﮼شەقیقە🖤•


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


بەجۆرێکـ ھیلاکم کە ناتووانم ئەو نەفرەتەی ناوسەرم ڕابگرم'ھ🖤!

ᴏᴡɴᴇʀ ➝ ┊@mi_xdxx

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


ماوەیەکە بێ پۆستم دەبینم لە پەیجەکانی دیکەن پێدەکەنن و دڵخۆشن و کەیفتان هەیە وا کاتژمێرە دەمەوێت شتێک بدۆزمەوە کە هەرچی دڵخۆشیتان هەیە بە دێڕێک بە فەک بدات.  هیچم دەستناکەوێت بۆ دڵخۆشی من ئێوە هەر لەخۆتانەوە بەم پۆستە دڵتەنگ بن تا دواتر بزانین چ قوڕێک بکەین بە سەرماندا.


نازانم لەکام فیلمدا بوو دەیگوت ژیان وەک مەلەکردنە لەنێو ڕوبارێک پیساییدا هەرچی زیاتر دەمت دابخەیت، باشترە هەرکات ویستتان لەگەڵ کەسێک دەردەدڵ بکەن ئەم دێڕەتان بیربێت.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
پێم وتـی دوای تۆ هیچ کەسێــکی تر بوونی نابێت لەژیانم.


لەگەڵ هەر دڵشکان وئازارێکـدا ئینسان بەشێکی لێ جیا دەبێــتەوە تالەکۆتایدا دەبێ بەکەسێکی دیکە کەسـێک کـە چـیتر لەگـەڵ ئێوەدا گونجاو نییەو نایەوێت خۆشــی بگونجێــت.


ئێستا لەبەردەم ئاوێنەکەدا وەستابووم، تەماشای خۆمم دەکرد، ئەوەی کە لە ئاوێنەکەدابوو کاردانەوەی کارەکانی من نەبوون من پێدەکەنیم ئەو دەگریا و دەیگوت« چۆن دڵنیایت من ڕاستیەکە نیم دەمانچەیەکی دەرھێنا و خستیە سەر شەقیقەی، بەخێرایی ئاوێنەکەم شکاند.


بـەخۆشـیتان
ئـێوە هەڵـپەرن و منیش ئەلەرزم.


پارە تۆی زۆر گۆڕی، تاکە ڕستەیە کە دەمەوێت لە داھاتوودا لە ھەموو شتێک زیاتر گوێم لێبێت.


ئەمڕۆش لە ئەنجامی گەڕان بەدوای شتێکی دڵخۆشکەر شکستم هێنا
ئێوە بەردەوامبن.


ویستم خانوویەکی جوان و سەیارەیەکی جوانی بۆ بکڕم و سەفەر ی پێ بکەم بۆ ماڵدیڤ.
بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە گورچیلەکانی بفرۆشێت.


سەرئێشە دڵسۆزترینە، لەکاتی بێ ئومێدیدا یەکسەر ئامادە دەبێت.


دوونیـایــەکی سەیرە ئێــمە خـەیاڵ ئـەکەیــن ولەواقیعیــش یەکێ تر تـەواوی ئەکــا


سەلامێکمان کرد چەن ساڵێکی ویست تا گەیشتین بەخودا حافیزی.


ئەگەر بە گوتەی سیمین دانشور ئادەمیزاد حیکایەت بێت من حیکایەتێکی سادە و تاڵ و ناخۆشم ئەم حیکایەتە، بڵندبونەوەی تێدا نیە و تەنھا ڕیوایەتی کەوتنە بەقسەی ئەم وئەو بێ کۆتا کەوتن و کەوتنی بەردەوام.


لەسەر پشت پاڵکەوتوم…هەناسەم بە فێنکایی ژوورەکە فێنک بووە، بیر لە هیچ ناکەمەوە..
مێشکم وەک پارچە خامێکی سپییە…
هەر زۆر نابا بیر لە تۆ دەکەمەوە..وەک ئەوەی دەنکە شاتوویەکی گەییو کەوتبێتە سەر پارچە خامەکە، ڕەنگێکی ئاڵ لە ناوەوەمدا دەپرژێ..تۆ وەک خۆرە مێشکم دەخۆیت.


چیتر نامەوێ تەنهاییەکەم بە قەرەباڵەغی هەراسان بکەم.


هێشتا کەسانێک هەن بەهەڵە لە ئێوە بیرناکەنەوە،
و ئەزانن چەندە ڕۆحیەتی پیستان تێدا هەیە.


مـنتان بـیرنەچـێت، لە گۆشـەیـەکـی یـادەوەریی خـۆتـانـدا بمـپـارێزن.


هەموو شتێکم ڕێک خست
تەنها شت کە پەرش و بڵاوە منم.


دەترسم دونیا کۆتایی بێت و ئێمە هیچ کام لەخەونەکانمان بەدی نەیەت ، جگە هەوای ئەم شارە خنکاوە هەوایەکی تر نەچێ بە سییەکانماندا ، دەترسم بمرم و تەنانەت ئەو ژیانە نەژیم کە شایستەم.


لە کافێکە کچ و کوڕێک لە پێشمەوە بوون، کوڕەکە کچەکەی ماچ کرد، من حەپەسام، خەڵکەکە ھەموو چەپڵەیان لێدا. کوڕەکە کەوتە سەرئەژنۆ و ئەڵقەی پێشکەشی کچەکەکرد، من زیاتر حەپەسام، خەڵکی زیاتر چەپڵەیان لێدا. کچەکە زلەیەکی دا لە کوڕەکە و ڕۆشت، من ھەستام چەپڵەم لێدا، خەڵکەکە ھەموو حەپەسان.

Показано 20 последних публикаций.

186

подписчиков
Статистика канала