♥ ‏㋡ 𝙩𝙬𝙞𝙡𝙞𝙜𝙝𝙩


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


‏ツ🌞 کازیوەی بەرەبەیان ❥
❥you own my heart ∞

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


ده‌مه‌وێت پێت بڵێم ماندووم
له‌ رۆشتنی رێگه‌ دووره‌كان ,
له‌و رێگایانه‌ی ئه‌وسه‌ریان دیار نه‌بوو.
ماندووم له‌ رۆشتنی ئازیزه‌كان ,
ئه‌و ئازیزانه‌ی رۆژانێك هه‌موو ویستێكیان
به‌ده‌ست هێنانی ئێمه‌ بوو.
ماندوو له‌ ده‌ست پێكردنی رێگاكان.
له‌ كۆتایی هاتنی په‌یوه‌ندیه‌كان
ماندووم له‌ نه‌مانی خه‌وناكانم
له‌ زۆر چاوه‌رێكردن ,
له‌نه‌مانی متمانه‌ ,
له‌قسه‌ناڕاسته‌كان
له‌ بیكردنه‌وه‌ی زۆر ,
له‌وردبوونه‌وه‌ی زیاد له‌ پێویست
له‌ به‌هێزبوونی ساخته‌,
ئه‌و به‌هێزبوونانه‌ی
به‌ ده‌م گریانه‌وه‌ ده‌ڵێت باشم.
ده‌مه‌وێت بلێم ماندووم به‌بێ ئه‌وه‌ی
هه‌ست بكه‌یت زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌م
ده‌مه‌وێت بڵێم ماندووم
به‌بێ ئه‌وه‌ هه‌ست بكه‌یت لاوازم
ده‌توانم؟


بە بەردەوامی ھەوڵ ئەدەم پەیوەندی بە شتێکەوە بکەم کە نەتوانرێ پەیوەندی پێوە بکرێ،، باسی شتێک بکەم کە لێکدانەوەی بۆ نەکرێ،، بۆ ئەوەی شتێک بڵێم تەنیا لەناو دەمارەکانم ھەستی پێ ئەکەم و تەنیا لەناو ئەو دەمارانە ئەتوانرێ تاقی بکرێتەوە،، لە بنەڕەتدا شتێک نیە تەنیا ئەو ترسە نەبێ کە زۆر لە بارەیەوە ئەدواین،، بەڵام ترس بڵاو بۆتەوە لەناو ھەموو شتێک،، ترسان لە گەورەترین ترسان لە بچووکترین،، ترسی ئیفلیجبوون لە وشەیەکیش،، لەگەڵ ئەوەی ئەم ترسە ئەشێ ترسێکی ئاسایی بێت،، بەڵام درێژ ئەبێتەوە بۆ شتێکی گەورەتر لە ھەموو ئەو شتانەی کە ترسێنەرن..!

💜🌙


گۆشەیەکی دڵم هەیە کە تۆیە. وە من بۆ ئێستا مەبەستم نییە، یان تا کەسێکی ترم نەدۆزیوەتەوە، مەبەستمە بۆ هەتا هەتایە، مەبەستم ئەوەیە بڵێم کە ئەگەر هەزار جار عاشق بم یان جارێکی تر یان جارێکی تر، هەمیشە شوێنێکی هێمنی ئاسایی لە دڵمدا دەبێت کە تەنیا هی تۆ بێت💜


چیتر ھیچ شتێک من بۆلات ناگەڕێنێتەوە
من چیتر خراپیت وئازارم و شکاویم بۆیان باس ناکەم
من تەنانەت ئەو شتانەی لەگەل تا ھەم بوو
بە نەبوونت ناھێڵم بمێنن
من ھێندەی ھەموو ئەو شەوانەی ئازارت دام ئەم شەو ئازارم چەشت
من ھێندەی ھەموو ئەو کاتانەی منت شکان
ئەم شەو شکام
بە ھەموو بێنازی و ئازارمەوە سەرەتا بە تۆ دواتر بە ھەمووان نیشان ئەدەم باشم و ھیچم بیر نییە بە تۆشەوە
تۆ ئەمە ناو بنێ غرور و بێدەنگی
من ناوی ئەنێم شکاوی بێ ھێزی بێ نازی تەنیای
من ناوی ئەنێم مردن .


هەرگیز ئەو هەستەت هەبووە؟
کاتێک کەسانێک ببینیت....
بۆشاییەکەی ناو ناخت پر دەکەنەوە...

کاتێکیش دەرۆن...
هەست بە بوونی ئەو بۆشاییە بکەیت؟


قسەی دڵمان بۆ کێ بکەین..؟!

ھەندێک کات پێویستە کە بێدەنگ بیت تا کەس نەزانێت لە دڵتا چی گوزەر ئەکات،، مرۆڤەکان ھەمووکات نابێت وەک ئاوی ڕوون ئەوەی لە دڵیاندایە لەسەر زمانیان بێت،، ئەزانی بۆ چونکە دۆستەکانت لە ئازارەکانت تێدەگەن پێویستیش نیە کە بۆ ناحەزەکانت دڵت بکەیتەوە..!

تۆ لەسەرت ئەرک نیە ھەموو کەسەکان بناسی و بزانی کەسی چۆنن یان بۆ ئەوە ئەبن قسەی دڵت بکەیت،، نا ئەوە مەکە چونکە دونیایەک ڕووی جۆرا و جۆر ئەبینی کە تەنھا ھەڵگری ناوی مرۆڤن،، مرۆڤە ناخ پاکەکانیشت لێ تێکەڵ ئەبێت،، قسەی دڵت لای بەشەکەی ڕۆحت بکە ئەگەر ئەویش گوێگرێکی باش نەبوو بیبە لای خالق ھەموو قسەکانی ناخت بکە لای ئەو،، تەنھا لەوە تێبگەیت کە کەس شایەنی ئەوە نیە ھەموو ناخت بزانێت بەسە کەواتە تۆ ھەنگاوێکی گەورەی سەرکەوتنت لە ژیان بڕیوە..


کێ پێی وتویت کە کەوتیت ئیتر ھەڵناستیتەوە.؟! کێ پێی وتیت کە ھەڵەیەکت کرد ئەبێ تا کۆتایی ژیان باجەکەی بدەی.؟! زۆرمان وت ئەوبرینانەی دڵ تائەبەد ساڕێژ نابن،، بەس ئێستا ئاساواریشی نیە
زۆرجار نائومێدبووین و بەخۆمان وت ئەمە کۆتایی ئێمەیە کەچی دەستپێکی ژیانی نوێ بووە زۆر گریاین و وامانزانی جارێکی دیکە پێناکەنینەوە
زۆر ھەنگاومان نا وامانزانی ھەرگیز ناگەین بەڵام گەیشتین،، برینداربووین،، گریاین،، نائوومێد بووین،، ماندووبووین بەڵام ھەموو ئەوانە کۆتایی خۆی ھەبووە،، ئازیزم ھەستەوە سەر پێ لە "سەرەتاوە" دەست پێبکەوە
ئەوە بزانە "داھاتویەکی باش
"ڕابردوویەکی باشی ناوی..!


نابێت چاوەڕێی ئەوەت لە ژیان هەبێت کە نەرم مامەڵەت لەگەڵ بکات،، ژیان جەنگەڵستانە دەبێ بەهێز بیت،، گەر چاوەڕێی ئەوەیت کە ژیان لەگەڵ تۆ باش بێت لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵ ژیان باشیت زۆر هەڵەیت،، ئەمە وەکو ئەوە وایە کە تۆ چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە شێر تۆ نەخوات چونکە تۆ ئەو ناخۆیت،، ڕەنگە ئەمە دڵڕەقانە و بێمانا دەرکەوێ لای زۆربەی مرۆڤەکان،، بەڵام ئیتر ویستی ئێمەشی لەسەر نەبێ ژیان هەر یاری خۆی بە ئێمە دەکات،، ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە کە فێری یاساکانی ببین بجەنگین لەگەڵیدا،، ئەمە مانای ئەوە نادا کە ژیان دژی ئێمە بێت،، بەڵکو ژیان یاسا و ڕێسای خۆی هەیە،، دەبێ فێری یاساکان ببیـن،، گەر نا جێ دەمێنی،، دڵت دەشکێ،، ورد و خاش دەبیت..


ژيان ڕاڕەوێکی ڕاست و ئاسان نييە
کە ئازادانە بەبێ کۆسپ وبەربەست بەناويدا تێپەڕيت بەڵکو ڕاڕەوێکی ئاڵۆزە،، دەبێت لەناويدا ڕێگای خۆمان بدۆزينەوە،، هەندێك کات ون دەبين وسەرمان لێدەشێوێت،، بەڵام دەبێت لە ڕۆشتن بەردەوام بين،، ئەگەر باوەڕمان هەبێت ئەوا خودا دەرگايەکمان بۆ دەکاتەوە،، ڕەنگە ئەو دەرگايە نەبێت کە هەميشە بيرمان لێکردۆتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەرگايە لە بەرژەوەندی خۆماندايە..


بە دەست تۆ نییە کە ناخۆشیەکان خۆی دێن، بەڵام کۆنترۆڵ کردنی و زاڵ بوون بەسەری ئەوە بەدەست تۆیە،، ڕۆژەکانت پڕ مەکە بە ناخۆشی و بیرکردنەوە لێیان،، ژیان زۆر کورتە و کاتیش زۆر کەمە، بیرت پر مەکە لە ناخۆشی،، ژیانێکی خۆش بژی،، هەمیشە هەوڵی بەدەستهینانی دڵخۆش بدە،، هەوڵ بدە بیدۆزیتەوە،، هەوڵ بدە بگەی بە هەموو ئەو شتانەی کە لە پێناویا ئەجەنگی،، ئاسودەیی بەدەست بهێنە، برۆ بۆ شوێنێک کە ئاسودەی لێی،، چونکە ئاسودەیی وا لە مرۆڤ ئەکات کە سەرکەوتوو بێت،، وای لێدەکات بەردەوام بێت،، بەهێزی ئەکات،، هەمیشە بەرەو لووتکەی ئەبات،، بەڵام گەر ئاسودە نەبیت ئەوا دڵنیات ئەکەمەوە کە شکست ئەهێنی،، ژیانێک بژی کە شانازی پێوە بکەی،، ماندوو مەبە با ژیان کۆل بۆ تۆ بدات بەڵام تۆ هەرگیز کۆل مەدە..


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
هەندێ هەڵە هەن وشەی''ببورە''چاکی ناکاتەوە
هەندێ برین هەن بە تێپەڕبوونی ڕۆژەکانیش چارەسەرنابن،، هەندێ درۆ هەن لێخۆشبونی ئێمە نایانگرێتەوە،، ڕاستە دڵمـان گەورەیە بەڵام هەڵەکانی ئەوانیش بەبچوک مەزانن،، دەریا کەشتیەک هەڵناگرێ کە کون بوبێ..!


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
پێویستە تێبگەین هیچ شتێک بەبێ مەبەست ڕوونادات تەنانەت دڵ شکانەکان و ئازارەکانیش،، ئەو دڵشکان و ئازارە پەند و ئاماژەن بۆمان،، بریتین لە ئاگادارکردنەوەمان لەوەی شتێکی هەڵە هەیە،، ئاگادارکردنەوەن بۆمان بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە خۆماندا ئەنجام بدەین،، هاوشێوەی ئازاری سوتان کە ئاگادارمان دەکاتەوە تاکو دەستەکانمان لەسەر ئاگرەکە لابدەین،، ئازاری هەستەکانمان ئاگادارمان دەکەنەوە لەوەی پێویستە گۆڕانێکی ناوەکی ئەنجام بدەین،، پێویستە خۆمان داببڕین،، ئازار شێوەیەکی دابڕانی ناچارییە وەك چۆن کەسە خۆشەویستەکانت یەک لەدوای یەک ئازارت دەدەن،، ئەم دونیایەش ئازارمان دەدات،، تاکو زیاتر لێی دابڕێین خۆشەویستیمان بۆی کەم دەبێتەوە..


دۆستین !
هاوڕێین !
خۆشەویستین !
دەبێت لە سەرەتادا جۆری هەر یەک لەو پەیوەندیانە بە یەکتر بڵێین و هێڵ لە نێوان خۆمان و کەسانی دەوروبەرمان بکێشین و نەهێڵین لەو هێڵە تێپەڕن کە هێڵی سوری پەیوەندیەکەیە،،
هەندێک مرۆڤ وا بیر دەکەنەوە بەهۆی ئەو دۆستایەتیەی لەنێوانماندا هەیە دەتوانن کات و ناکات بەبێ مۆڵەت بێنە ناو تایبەتییەکانی ژیانمان ڕێگە بە خۆیان دەدەن لە هەر کاتێک کە بیانەوێ باخچەی ژیانت بکێڵن و ژێراو ژووری بکەن تا کرمێک بدۆزنەوە و بەریبدەنە گیانت..!
تەواوی ئاوازە خۆشەکانی ژیانمان پەیوەستە بەو هێڵە سوورە کە پێویستە لە سەرەتای هەر پەیوەندیەک لەبەر پێی ئەو کەسەیا بکێشین..


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
نابێت کوێرانە ئاشق بیت.!
ئەبێت کەسێک ھەڵبژێریت بۆ ژیانت کە بتپارێزێت ئاگای لێت بێت پشتت بگرێت لەگەڵت پێبکەنێت فرمێسکەکانت بۆ بسڕێت خۆشی بوێیت بە کردار نەک وشە،، بەتەنیا ئەشق ناتوانێ ھەموو شتێکت بۆ بکات، ئەبێت مەردێک ھەڵبژێریت..


بۆم گرنگ نییە گوڵم تێ دەگریت یان تیر،، لێتەوە دیارم یان نادیار،، من وێڵی دوای ژیانێکم ڕوناکبێ وەک خەونەکانم،، جوانبێت وەک فڕینی باڵندەیەک..


ڕۆژەکان تێدەپەڕن و منیش ھەر ڕۆژێ زیاتر شارەزایی ئەم دونیایە ئەبم،، ئیتر کەمتر خەیاڵاوی ئەبم و درەنگتر بڕوا بە خەڵک ئەکەم،، کەمتر سەرم لە ناشرینیەکەنی دونیا ئەسوڕمێ کەمتر بایەخ بە ھەستەکانم ئەدەم،، ڕۆژەکان تێ دەپەڕن و منیش ھەموو ڕۆژێ زیاتر لە جیھانی سادەیی خۆم دوور ئەکەومەوە..!


ھەموو شتە لەدەست چووەکان ڕۆژێک دادێت بگەڕێنەوە،، بەڵام ڕێک لەو کاتەی کە ئیدی فێربووین کە دەتوانین بەبێ ئەوانیش ژیان بگوزەرێنین،، کەواتە ھەمیشە ئەوە باشترە کە خۆی ڕوودەدات نەک ئەوەی ئێمە دەمانەوێت..!


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
تۆ نازانی من چەندە حەز دەکەم بە پێچەوانەی ڕێساو دابو نەریت و بە پێچەوانەی قانون و فکر و باوەڕی خەڵک ڕافتار بکەم،، بەردەوام بیر دەکەمەوە کە ھەر جۆرێک بووە دەبێت ھەنگاوێک لە ئاستی ئاساییەکان بەرزتر بنێم،، من ئەم ژیانە ماندووکەرە و پڕ لە کۆت و بەندەم خۆشناوێ،، من نازانم تۆ لەم بارەیەوە چۆن بیر دەکەیتەوە،، بەڵام من ھەمیشە خوازیاری ژیانێکی سەیر و سەمەرەو پڕ ڕووداو بووم،، ڕەنگە پێکەنین بتگرێ کە بڵێم حەز دەکەم بە پێ بە چواردەوری دنیادا بگەڕێم،، من حەز دەکەم کارێک بکەم پێچەوانەی قانوون بێ..


جوتیارەکە گلەی لە بەرھەمی گەنموو جۆکانی دەکرد،، دڵم نەھات پێی بڵێم لەم وڵاتە برین ھێندە زۆرە باشترین شت چاندی لۆکەیە لۆکە..!


هـەوڵبدە تا پێت دەکرێ وەڵامی هیچ ڕقێک بە ڕق مەدەرەوە،، ئـەم ژیانە کورتەی تێیدا دەژیت،، خۆشەویستانت بەرگەی ڕقی زۆر ناگرن،، دەشزانم لەوەتەی تۆ هەیت هەر خۆشەویستی دەبەخشیتەوە،، بەڵام قەت ڕق زاڵ مەکە با کۆتایت ناشرین نەبێت،، ئەزیزم کۆتایی هەتا جوان بێت هێشتا کەمە،، خـاکی دڵیش سیفەتی وایە بە خۆشەویستی نەبێ قەت تێرنابێت..💙🙂

Показано 20 последних публикаций.

899

подписчиков
Статистика канала