماوەی بیست ساڵ ، ڕۆژێک دایکم پێیگوتم :

بڕۆبۆلای ئەحمەدی کوڕی حەنبەل داوای لێبکەدووعام بۆبکات ،

ڕۆشتمەلای ولەدەرگای ماڵەکەیم داوگوتی : ئەوەکێیە؟؟

گوتم : من پیاوێکم دایکم پەککەوتەیەداوای لێکردووم تاداوات لێبکەم دوعای بۆبکەی .

گوێم لەقسەکردنی بوووەکوکەسێکی توڕەدەیگوت : ئێمەش زۆرپێویستمان بەوەتادوعامان بۆ بکرێ .

دەڵێ : ئینجاڕۆشتم، پاشان ژنێکی پیرهاتەدەرەوەوگوتی : من داوام لێکرددوعای بۆبکا، هاتمەوەبۆماڵەوەولەدەرگام دا، بینیم دایکم هاتەدەرەوەبەپێیەکانی دەڕۆشت .😢😭


عبداللەی کوڕی دەڵێت : باوکم بینی بێزاربوولەزۆری مێروولەکان لەماڵەوە، داوای لەمێرولەکان کرددەرچن لەخانوەکەی ، مێروولەم دەبینی کەدەردەچون ، مێروولەی ڕەش ، دوای ئەوجارەهیچیانم نەبینییەوەلەوماڵەوە.

#خوێنەربن
#گرینگە_زۆر
#بڵاوی_بکەنەوە


ئەوانەۍ خوێنەر نین ‼️ ↑↑

إِنْ شَاءَ اللّٰه لەمڕۆوە دەست پێبڪەن و هەڵمەت بەرن و پشت بەخوا ببەستن ، لەدەست خۆتانۍ مەدەن بەڕاستۍ؛ ئەم بابەتانەۍ هەڵمان بژاردووە ڪە لەڪەناڵەڪەدا دایبنێین ، زۆر زۆر بەسوودە بەتایبەتۍ بۆ ئەم سەردەمە !

بارك اللە فیكن✔️


تۆی ئازیز خوێنەری كتێبەكانیت..!؟
Опрос
  •   بەڵێ هەموو جار خوێنەریم🤗
  •   بەڵێ هەندێ جار خوێنەریم🫠
  •   نەخێر خوێنەری نیم😐
53 голосов


༻بنەماڪانۍ برایەتۍ لەبەر خوا༺


②دەبێت ئەو برایەتییە هاوشان بێت لەگەڵ ئیمان و تەقوادا.

−وە ئەمەش نایەتە دۍ ئیللا مەگەر موسوڵمان برادەرۍ ئیماندار و لەخوا ترس هەڵبژێرێت.

🌱خوا دەفەرمووێت: ⦅إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ⦆ (١)

🌱وە دەفەرمووێت: ⦅ٱلْأَخِلَّآءُ يَوْمَئِذٍۭ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلْمُتَّقِينَ⦆ (٢) واتە: برادەران و هاوڕێیان لەڕۆژۍ دوایدا هەندێڪیان دەبن بەدوژمنۍ هەندێڪیان ، تەنھا ئەوانە نەبێت ڪە لەخواترسن و ئەهلۍ تەقوان.

🌱وە پەیامبەرۍ خوا ⦅ﷺ⦆ دەفەرمووێت:
«لا تصاحب إلا مؤمنا ولا یأكل طعامك إلا تقيّ»(٣)
واتە: هاوڕێیەتۍ ڪەس نەڪەیت ئیللا ئیماندار نەبێت ، وەبا ڪەس خواردنت نەخوات ئیللا لەخواترس نەبێت.

🌱ئەمەش لەبەر ئەوەیە چونڪە؛ برادەر لەسەر بیرو باوەڕ و دین و ئایینۍ برادەرەڪەیەتۍ وەك پەیامبەرۍ خوا ️⦅ﷺ⦆ دەفەرمووێت: «الرّجل علی دین خلیلەِ فلینظر أحدكم من یُخالِل» (٤)

🌱واتە: پیاو لەسەر دین و ئاینۍ برایەڪەیەتۍ ، جا با بەیەڪێك لەئێوە سەیر بڪات و بڕوانێت بۆ ئەوەۍ بزانێت برادەریەتۍ ڪێ دەڪات.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١)الحجرات آیة ٠١۝
(٢)الزخرف ٧٦۝
(٣) صحیح سنن الترمذي «٢٣٩٥» وصحیح أبي داود «٤٨٣٢».
(٤)صحیح سنن الترمذي «٢٣٧٨» وصحیح أبي داود «٤٨٣٣»

📚📘ڪتێبۍ/ برایـەتۍ نێـــوان موسوڵمانان

🌱ᴛᴇʟᴇɢʀᴀᴍ:
@ktibkurdy


{أُصُولُ سُّنَّة}

((جگەلەموسڵمانیش غەیرەموسڵمانیش خۆشیان دەویست))


المَرَّ وْذِيُّ دەڵێ : دکتۆرێکی نەصرانیم (مەسیحی ) بینی هاتەدەرەوەلەلای ئەحمەد، ڕاهیبێکیشی لەگەڵ دابوو، گوتی : ئەوەداوای لەمن کردووەکەوابێت لەگەڵم تاوەکوباوکی عەبدواللە ببینێت .


هەروەهانەصرانیەکم بردەلای باوکی عەبدواللە، پێیگوت : من تامەزرۆبووم تاوەکووبتبینم چەندین ساڵە .


بەباوکی عەبدواللەم گوت : من ئومێد دەکەم لەهەموولایەکەوەدوعات بۆبکەن .


((گوتی : ئەگەرپیاونەفسی خۆی بناسێت ، قسەی خەڵکی سوودی بۆی نابێت ))

#خوێنەربن
#گرینگە_زۆر
#بڵاوی_بکەنەوە


«وەیــــسـی قــەرەنــی دێـــت بـــۆ لـاتــانـــ……….؟»
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🍁

🔸حـەزرەتـی عـومـەر لـە سـەردەمـی خـەڵافـەتـی خـۆیـا هـەر جـارێك خـەڵـکـی یـەمـەن بـهاتـنـایـە بـۆ مـەدیـنـە ، لـێـی دەپـرسـین : » وەیـسـی کوڕی عـامـرتـان تـیایـە ؟

ئـەوانـیش دەیـانـگـوت :» نـەخـێر !

🔸چـەنـد سـاڵـێك تـێپـەڕی و جـارێـکـی تـر خـەڵـکی یـەمـەن هـاتـن بـۆ مـەدیـنە ، عـەزرەتـی عـومـەر وەك جـاری جـاران لـێی پـرسیـن :»وەیـسی کـوڕی عـامـرتـان تـیایـە ؟

گـوتیـان : »بـەڵێ ! ئـەو پـیاوە وەیـسە.

🔸حـەزرەتـی عـومـەر ڕۆیـشت بـۆ ڵای وەیـس و لـێی پـرسی : تـۆ وەیـسی کـوڕی عـامـری ؟

🔹فـەرمـووی :» بـەڵێ !

🔸حـەزرەتـی عـومـەر فـەرمـووی :» لە تیرەی مورادی و لە هۆزی قەرەنی ؟

🔹فـەرمـووی :» بـەڵـێ

🔸حـەزرەتـی عـومـەریـش فـەرمـووی : ئـەی تـۆ کـاتـێ خـۆی تـوشـی نـەخـۆشـیی بـەڵـەکـی بـوویـت و چـاك بـوبـیـتـەوە وە ئـێـستا تـەنـیا بـە ئـەنـدازەی درهـەمـێك بـەڵەکـیت پـێوە مـابـێ ؟

🔹فـەرمـووی:» بـەڵـێ !

🔸حـەزرەتـی عـەمـەریـش فـەرمـووی : ئـەی تـۆ دایکت ماوە و کوڕێکی باش و ڕاساڵ بی بۆ دایکت ؟

🔹فـەرمـووی :» بـەڵـێ.

🔸حـەزرەتـی عـومەری فـەرمـووی :» مـن گـوێـم لـە پـێغـەمـبـەر (ﷺ) بـوو دەیـفـەرمـوو :» وەیـسی کـوڕی عـامـر لـەگـەڵ کـاروانـێکی یـەمـەن دێـتە ڵاتـان ، لـە تـیـرەی مـورادە لە هـۆزی قـەرەنـە ، کـاتـی خـۆی تـوشـی بـەڵـەکـی بـووە و دوایی چاك بووەتەوە تەنیا هێندەی درهـەمێكی پـێـوەی مـاوە ، دایـکی مـاوە و زۆر کـوڕێـکی گـوێـڕایـەلـە بـۆ دایـکی ، ئـەگـەر وەیـس سـوێـند بـخـوات لـەسـەر خـوای گـەورە ، ئـەوە خـوای گـەورە سـوێندەکەی نـاخات و کـارەکـەی بـۆ جێبەجێ دەکات ، جـا ئـەگـەر تـوانـیت وەیـس داوای لـێخـۆشبـوونـت بـۆ بـکـات ، ئـەوە بـا داوای لـێبـوردنـت بـۆ بـکـا لـە خـوای گـەورە ، مـنیش هـاتـووم و دەبـێـت داوای لـێبـوردنـم بـۆ بـکـەی !

🔹وەیـس داوای لـێبـوردنی لـەخـوای گـەورە کـرد بـۆ حـەزرەتـی عـومـەر،

🔸دوایـی حـەزرەتـی عـومـەر لـێی پـرسی

دەتـەوێـت بـۆ کـوێ بـچـی ؟

🔹وەیـس فـەرمـووی : »دەچـم بۆ کـوفـە.

🔸حـەزرەتـی عـومـەر فـەرمـووی :» دەتـەوێت نـامـەیـەك بـنوسـم بـۆ والـی کـوفـە بـۆ ئـەوەی ئـاگـادارت بـێ ؟

🔹وەیـس فـەرمووی :» نـەخـێر مـن دەمـەوێـت وەك تـاکـێکی ئـەو خـەڵـکـە بـم نـەنـاسـرێـم. !

کتێب :📙هەنگاو بە هەنگاو لەگەل پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم )




{أُصُولُ سُّنَّة}
((خۆشەویستی ئەحمەدنیشانەی لەسەرسوننەت بوونە))

الحُسَينُ بنُ الحَسَنِ أَبُو مَعِينٍ الرَّازِيُّ دەڵێ :
گوێم لەابْنَ المَدِيْنِيِّ بوودەیگوت : لەنێوئێمەداهیچ کەس وەک ئەحمەد(حفظ) نییە، هەروەهاپێم گەیشتوەکەئەوفەرموودەباسناکات مەگەرلەڕێگای کتێب نەبێ ، بێگومان ئەوبۆئێمە(نمونەوپێشەنگە)

ئەگەریەکێکتان بینی ئەحمەدی خۆش دەویست ، ئەوابزانن لەسەرسوننەتە.


ابْنُ أَبيِ حَاتِم دەڵێ : پرسیارم لەباوکم کرد(أبوحاتم ) دەربارەی عَلِيِّ بنِ المَدِيْنِيِّ وأَحْمَدَبنِ حَنْبَل کامیان (حافظ)ترن؟؟

گوتی لەڕوی حفظ ەوەنزیکن لەیەک ، بەڵام ئەحمەدتێگەیشتوترە، ئەگەریەکێکت بینی ئەحمەدی خۆشدەویست ئەوابزانەکەلەسوننەتە.

#خوێنەربن
#گرینگە_زۆر
#بڵاوی_بکەنەوە


《بـَابُ مَا جَاءَ فيِ تَرَجُلِ رَسُولِ الله ﷺ 》
ئـەوەۍ هاتووە دەرباࢪەۍ پࢪچ داهێنانۍ پێغەمبەࢪۍخوا ﷺ

ڕێباز و سوننەتۍ پێغەمبەࢪی خوا ﷺ لەم بابەتەدا وەڪ هەموو بابەتەڪانۍ دیڪەۍ مام ناوەندۍ بـوو ،
وەڪ ئەوڪەسەنەبوو کەهەمـوو گࢪینگۍ دانۍ بۆ پࢪچیەتۍ و ڪاتێڪۍ زۆڕ خەࢪیڪی داهێنان و چاڪࢪدنیەتۍ، وە وەڪ حاڵۍ ئەوڪەسەش نەبوو ڪەپࢪچۍ خۆۍ پشت گوێ بخات و بەهیچ جۆࢪێڪ گࢪینگۍ پێنەدات بەڵڪو مام ناوەند و هاوسەنگ بوو لەنێوان زێدەڕۆیۍ و ڪەمتەرخەمی دا.

🔹ئەنەسۍ ڪوڕی مالیڪ دەڵێ : پێغەمبەࢪی خوا ﷺ زۆر پࢪچی چەوࢪ دەڪرد و ڕیشۍ ڕێڪ دەخست و دایدەهێنـا، وە قیناعۍ زۆر بەکاࢪ دەهێنـا ، هەتا {هەندێڪ جار هێندە پرچۍ چەوࢪدەڪرد}پۆشاڪەڪەۍ وەک پۆشاڪۍ زەیت فࢪۆش دەهاتە پێش چاو.

قیناع بریتیە لەو پارچە قوماشەۍ دادەنࢪێت لەسەࢪسەࢪی مرۆڤ لەڪاتۍ پࢪچ چەوࢪڪردندا بۆ ئەوەۍ پارێزگاری بکات لەچەوࢪبوونۍ پۆشاکەکە.

🔹وە عائیشە دەڵێ کاتێڪ پێغەمبەࢪی خوا ﷺ پࢪچی دابهێنابا سەࢪەتا لەلاۍ ڕاستەوە دەستۍ پێئەکـرد.

🔹عائیشە دایڪۍ ئیمانداࢪان دەڵێ : من پࢪچۍ پێغەمبەرۍ خوام دادەهێنا و لەسووڕۍ مانگانەش دابووم.

بۆیە دࢪوستە ژن پࢪچی مێردەڪەی دابهێنێ هەرچەندە لەسووڕی مانگانەش دا بێت،
وە بەڵگەیە لەسەࢪ ئەوەۍ دەست لێدانۍ ئافرەتۍ حەیزدا لە مێردەڪەۍ بەپێچەوانەوەش ئاساییە و لاشەۍ ئافࢪەتۍ حەیزدار پیس نیە.

🔹عبدللەـۍ ڪوڕی موغەففەل دەڵێ: پێغەمبەࢪی خوا ﷺ ڕێگࢪی لەوەڪردوە بەࢪدەوام پࢪچ دابهێندࢪێت، مەگەࢪ ماوە ماوە ، {واتا نابێت مࢪۆڤ زۆرڪاتۍ بە پࢪچ داهێنان بەسەࢪ ببات.

🔹حومەیدۍ ڪوڕۍ عبدالرحمن دەگێڕتەوە لەیەڪێ لەهاوەڵان کە پێغەمبەࢪی خوا ﷺ ماوە ماوە پرچۍ دادەهێنـا.

📚شرح شمائل النبي لإمام الترمذي
شرحها شیخ عبدالرزاق البدر

https://t.me/ktibkurdy


{أُصُولُ السُّنَّة }

{وەسف وستایشی پێشەوایان بۆپێشەوائەحمەد}


🔶پێشەواموزەني دەڵێ : پێشەواشافعی دەیگوت : گەنجێکم بینی لەبەغدادگەربێگوتبا(حدثنا) خەڵکی هەموودەیانگوت : ڕاستدەکات .

گوتم کێیەئەوە؟؟

گوتی : ئەحمەدی کوڕی حەنبەل .


🔶هەروەهاپێشەواشافعی دەیگوت : کەسم لەئەحمەدتێگەیشتوترنەبینیوە.

🔶شافعی دەڵێ : ئەی باوکی عبداللە ، گەرفەرموودەیەک لای ئێوەڕاست ودروست بوو، هەواڵمان پێبدەن تاوەکوبۆی بگەڕێیبەوە،
چونکەئێوەشارەزاترن بەهەواڵی ڕاست ودروست لەئێمە،

🔶قتیبەدەڵێ : چاک ترینی سەردەممان ابن المبارك بوو، ئینجائەوگەنجە(واتەئەحمەدی کوڕی حەنبەل )
گەربێت وبگەیشتایەسەردەمی سفیان الثوري وئەوزاعي واللیث بن سعد ، ئەواپێشەنگیان دەبوو.

🔶بەقتیبەگووترا: ئەحمەددەگاتەتابعین ؟؟ گوتی :گەورەتابعینن.

🔶عبدالرزاق الصنعاني دەڵێ : هیچ کەسم نەبینیوەتێگەیشتوترووەرعی زیاتربێ لەئەحمەدی کوڕی حەنبەل .

وەرع : واتەدوورکەوتنەوەلەگومان وشوبهات لەترسی تێوەگلان وتیکەوتن تێیدا.

#خوێنەربن
#گرینگە_زۆر
#بڵاوی_بکەنەوە


بــەڵــگــەی زویــنــدوو بــوونــەوەی ڕۆژی دوایــی☝️
ـــــــــــــــــــــــــ🍃


🔸دووەم : -»»دەرخــستــنــی تــوانــا و دەســهــەڵاتــی بــێ پــایــانــی خــوای گــەورە

کــە دەفــەرمــووێـت : {أَوَلَـيـسَ الَـذِی خَـلَـقَ السَّـمَــٰوَتِ وَلأَرضَ بِـقَــٰدِرٍ عَـلَـىٰٓ أَن يَـخـلُـقَ مِـثـلَـهُـم}(یس:٨١)،

واتە :-»ئــایــە ئــەو خــوایــەی کـە ئـاسـمـانـەکـان و زەوی دروسـت کـردوە ، نـاتـوانـێـت دوبـارە وەك خـۆیـان دروسـتـیـان بـکـاتـەوە.

هـەر وەك دەفـەرمـوێـت : { بَلَىٰ قَـٰدِرِينَ أَن نُـسَـوِىَ بَـنَـانَـهُ. }(القیامة:٤) ،

واتە :-»بـەڵـێ تـوانـامـان هـەیـە کـە نـەخـشـە و وردەکـاری سـەر پـەنـجـەکـانـی بـەدی بـهـێـنـینـەوە.

لە ئایەتێکی تر دەفەرمووێت : { ذَلِـكَ بِـأَنَّ اللهَ هُـوَ الـحَـقُّ وَأَنَّـهُ يُـحـىِ الـمَـوتَـىٰ وَأَنَّـهُ عَـلَىٰ كُلِّ شَىءٍ قَـدِيـر }(الحج:٦)،

واتە :-»بێگومان هەر خوای گەورە هەقە ، هەر ئەویش مردوان زیندوو دەکاتەوە ، هەر ئەویش بەسەر هەموو شتێدا بە توانایە.

خوای گەورە لەم ئایەتەدا هەردوو سیفەتە مەزنەکەی پێکەوە کۆکردۆتەوە کە بریتیە لە :

🔹زانـــست.
🔹تــــوانـــا.


هەر وەك دەفەرمووێت : {أوَلَيسَ الَّذِى خَلَقَ السَّمَــٰوَتِ وَالأَرضَ بِقَــٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخلُقَ مِثلَهُم بَلَىٰ وَهُوَ الخَلَّــٰقُ العَليِمُ }(یس: ٨١)،

واتە :-»ئــایــە ئــەو خــوایــەی کــە ئــاسـمـانـەکـان و زەوی دروسـتکـردووە ، نـاتـوانـێـت دووبـارە وەك خـۆیـان دروسـتـیـان بکـاتـەوە ؟ ! بـەڵێ دەتـوانـێـت چـونـکە خـوای گـەورە لـە دروسـت کـردن بـە تـوانـا و زانـایـە.

کتێبی (ئـــاوێـــتەی دڵ)
نوسینی ( إِبــن قــيم الــجَوزيَّه )🦋


༻بنەماڪانۍ برایەتۍ لەبەر خوا༺


−هیچ برایەتییەك لەلاۍ خوا پەسەند نییە و قبوڵ ناڪرێت و بەروبووم و سەرئەنجامەڪەشۍ باش نابێت ئەگەر ئەو برایەتییە لەسەر ئەم چەند بنەمایەۍ خوارەوە بنیان نەنرێت:-

❶دەبێت ئەم برایەتییە تەنھا لەبەر خوا بێت

وە ئەمەش نایەتە دۍ ئیللا مەگەر ئەو برایانە خۆیان پاك و بێ بەرۍ بڪەن لەهەموو بەرژەوەندییەڪۍ خۆیۍ ، وە تەنھا مەبەستیان ڕەزامەندۍ خوابێت لە برایەتییەڪەیاندا·

❪❪عن أبي هریرة «رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ» عن النّبیّ ️ «ﷺ» قال: أن رجلا زار أخا لە في قریة أخری ، فأرصد ️ اللّٰه لە علی مدرجتە ملکا فلمّا أتی علیە قال أین ترید ؟!

قال: أرید أخا لي في هذە القریة.
قال: هل لك علیە من نعمة تربّها ؟!
قال: لا ، غیر أني أحببتە في️ اللّٰه عزّ وجلّ.
قال: فإنّي ️ رسول اللّٰه إلیك بأنَّ️ اللّٰه قد أحبَّك کما أحببتە فیه❫❫

واتە: پیاوێك سەردانۍ برادەرێڪۍ خۆۍ ڪرد لەگوندێڪدا ، جا خوا فریشتەیەڪۍ نارد بۆ سەر ڕێگاڪەی و ڪاتێك هات بۆ لاۍ پێۍ وت: بۆ ڪوێ دەچیت ؟!

ئەویش وتی: بۆلای برادەرێڪم دەچم لەگوندەدا.
فریشتەڪە وتۍ: ئایا هیچ مافێڪۍ دونیاییت بەسەریەوە هەیە لێۍ وەرگیریتەوە یان هیچ بەرژەوەندیەڪت هەیە لەگەڵیدا پێۍ هەڵبسیت ؟!
ئەویش وتۍ: نەخێر ، تەنھا ئەوە نەبێت ڪە من لەبەر خوا خۆشمدەوێت.
فریشتەڪە وتۍ: جا من نێردراوۍ خوام بۆ لاۍ تۆ بۆ ئەوەۍ پێت ڕابگەیەنم ڪەوا خواش تۆۍ خۆشدەوێت وەك چۆن تۆ ئەوت خۆشدەوێت لەبەر خاترۍ خوا.

∴ڪەواتە زۆر زۆر گرینگە بۆ ئێمەۍ موسوڵمان ، هەرڪەسێڪمان خۆشویست خۆشمان بوێت تەنھا لەبەر خوا لەبەر هیچی تر نا !

#خوێنەربن
#زۆر _گرینگە


Telegram:
@ktibkurdy


ئیمامەتی ئەحمەدلای ئیمامەدیارەکانی سەلەفی ئوممەت :

ئیبراهیمی کوڕی شەمماس دەڵێ : پرسیارمان لەوەکیع کرددەربارەی خارجەبن مصعب ، فەرمووی : ئەحمەدڕێگری لێمکردووەکەوافەرموودەی لێوەبگێڕمەوە.

جادەڵێ : هیچ کەسێک نەهاتوەتەلامان هاوشێوەی ئەودووانەبێت احمد ویحیی بن معین ، هیچ یەکێکیش نەهاتوتەلام لەبەغداخۆشەویستربێت لەئەحمەدی کوڕی حەنبەل لەلام .


لەسلێمانی کوڕی حەڕبەوەبەپیاوێکی گوت: پرسیارلەئەحمەدبن حەنبەل بکە، بزانەچی دەڵێ دەربارەی ئەوپرسیارە؟؟

چونکەئەولای ئێمەئیمامە

محمدبن سهل بن عسکر دەڵێ : گوێم لەعبدالرزاق بوودەیگوت : گەربێت وئەوپیاوەبمێنێ لەنێوتان ، دەبێتەجێگرەوەی زانایان .
#خوێنەربن
#گرینگە_زۆر
#بڵاوی_بکەنەوە

Показано 20 последних публикаций.

238

подписчиков
Статистика канала