-کەم تا زۆر ھەر یەکێک لە ئێمە ئازارێکمان ھەیە کە مایەی ناڕەحەتی و بێ چارەیمانە،ئەمە شتێک نیە من بە سانای بڵێم بێتاقەت مەبە دڵتەنگ مەبە،ڕەنگە وەڵامەکەی تۆ ئەوە بێت وەک لە فیلمێکدا جوولەکەکان بەدەستی ئەڵمانیەکان دەچەوسێنرێنەوە جوولەکەیەک بە کتێب خوێندنەوە خەریکە دەگاتە ئەم دێرە«ئێوە کونمان دەکەن دەتانەوێ خوێنمان لێ نەیەت؟ئێوە ختووکەمان دەدەن دەتانەوێ پێنەکەنین؟ئێوە ژەھر خواردمان دەکەن دەتانەوێ نەمرین؟»تۆ دەبێ بگری بێتاقەت بیت دڵتەنگ بیت بەڵام ئەمە تا سەر نەبێ حەیاتی خۆت راپێچی دژوواریەک و چەرمەسەریەک نەکەیت تا سەربێ،لەم شەوانە سەیری فیلمێکم دەکرد دێرێک کە بەتەواوەتی ھۆشی بردم ئەوەبوو«تەنھا بەھرەمەندی پێویست نیە بۆ گەشتن بە ئامانج،کار کردن و ھەوڵدانی لە بەھرەمەندی گرنگترە کە دەتگەیەنێ بە ئامانج»دەزانی دەبێ تۆ کارێک بکەیت لەم دۆخەت بێیتە دەرەوە،بەخاتر کەس نا تەنھا خۆت،دەزانی کارێکی ترسنۆکانەیە تا کۆتای تەمەن گیرۆدەی ئازارێک بیت،گەر بێتاقەتیەکەت ھۆکاری گەورەی ھەیە ھەوڵی گەورەی بۆ بدە،گەر ھۆکاری بچووکە بە ھەوڵێکی بچووکیش بێت لێی دەرباز دەبیت!