جیهانێکی ترم بدەرێ، کە ئیتر نەگەڕێین بۆ کامەرانی، یەکجار بەسەر مردندا سەربکەوین، یەکجار هەموومان وەک یەک و بە ئەندازەی یەک بژین. جیهانێک ئیتر مرۆڤ هیچ لە ئاسمان داوا نەکات. کەس بۆ هیچ نەپاڕێتەوە، کەس خۆی بۆ هیوایەکی پوچ ڕیسوانەکات. هێندە جوان بێت، کەس بۆ هیچ بەهەشتێک نەگەڕێت، بۆ هیچ بەختەوەرییەک ڕانەکات