مامۆستا هێمن و هەژار


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


له هەموو کەس بەگومانم دوور بێ له باڵای چیاکان و چه‌کی سەر شانم

بۆ پەیوەندی و داواکاری
@taher0066
@DGdyar

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


🌹دیوانی هێمن🌹




🌹شێعر کوانێ🌹





کوانێ ئەو پەنچە کە توندی

دەکوشی مەمکی توند


کوانێ ئەو پێیە کە بۆ ژوانێ دەچوو

گوندا و گوند


کوانێ ئەو چاوە کە هەر جوانی

دەبینی و چی دی


کوانێ ئەو بیرە کە هەڵدەفڕی

بەرەو بەرزی و دوند



@kurdistan_mamosta


🌹دیوانی هێمن🌹



🌹شێعر؛؛ خەوم نایە🌹




🌹بەیان ئەنگووت و شەو ڕابورد

و من هێشتا خەوم نایە🌹


🌹دەخوێنن بولبول و قومری، بەڵام

قاسپەی کەوم نایە🌹



🌹خەیاڵ دەمباتە جێ ژوانی

شەوانی لاوەتی ئەمما🌹



🌹خرینگەی بازنە و خرخاڵ و

بەرمووری ئەوم نایە🌹





@kurdistan_mamosta


‍ دیکلەمە
بــەهـــار هــــەردێ
هۆنراوەی: مامۆستا هێمن
دەنگ: ئارام مستەوفی
گۆرانی : نەمر حەمە جەزا
دیوانی بارگەی یاران ۱۹۷۷/۱۱/۹


@kurdistan_mamosta


🌺 ژمارە ٢١٠

🌼 کوردی

گەردوون مەیەکەی مەرگە، جیھان مەیخانە
دەرخواردی ئەدا ھەرکەسێ لێی میوانە

بینۆشە بە ڕووی خۆشەوە گەر نۆرەت ھات
جەژنێکە شەپۆڕێکی دەگەڵ یارانە

🌼 فارسی

در دایرهٔ سپهر ناپیدا غور
جامی‌ست که جمله را چشانند به دور

نوبت چو به دور تو رسد آه مکن
می نوش به خوشدلی که دور است نه جور


چوارێنە : خەییام
وەرگێڕانی : ھەژار



@kurdistan_mamosta


🌺 ژمارە ٢٠٩

🌼 کوردی

گەردوون لە سەریدایە خەیاڵێ بۆمان...
ھەروا دەگەڕێ بکۆڵێ چاڵێ بۆمان...

ئاڵە و شەوە بیبا، چ دەکا با بیکا...
مەیگێڕ شەوی خۆشە تێکە ئاڵێ بۆمان..،

🌼 فارسی

می‌خور که فلک بهر هلاک من و تو..
قصدی دارد به جان پاک من و تو..

در سبزه نشین و می روشن میخور...
کاین سبزه بسی دمد ز خاک من و تو...


چوارێنە : خەییام
وەرگێڕانی : ھەژار



@kurdistan_mamosta


پڕ نەبێ جامی بەتاڵم تا ڪەی؟
نەشەڪێ باڵی خەیاڵم تا کەی؟

هاوسەر و دەستەملانی ژانم
گیانەڪەم، نایەوە باڵم تا ڪەی؟

شەو لە تاریڪی و بێدەنگیدا
ڕۆژەڪەم، بۆ تۆ بناڵم تا ڪەی؟

هەر لە یادی سەری بسڪت دابم
گیانە، ئاشوفتە بێ حاڵم تا ڪەی؟

هەر منەتباری شەراب و مەی بم
حەسرەتی چاوے ڪەژاڵم تا ڪەی؟

هەر لە ماچی دەمەڪەت بێبەش بم؟
لێوے وشڪ و دەمی تاڵم تا ڪەی؟

هەوەسی گەستنی ڪوڵمەم تا چەند؟
ئارەزووی مشتنی خاڵم تا ڪەی؟

شینە میوانی شەوانی دووریم
شادے، ڕوو ناڪەیە ماڵم تا ڪەی؟

من لە دووڕەنگی بە دڵ بێزارم
ڕەنگی زەرد، دیدەیی ئاڵم تا ڪەی؟

من وەڪوو هەنگێ هەڵاڵەم مشتوون
ژینی نێو گەند و هەڵاڵم تا ڪەی؟

من بەشێلانی چەمەن ڕاهاتم
هاتوچۆی نێو دڕ و داڵم تا ڪەی؟

بۆ سەرینچاوە و ڪانیاوی ڕوون
هەڵوەرێ ئەشڪی زوڵاڵم تا ڪەی؟

من هەڵۆ بووم و چیا هێلانەم
ژێر چەپۆڪی قەل و داڵم تا ڪەی؟

قەفەزے دژمنی بەدخوودے دڵڕەق
هەڵوەرێنێ پەڕ و باڵم تا ڪەی؟

سەرە نێزەی ستەم و زۆرداری
بنجنێ سینگی مەتاڵم تا ڪەی؟

گورگی بێدادی لە گیانم بەربوو
ئێشی جێ گاز و قەپاڵم تا ڪەی؟

من پەلەقاژە و هاوارێ نەڪەم
ئەو بڵێ زاڵم و زاڵم تا ڪەی؟

ڪوتڪی بێدادی هەر بڪوتێ ڪاسە سەرم
ڪار نەڪا دەست و زوخاڵم تا ڪەی؟

ئەو ڪە زاری ڕقی دەرڪێشاوە
من زمان بەستە و لاڵم تا ڪەی؟

پۆشتە و تێر و پڕ و خۆش لەوەڕە
برسی و ڕووت و ڕەجاڵم تا ڪەی؟

تەم و مژ، بەندەن و دەشتی گرتم
هەڵنەڪا سروە شەماڵم تا ڪەی؟

بەس نەبێ دەسبەسەریو دەربەدەری
نەچمەوە نێو ڪوڕ و ڪاڵم تا ڪەی؟

باخەوانانی جیهان پێم ناڵێن
بۆ وەری میوەیی ڪاڵم تا ڪەی؟

مانگ و مێریخی دەپێوێ ئینسان
منی ڪورد، زیندە بە چاڵم تا ڪەی؟

چاوەڕێی تیشڪی هەتاوی هیوام
نەڕەوێ هەور و گەواڵم تا ڪەی؟




مامۆستا هێمن



@kurdistan_mamosta


🌹چێشتی مجێور 🌹


✍هەژار موکریانی✍


خوێندنەوەی ئومێد عەلی

(بەشی88)



@kurdistan_mamosta


🌺 ژمارە ٢٠٨

🌼 کوردی

گەردوون بەدزی دوێنێ لەلام درکانی
ھەرچی بەسەرت دێ لە دەس ئێمەت زانی

لەم چەرخ و خولەمدا دەسەڵاتم بوایە
خۆم ئێستە ڕەھا دەکرد لە سەرگەردانی

🌼 فارسی

در گوش دلم گفت فلک پنهانی
حکمی که قضا بود ز من میدانی

در گردش خویش اگر مرا دست بدی
خود را برهاندمی ز سرگردانی


چوارێنە : خەییام
وەرگێڕانی : ھەژار



@kurdistan_mamosta


🌺 ژمارە ٢٠٧

🌼 کوردی

گێژی لە خەیاڵات و گلەی بەختی ڕەشت...
ڕابوێرە ھەتا بەجارێ نەبڕاوە بەشت...

دەس بگرە بە بەندی سەر و پرچی جوانێک...
تا ھەڵنەوشێنراوە ھەموو بەندی لەشت...

🌼 فارسی

زان پیش که نام تو ز عالم برود...
می خور! که چو می به دل رسد، غم برود...

بگشای سر زلف بتی بند ز بند...
زان پیش که بند‌بندت از هم برود...


چوارێنە : خەییام
وەرگێڕانی : ھەژار



@kurdistan_mamosta


🌺 ژمارە ٢٠٦

🌼 کوردی

گیراوە قوڕم خرامە قالب، خشتم..
بادراوی یەکێ ترم کە خاوم، گشتم..

چاتر لەوە بم کە ھەم، لە دەستم نایە.،
خوا ڕۆژی بەرێ بەو کلە چاوی ڕشتم...

🌼 فارسی

تا خاک مرا به قالب آمیخته‌اند...
بس فتنه که از خاک برانگیخته‌اند...

من بهتر ازین نمی‌توانم بودن...
کز بوته مرا چنین برون ریخته‌اند...

ـ
چوارێنە : خەییام
وەرگێڕانی : ھەژار



@kurdistan_mamosta


🌹چوارینەکانی خەییام 🌹





🌹وەرگێڕاوەی مامۆستا هەژار🌹





🌹گۆزێگ لە دەسم شکابوو ، ئەو گریا بۆم 🌹




🌹خەم داتنەگرێ منیش یەکێکی وەک تۆم 🌹




🌹زۆڕجار منیش وەکوو تۆ گۆزەم دەشکاند🌹




🌹تۆش ڕۆژێک دەبی بە گۆزە دەشکێی وەک خۆم 🌹




@kurdistan_mamosta


💠مەی💠


دەرمانی خەفەت مەیە، مەیە، مەی
خەفەتبار نەکەی هەرگیز تەرکی کەی

هەرچی سەعاتێک خەم بڕەوێنێ
هەموو گەنجینەی سەرزەوی دێنێ

گەر لە حەوت ئاسمان نیتە ئەستێرە
خۆت بە پیاوەتی ئارەق بسپێرە

مەی ئەسلەحەیە، لەشکرە، پەرچەم
شۆڕشە، دژی دیکتاتۆری خەم

خەم موحتەکیرە دەمژێ خوێنی دڵ
بە مستی مەستی حەل دەبێ موشکڵ

لە زیندانی خەم یەخسیرم زەلیل
شۆڕشی سووری مەیی ناب دەخیل

لە دنیای مەستی ئیشتراکیە
فەرقی هەژار و پادشا نییە

دنیا تازەیە لەبەر چاوی مەست
هێشتا تێی نەچووە پایەبەرز و پەست

مەستی چەند خۆشی! خەم بار دەکا لێت
کێ مەستی ناکا با پێی بڵێن شێت


مامۆستا هەژار

❝کتێبی هەژار بۆ کوردستان❝

بەغدا ۱۹٥۱/۷/۸


@kurdistan_mamosta


🌹چێشتی مجێور🌹


✍هەژار موکریانی✍



خوێندنەوەی ئومێد عەلی


(بەشی 87)



@kurdistan_mamosta


🌹چێشتی مجێور🌹


✍هەژار موکریانی✍



خوێندنەوەی ئومێد عەلی


(بەشی 86)



@kurdistan_mamosta


🌺 ژمارە ٢٠٥

🌼 کوردی

گیانی منە مەی کە بێ ئەوم، بێ گیانم..
ژانم لە دڵایە بادەیە دەرمانم...

ھەر ئەو دەمە لام خۆشە کە مەیگێڕ بێژێ..
ھەر دوو فڕی دی، بڵێم بەسە و ناتوانم...

🌼 فارسی

من بی می ناب زیستن نتوانم..
بی باده کشید بارتن نتوانم...

من بنده آن دمم که ساقی گوید...
یک جام دگر بگیر و من نتوانم...


چوارێنە : خەییام
وەرگێڕانی : ھەژار



@kurdistan_mamosta


🌺 ژمارە ٢٠٤

🌼 کوردی

گیاشینی بەھاران ھەڕەتێ خونچە وەبێ
لات وایە بەھەشت، ئەگەر ھەبێ، وەک ئەوە بێ

مەیگێڕ وەرە تا بەھەشتی دنیا ماوە
ھەشتێکی لە مشتە بێنە! نەک نۆ بێ، نەبێ

🌼 فارسی

چندان که نگاه می‌کنم هر سویی
در باغ روانست ز کوثر جویی

صحرا چو بهشت است ز کوثر گم گوی
بنشین به بهشت با بهشتی رویی


چوارێنە : خەییام
وەرگێڕانی : ھەژار


@kurdistan_mamosta


🌹چوارینەکانی خەییام🌹







🌹وەرگێڕاوەی مامۆستا هەژار🌹





🌹سەرکۆنەکەران دەڵێن کە مەستی بادەم🌹




🌹من گوێچکە بەوان تەوش و توانجان نادەم🌹




🌹سەرخۆشم و مەیخانە پەرستم،بۆچی🌹




🌹هە بۆیە کە خۆ لە خۆپەرستی لادەم🌹





@kurdistan_mamosta


🔴تەڵقین بە کوردی

🔹ئەی بەندەی خودا! کوڕی کارەکەر
🔹گوێ بگرە لە ناو گۆڕی تەنگەبەر

🔹لە دنیای بێفەڕ کۆچت کردووە
🔹لە ئەو لای بێگەڕ خانووت گرتووە...

🔹تۆش وەک مردووی تر، وەک هاوفەردانت
🔹دوو پەری خودا دێنە سەردانت

🔹دووی ددان زەردی سووری چاوشینن
🔹بە گورز و مەتاڵ ، بە تەوەرزینن

🔹تۆزێ مڕ و مۆچ، ڕوو تاڵ و تفتن
🔹بەڵام وەک دەڵێن بەگفت و لفتن

🔹هەزار جار بڵێن کوا مەڕنەمووکە
🔹بێدەنگ ، قڕ و قپ، لێت نەیە جووکە

🔹گەر تێشت هەڵدەن، پێشت دادەن تف
🔹‌بڵێ من کوردم، زمان مایەعرف

🔹لە دار مەترسێ، گوێ مەدەرە جوێن
🔹ناچاریان بکە بە کوردی بدوێن

🔹ئەمجار بە زمانی شیرینی کوردی
🔹خۆت هەڵە مەکە، هێدی، بە وردی

🔹بێژە: لالۆ خوا و پێغەمبەر هەقە
🔹کوردی هاسانە و عارەبی ڕەقە

🔹باسی مردن و هەستانی دوایی
🔹خۆ ماندوو نەکەن ، با بەخۆڕایی

🔹بڵێ: کورد لەسەر دنیا مردووە
🔹دەمێکە قیامەت لەوان ڕابووە

🔹بێ بەرگ و پێڵاو، بێ نان و بێ دۆن
🔹تورک و عەجەم و عارب دەیانخۆن

🔹کورد ژێر چەپۆکە و ئەو خاوەن زۆرەن
🔹برای موسوڵمان، موسوڵمان خۆرن!

🔹با لە خوا پرسین: گەر دین ئەمەیە
🔹گەپ و گەمەیە و زیانی مەیە

🔹دینێ بەشی کورد بخاتە بن لیچ
🔹سەد بار گەورە بێ، نامەوێ وە هیچ

#مامۆستا_هەژار


🌹چێشتی مجێور🌹

✍هەژار موکریانی✍

خوێندنەوەی ئومێد عەلی

{بەشی 60}





@kurdistan_mamosta


🌺 ژمارە ٢٠٣

🌼 کوردی

گۆیا لە جەھەندەمن ئەویندار و مەست
بەم واتەیە پێکەنیم و گوستی خۆم گەست

جێی چەند کەری کوڵکنە گەر وا بێ بەھەشت
یان چۆڵ و بیابان و کپە وەک لەپی دەست

🌼 فارسی

گویند مرا که دوزخی باشد مست
قولیست خلاف دل در آن نتوان بست

گر عاشق و میخواره به دوزخ باشند
فردا بینی بهشت همچون کف دست


چوارێنە : خەییام
وەرگێڕانی : ھەژار



@kurdistan_mamosta

Показано 20 последних публикаций.

2 969

подписчиков
Статистика канала