التَوحِید حَقُ ️ اللّٰه عَلَی عَبدِە


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


معاذ بن جبل فەرمووی:
«گەڕان بۆ زانست جیهادە»
جامع المسائل ٨٢/٦
@towhidbaqeya

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


وانەی پێنجەم

شرح السنة لٳمام [ ٲبو محمد الحسن بن علي بن خلف البربهاري ]

۲۹- وە گوێڕایەڵی ڪردنی پێشەوایان لەوەی الله تعالی پیێ خۆشە و پێی ڕازییە و هەرڪەسێك خیلافەتی گرتە دەست بە کۆڕای خەڵڪی لەسەری ڕازی بوونیان، ئەوە ئەمیری ئیماندارانە [ مەبەست لە هەڵبژاردن : واتە مسوڵمانی ژیر و خاوەنی عەقیدەیەڪی پاڪ هەڵیانبژێرێ، نەڪ هەموو ڪەس لە منداڵان و ژنان و شارنشین و دەشتەڪی، یاخود ڪەسانێڪی ڪافر]

۳۰- وە حەڵاڵ نییە بۆ هیچ ڪەسێك تەنها شەوێك بمێنێتەوە و نەیبینێ پێشەوایەڪی لەسەر نییە، جا لە چاڪەڪاران بێت یان خراپەڪاران.

۳۱-وە حەج و غەزا لەگەڵ پێشەوادا بەردەوامە، نوێژی هەینی لەپشتیانەوە دروستە، لەپاش ئەوەش شەش ڕڪعات نوێژ دەڪرێت، دوو ڕڪعات دوو ڕڪعات بەجیا دەڪرێ، ئا بەم شێوەیە(ئەحمەدی ڪوڕی حەنبەل رحمە الله)فەرموویەتی.

۳۲ــ خیلافەت لەناو قوڕەیشدایە تاڪو عیسا(علیە السلام) دادەبەزێ.

۳۳-وە هەرڪەسێك دەرچوو لە دژی پێشەوایەك لەپێشەوایانی موسڵمانان، ئەوا دەرچووە و یەڪڕیزی موسڵمانانی تێك داوە، ناڪۆڪ بوە و جیاوازبوە لەگەڵ ئەثەرەڪاندا، ئەوا مردنی ئەو مردنێڪی جاهیلانەیە.

۳٤- وە حەڵاڵ نیە ڪوشتار بەرامبەر سوڵتان بڪرێت و نابێت دەرچیت دژی ئەو، هەرچەند ستەمی ڪرد، لەبەر ئەو فەرموودیەی پێغەمبەری اللهﷺ بە (ٲبوذر الغفاري ــ رضي الله عنه)
فەرموو : ‌ئارامبگرە، هەرچەندە ڪۆیلەیەڪی حەبەشی بێت و بەپیشتیوانانی (الٲنصار) فەرموو : ئارامبگرن تاڪو پێم دەگەن لەسەر حەوزەڪە .
لە سوننەتدا ڪوشتاری سوڵتان نەهاتووە، چونڪە فەسادی دونیاو دینی تێدایە.

۳٥- وه ڪوشتاری خەواریج حەڵاڵە ڪاتێ ڕێگە لە موسڵمانان بگرن لە سامان و ماڵ و ڪەس و ڪاریاندا، ئەگەر وازیان هێنا ئەوا بەشوێنیاندا ناڕۆی، وە بریندارەڪانیان ناڪوژرێت، وە دەستڪەوتەڪانیان نابردرێت، وە دیلەڪانیان ناڪوژرێت، وە ئەوانەی هەڵبێن دوایان ناڪەوی.

۳٦- وە بزانە گوێڕایەڵێ هیچ مرۆڤێڪ نابێت بڪرێت لەسەرپێچی الله دا(عزوجل).
[ واتە هەرڪەسێڪ فەرمانی پێڪردی لەوەی سەرپێچی الله بڪەیت جا هەرڪەسێڪ بێت تەنانەت ئەمیری ئیماندارانیش ئەوا نابێت گوێڕایەڵی بڪەیت]

۳۷- وە هەرڪەسێك لە ئەهلی ئیسلام بێت، شایەتی بۆ هیچ ڪەسێك نادرێت بەڪارێڪی چاك یان خراپ، چونڪە تۆ نازانی بەچی شتێك ڪۆتای پێ دێت لەڪاتی مردندا، تڪا و ڕەجای ڕەحمەتی الله ــت بۆی هەیە و  دەترسی لە تاوانەڪانی،  نازانی چی شتێك پێشی دەڪەوێ لەکاتی مردندا بۆ لای الله لەپەشیمانی، الله تعالی چی شتێك دەڪات لەو ڪاتەدا ئەگەر لەسەر ئیسلام مرد، تڪای ڕەحمەتت بۆی هەیە و لە ئەنجامی تاوانەڪانی دەترسی .
[ مەبەستی ئەوەیە : هەرڪەسێڪ لە ئەهلی ئیسلام بێت ئەوا تۆ نابێت بڵێی ئەوە بۆ بەهەشتە یان بۆ دۆزەخە، چونڪە تۆ نازانی بەچ شتێڪ ڪۆتایی پێ دێت و دەمرێت، بۆیە باشترین ڪار ئەوەیە ڪە گەر ڪەسێڪی باش بوو یان بەسەر ڪاری باشەوە مرد ئەوا دوعای ڕەحمەتی بۆ بڪەین، گەریش تاوانباریش بوو یان بەسەر تاوانەوە مرد ئەوا دوعای لێخۆشبوون و بەزەیی بۆی دەڪەین، بەڵام ئەمە تایبەتە بە ئەوانەی ئەهلی ئیسلامن نەڪ کافرەڪان]

۳٨- وە هیچ تاوانێڪ نییە ئیللا بەندەڪان بۆیان هەیە تەوبەی لێ بڪەن .
[ ڕەدە بۆ خەوارجەڪان چونڪە پێیان وایە هەرڪەسێڪ تاوانێڪی بچووڪ یان گەورە بڪات ئەوا بۆ هەتا هەتایە لەدۆزەخ دەمێنێتەوە و لێخۆشبوونی بۆ نییە، بەڵام عەقیدەڪەیان پوچەڵە چونڪە الله تەنیا لە شرڪ خۆشنابێت واتە بە ڪافری مردبێت، ئەگینا بۆ تاوانەڪانی تر بەویستی خۆیەتی لێی خۆشبێت یان نا]

۳۹ - وە ڕەجم ڪردن حەقە .
[ ئەو پیاوەی هاوسەری هەیە یان ئەو ئافرەتەی مێردی هەیە گەر زینا بڪەن ئەوا ڕەجم دەڪرێن چەندین بەڵگە لەم بارەیەوە هەیە، بۆیەش لەو ڪتێبە عەقیدەیە باس دەڪرێت وەڪو ڕەدێڪ بۆ بیدعەڪاران ڪە دەڵێن ڕەجم بوونی نییە هەرڪەس نڪۆڵی لێ بڪات ئەوا ڪوفری ڪردووە]

٤۰ - وە مەسح ڪردن لەسەر هەردوو خوف سوننەتە .
[ چونڪە خەوارج پێی وایە مسح لەسەر خوف ناڪرێت وەڪ لە ڪتێبەڪانی سەلەف باسڪراوە]

٤۱-وە ڪورتڪردنەوەی نوێژ لەسەفەردا سوننەتە .
[ بۆ ئەوانەی ڪە غلو دەڪەن لەدین و ڕوخسەت شەرعیەڪان وەرناگرن]

٤۲ - ڕۆژوو گرتن لەسەفەر : هەرڪەسێڪ ویستی ڕۆژوو دەگرێت، وە هەرڪەسێڪ ویستی ڕۆژوو ناگرێت .


وانەی چوارەم

شرح السنة لٳمام [ ٲبو محمد الحسن بن علي بن خلف البربهاري ]

۲۱ - وە باوەڕهێنان بەسیڕات لەسەر دۆزەخ، هەرڪەسێك الله تعالی بیەوێت بەسیڕات دەیبات و ویستی لە کێ بێت تێدەپەڕێت، هەرڪەسێك الله تعالی بیەوێ دەڪەوێتە ناو  دۆزەخەوە، ڕوناڪییان هەیە هەرڪەسەو بەپێی ئیمانەڪەی .

۲۲- وە باوەڕهێنان بە پێغەمبەران وفریشتەڪان .
[ ئەوانەش یەڪێڪن لە ئەرڪانەڪانی ئیمان]

۲۳ - وە باوەڕ بەوەی بەهەشت حەقەو ئاگر حەقە، هەردووڪیان ئێستا دروستڪراون، بەهەشت لەئاسمانی حەوتەمە و سەقفەڪەی عەرشی پەروەدگارە، ئاگریش لەژێرەوەی حەوت چینی زەوییە، هەردووڪیان دروستڪراون، الله تعالی ژمارەی ئەهلی بەهەشت دەزانێ و ژمارەی ئەوانەی دەچنە بەهەشتەوە و ژمارەی ئەهلی ئاگر و ژمارەی ئەوانەی دەچنە ئاگرەوە دەزانێ، هەرگیز لەناو ناچن و مانەوەیان هەتا هەتایە، مانەوەیان
لەگەڵ الله تعالی تا هەتایە [ واتە وەڪ چۆن مانەوەی الله ڪۆتایی نییە ئاواش مانەوی بەهەشت و دۆزەخ ڪۆتایی نییە]

۲٤ ـ وە ئادەم‌(‌علیە السلام) لەم بەهەشتە دروستڪراوەڪە بووە، لەپاش ئەوەی سەر پێچی الله ـی ڪرد دەرڪرا .

۲٥- وە باوڕهێنان بە هاتنی مەسیحی دەججال.
[ بۆیە پێی دەوترێ (المسیح) بەهۆی خێرا ڕۆیشتنی بەسەر زەویدا ڪە لەماوەیەڪی ڪەم هەموو جیهان دەڪات،
وە پێی دەوترێ دەججال ڪە لە (دجل) هاتووە بەمانای درۆ دێت، بەهۆی ئەوەی زیادەڕۆیی دەڪات لە درۆ پێی دەوترێ (دَجَّال)]

۲٦‌- وە باوەڕهێنان بەدابەزینی عیسای ڪوڕی مریەم (علیە السلام)، دادەبەزێ و دەججال دەڪوژێت، ژن دەهێنێ و نوێژ دەڪات لەپشت مەهدییەوە ڪە لەبنەماڵەی پێغەمبەری الله ـیە ﷺ و دەمرێت وموسڵمانان دەینێژن .

۲۷- وە باوەڕ بەوەی ئیمان وتە و ڪردەوە و نیەتە، زیاد دەڪات تا الله تعالی ویستی لەسەر بێت، ڪەم دەڪات تاڪو هیچی لێ نامێنێ .

۲٨- وە باشترین ڪەس لەم ئوممەتەداو لە هەموو ئوممەتەڪاندا لەپاش  پێغەمبەران ئەبوبەڪر ـە، ئینجا عومەر ـە ئینجا عثمان ـە رضي الله عنهم
بەم شێوەیە لە ٳبن عمر ـەوە رضي الله عنهما بۆمان گێڕدراوەتەوە دەڵێت : ئێمە دەمانگوت لەڪاتێڪ ڪە پێغەمبەری الله ﷺ لە نێوماندا بوو : باشترین ڪەس لەدوای پێغەمبەری الله ﷺ "ئەبوبڪر و عمر و عثمان ــە رضي الله عنهم"، پێغەمبەری الله ﷺ ئەوەی دەبیست و ئینڪاری لێ نەدەڪرد .

ئینجا باشترین ڪەس لەدوای ئەوانە : { علي و طلحة و الزبیر و سعد بن ٲبي وقاص و سعید بن زید و عبدالرحمن بن عوف و ٲبو عبیدة عامر بن الجراح } هەموویان شایستەی ئەوەن بڪرێن بە خەلیفە .

ئینجا باشترین ڪەس لەدوای ئەوانە : هاوەڵانی پێغەمبەری الله ﷺ ــن، سەدەی یەڪەم ڪە پێغەمبەری الله ـیﷺ تیایدا ڕەوانەڪرا : ڪۆچەرە یەڪەمەڪان و پشتیوانان، ئەوانەن ڪە نوێژیان بەرەو هەردوو قیبلەڪە ڪرد .

ئینجا باشترین ڪەس لەدوای ئەوانە : هەرڪەسێڪ هاوڕێیەتی پێغەمبەری الله ـیﷺ ڪردبێ بۆ ڕۆژێڪ یان مانگێڪ یان ساڵێڪ یان ڪەمتر یان زیاتر .
ڕەحمەتیان بۆ دەنێرین، باسی فەزڵیان دەڪەین، واز لە باسڪردنی هەڵەیان دێنین، باسی هیچ یەڪێڪ لەوانە ناڪەین ئیللا بە چاڪە نەبێت لەبەر ئەو وتەیەی پێغەمبەری اللهﷺ ڪە دەفەرموێت : ئەگەر باسی هاوەڵانم ڪرا ئێوە بێدەنگ بن [دەبێت زمانمن بگرینەوە لە قسە ڪردن بەهاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ، دەبێ بەرگریان لێ بڪەین، دەبێ ڕەددی ئەوانە بدەینەوە ڪە وتەڪانی ئەوان پوچەڵ دەڪەنەوە یان لە ڕێزیان ڪەم دەڪەنەوە، چونڪە ناگونجێ لەگەڵ عەقیدەی ئەهلی سوننە و جماعە]

(سفیانی ڪوڕی عیینە رضي الله عنه) دەفەرموێت : هەرڪەسێڪ گەر تەنها بە وشەیەڪیش بە هاوەڵان قسەی ڪرد ئەوا شوێن ئارەزوو ڪەوتووە (صاحب الهوی)ـیە.
[ واتە تەنها ئەو ڪەسانەی شوێن ئارەزوو ڪەوتون قسەیان پێ دەڵێت و تانەیان لێدەدات و دەربارەی ئەوان بە خراپی دەدوێت]

وە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت : هاوەڵانم وەڪ ئەستێرە وان، هەرڪامێڪیان بڪەنە پێشەنگی خۆتان ئەوا هیدایەت وەردەگرن [ تێبینی : ابن حزم و البزار و البیهقي ئەم فەرموودەیان بە زەعیف و باطل ناوبردووە ]
والله اعلم بالصواب


اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنِّي أَشْهَدُ أَنَّكَ أَنْتَ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، الأَحَدُ الصَّمَدُ، الَّذِي لَمْ يَلِدْ، وَلَمْ يُولَدْ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ
اللهم اشف مرضانا ومرضى المسلمين شفاء لا يغادر سقما، اللهم يا من تعيد المريض لصحته، وتستجيب دعاء البائس، اشف كل مريض، اللهم أذهب البأس رب الناس، واشف وأنت الشافي...
😣🤲🏻

موسڵمانێـک حاڵی زۆر خراپە في سبيل الله دوعای بۆ بکـەن الله شيفاى بدات حاڵیـان زۆر خراپـە بە دڵ دوعای بۆ بکـەن😣🤲🏻

__


اللهم أجعل عملنا صالحاً و لوجهك الكريم خالصاً و لا تجعل للناس منه شيئا و لا للشيطان حظاً و نصيباً و تقبله منا بقبول حسن ▪️

نیـەتتان پاک کەنەوە تەنھا بۆ الله تعالى بێـت🌺


وانەی سێیەم

شرح السنة لٳمام [ ٲبو محمد الحسن بن علي بن خلف البربهاري ]

۱۱ــ  وە بزانە ڕەحمەتی الله ـت  لێبێت  هیچ قیاس ـێڪ لەسوننەتدا نییە [ سوننەت لێرەدا مەبەستی عەقیدەیە]، نمونەشی بۆ ناهێنرێتەوە و شوێنی ئارەزوەڪان ناڪەوین، بەڵڪو ئەو تەنها باوەڕڪردن و  بەڕاست و زانینی شوێنەواری پێغەمبەری الله ـیەﷺ (فەرمودەڪانی)، بەبێ چۆنیەتی و بەبێ ڕاڤە، هەرگیز ناگوترێت : بۆ؟ چۆن؟

۱۲ - وە قسە و وتن(الڪلام) و ناڪۆڪی و دوژمنایەتی(الخصومة)و گفت و گۆو(الجدال)مشت و مڕو(المراء) هەموو داهێنراون گومان دەخەنە دڵەوە، هەرچەندە خاوەنەڪەی حەق و سوننەت بپێکێ .
[ مەبەستی ئەوەیە هەرچەندیش لە جیدالەڪەت بپێڪێ ئەوا هەڵەی ڪردووە، چونڪە ڕێگای ڕاست بریتییە لە تەسلیم بوون و نەچونە ناو جیدال ڪە ڕق و ڪینە درووست دەڪات]

۱۳ - وە بزانە ڕەحمەت الله لێبێت ڪەوا قسەڪردن دەربارەی پەروەردگار باسێکی نوێیە، ئەویش داهێنراو و گومڕاییە، نابێت دەربارەی پەروەردگار قسە بڪرێت ئیللا بەو شێوە نەبێت خۆی وەصفی خۆی ڪردووە لە قورئانداو پێغەمبەری الله ﷺ بۆ هاوەڵانی ڕوونی کردوەتەوە، پاڪ و بێگەردی بۆ ئەو تاڪ تەنهایە( هیچ شتێڪ نییە لەوێنەی ئەو زاتە، وە هیچ شتێڪ لەو ناچێت، هەر ئەویش بیسەر و بینایە)
[ ئەم بابەتە زۆر گرینگە چونڪە زۆربەی گرووپە گومڕاڪان لەم جۆرەی تەوحید الٲسماء الصفات تێڪەوتن، بۆیە دەبێت بەگوێرەی قورئان و بەوشێوەی پێغەمبەر ﷺ بۆ هاوەڵانی ڕوونڪردۆتەوە ئاوا باسی بڪەین]

۱٤ - پەروەردگارمان یەڪەمینە، بەبێ ڪەی؟ دوایینەو بەبێ ڪۆتایی، [ واتە یەڪەمینە بەبێ سەرەتا و دوایێنە بەبێ ڪۆتایی (هُوَ ٱلۡأَوَّلُ وَٱلۡـَٔاخِرُ وَٱلظَّـٰهِرُ وَٱلۡبَاطِنُ] نهێنی و ئاشڪراڪان دەزانێ، ئەو لەسەر عەڕشەڪەی خۆی ئیستوای ڪردوە و ئاگادارە بەهەموو جێگایەڪ و هیچ جێگایەڪ نییە لەعیلمی ئەودا نەبێت .
[لێرەدا پێویستە شتێڪی گرینگ بزانین ئەویش ئەوەیە: ڪە الله لەهەموو شوێنێڪە بە علمی نەڪ زاتی خۆی چونڪە زاتی لەسەر عەڕشە (ٱلرَّحۡمَـٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ)
زۆرێڪ لەخەڵڪی دەڵێن الله لەهەموو شوێنێڪە، ئەمە هەڵەیە، بەڵڪو الله بەعلمی لەهەموو شوێنێڪە نەڪ زاتی الله، ئەمە لە ڪتێبەڪانی تری سەلەف زۆر باسیان ڪردووە]

۱٥ - وە هیچ ڪەسێڪ دەربارەی سیفاتی الله ناڵێت : چۆن؟ ئیللا ڪەسێڪی بەگومان نەبێت الله .
[نابێ لەهۆڪارەڪەی و چۆنیەتەڪەی بپرسیت ڪەبۆچی ئاوای فەرمووە تەنیا دەبێت تەسلیم بیت، چونڪە تەنیا الله دەزانێت لەچۆنیەتی و هۆڪارەڪان]
قورئان ڪەلامی الله لەلایەن ئەوەوە دابەزیوە و نوور و ڕوناڪی ئەوە، دروستڪراو نییە، چونکە قورئان لەلایەن الله هاتووە، هەرشتێڪ لەلایەن الله هاتبێت دروستڪراو نییە، (مالیڪ ی ڪوڕی ئەنەس)و(ئەحمەدی ڪوڕی حەنبەل) ڕەحمەتی الله ـییان لێ بێ،  و ئەوانەی پێش ئەوان و ئەوانەی پاش ئەوان هاتوون لەفەقیهەڪان وایان گوتوە، مشت و مڕ ڪردن تێیدا ڪوفرا .

۱٦ - وە باوەڕ بە بینینی الله تعالی لە ڕۆژی قیامەتدا [ بۆیە دەفەرموێت لە قیامەت چونڪە الله لەدونیادا نابینرێت] الله تعالی دەبینن بەچاوی سەریان [ ئەمە بۆ ئەوەیە ڪە نەفی تەئویلی ئەو ڪەسانە بڪات ڪە دەڵێن : الله دەبینن بەدڵیان نەڪ بەچاویان]، ئەویش لێپێچینەوەی لەگەڵیاند دەڪات بەبێ پەردەو بەبێ وەرگێڕ .

۱۷‌‌ - وە باوەڕهێنان بەتەرازوو لە ڕۆژی قیامەتدا ڪەچاڪە و خراپەی پێ دەپێورێت ودوو (تا) و زمانێڪی هەیە .

۱٨ -بوە باوەڕهێنان بەسزای ناوگۆڕ مونڪەرو نەڪیر .
[ منڪر و نڪیر : ناوی دوو فریشتەن ڪە دێن بۆ لای مردوو و پرسیاری ناوی گۆڕیان لێ دەڪات]

۱۹- وە باوەڕهێنان بەحەوزەڪەی پێغەمبەری اللهﷺ  و هەموو پێغەمبەرێك حەوزێڪی هەیە تەنها (صالح علیە السلام ) نەبێت چونڪە حەوزەڪەی ئەو گوانی حوشترەڪەی بووی .
[ ئەم وتەیەی دەربارەی پێغەمبەر صالح علیە السلام بە حەدیسێڪی موضوع هاتووە] والله اعلم بالصواب .

۲۰- وە باوەڕهێنان بە شەفاعەتی پێغەمبەری اللهﷺ  بۆ تاوانبارە هەڵەڪارەڪان لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر سیڕات و لەناوەڕاستی جەهەننەم دەردەڪرێن، هیچ پێغەمبەرێك نیە ئیللا شەفاعەتی خۆی هەیە، هەروەها(صدیق)ەڪان وشەهیدڪان وپیاوچاڪان، الله تعالی لەپاش ئەوە فەزڵێڪی زۆری هەیە بۆ هەرڪەسێڪ خۆی بیەوێ، هەروها دەرچوون لە ئاگر لەپاش ئەوەی سوتان و بوون بەخەڵوز .
[ مەرجەڪانی شەفاعەت :
۱ــ ئەبێت الله ئیزنی پێبدات شەفاعەت بڪات .
۲ ـ ئەوەی شەفاعەتی بۆ دەڪرێت دەبێ لە ئەهلی ئیمان بێت و مسوڵمان بێت .
۳ - الله لەو ڪەسە ڕازی بێت ڪە شەفاعەت دەڪات وە لەوڪەسەی ڪە شەفاعەتی بۆ دەڪرێت .
شەفاعەت دەڪرێت بۆ تاوانە گەورەڪان جا بەوەی نەچنە ئاگری دۆزەخەوە یان لێی دەرچن گەر چوونە ئاگرەڪەوە]


١٠ - بزانە ڕەحمەتی الله تعالی ــت لێ بـێت ئیسلامی بەندەیەڪ تەواو نابێت تـاوەڪو شوێنڪەوتە و بەڕاست زانو تەسلیم نەبێت هەرڪەسێڪ وابزانێت دەربارەی ئیسلام شتێڪ ماوە هاوەڵانی پێغەمبەر️ ﷺ نەیانگەیاندوە ئەوا ئەوانی بەدرۆخستۆتەوە، بەسە بۆ ئەو قسەیە ناڪۆڪبون و تـانەدان لەوان ئەوە
ڪەسێڪی بیدعەڪاری گومڕای گومڕاڪەرە شـتی تازەی لەئیسلامـدا داهێناوە تێیدانەبوە .
[ هەر پێناسەی ئیسلام بریتیە لە : هو الٳستسلام الله بالتوحید واتە : تۆ تەسلیمی الله بیت بە تاڪو تەنهایی ئەو بپەرستیت و ملڪەچی بڪەیت، تا تەسلیم نەبیت ئیسلامەتیەڪەت تەواو نابێت،
وە نابێت بڵێیت ڪە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ هەموو شتێڪیان نەگەیاندووە چونڪە ئەمە مانای ئەوەیە ڪە ئەوانت بەدرۆ خستۆتەوە ئەمەش گومڕای گومڕاڪەرە و بیدعەیە]


وانەی دووەم

شرح السنة لٳمام [ ٲبو محمد الحسن بن علي بن خلف البربهاري ]

٥ - ڕەحمەتی الله ـت لێ بێت- ئەم دینە لەلایەن الله تعالی ەوە هاتووە، لەسەر عەقڵ وبۆچوونی مرۆڤەڪان دانەنراوە و زانستەڪەی لای الله و پێغەمبەرەڪەیەتی، بۆیە شوێنی هیچ شتێك مەڪەوە بەحەزو ئارەزووی خۆت لەئاین یاخی ببیت ولە ئیسلام دەرچیت، چونڪە هیچ حوججەیەڪت نییە، پێغەمبەری الله سوننەتی بۆ ئومەتەڪەی ڕوونڪردوەتەوە و بۆ هاوڵانی ڕوونڪردوەتەوە ئەوانیش جەماعەتن ئەوانیش زۆربەی خەڵکن و
زۆربەی خەڵك : بریتییە لەحەق وئەهلی حەق، هەرڪەسێك جیاوازبێت لەگەڵ هاوڵانی پێغەمبەری خودا لەشتێڪدا لە ڪاروباری ئەم دینە ئەوا ڪوفری ڪردوە) .
[ السواد : بریتین لە ئەهلی حەق، ئەهلی حەق ئەوانەن دەستیان پێوە گرتووە، وە مەبەست لە (السواد الاعظم) تەنها زۆرینە نییە بەڵڪو ئەوانەی لەسەر حەقن هەرچەندە ڪەمیش بن]

٦ - بزانە خەڵڪی هەرگیـز هیچ بیدعەیەڪیان دانەهێناوە تاوەڪو  سوننەتێڪیان وەڪو ئەوە
بەجـێ نەهێشـتبێت [ واتە ڪاتێ بیدعەیەڪیان ڪردووە ئەوا بەئەندازەی ئەوە سوننەت وون دەڪەن چونڪە هەرگیز بیدعە و سونەت ڪۆنابنەوە هەریەڪیان ئەویتر دەردەڪات بۆیە نابێت مسوڵمان لەهەمان ڪاتدا سوننی و بیدعەچی بێت بەڵڪو یان دەبێ بیدعەچی بێ یان دەبێ سوننی بێ ئەمەش لە زیانەڪانی بیدعەیە] بـۆیە ئاگاداری حەرامڪراوەڪان بە لەدینەڪەتدا، چونڪە هەموو داهێنراوێڪ بیدعـەیـە هـەموو بیدعەیەڪش گومڕایە هەمووی گومڕایەڪیش لەئاگردایە .

٧ - ئاگاداری شتە تازە داهێـنـراوە بچووڪەڪان ــبە چـونڪە بیدعـە  بچووڪەڪان ڕادێیت لەسەری تـاوەڪو گەورە ئــەبـێت هەروەها هـەموو بیـدعەیەڪ لەم ئوممەتەدا داهێنراوە لەسەرەتاوە بچوڪ بوە و بەحەق دەڪات (دەشوبهێت) ئەوانەی تووشی دەبن پـێی هەڵدەخەڵەتێن ئینجا ناتوانێ لێی دەربازبێت وپاشان گەورەبوە و بۆتە دینێڪ و خەڵکی دینداری پێوە دەڪەن بۆیە لەڕێگا ڕاستەڪە جیاواز بـوو ئینجا لەئیسـلام دەرچوو .
[ واتە گەر واز لە بیدعە بهێنیت ئەوا دەبێتە دین و خەڵڪی دینداری پێوە دەڪەن ئەگەرچی بیدعەڪە بچووڪیش بێت چونڪە هەر بیدعەی بچووڪ بووە بەرەو بیدعەی گەورە چووە، لەهەمان ڪاتدا ئەو بیدعەیە وای لێدەڪات لە ئیسلام دەرچێت بەهۆی ئەوەی لەدینەڪەیدا هیچ شتێڪ لە سوننەتەڪان نەماوە]

٨ - تەماشەڪە ڕەحمەتی الله تعالی ــت لێ بـێت ئەگەر گوێت لەقسەی هەر ڪەسـێڪ بوو بەتایبەتی لەو سەردەمەی تۆی تێدای ئەوا هەرگیز پەلەمەڪە و مەچۆ ناو هیچ مەسەلەیەکەوە تاڪو تەماشا نەڪەیت و پرسیار نەڪەیت ئایە هیچ ڪەسێڪ لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ  دەربارەی قسەیان ڪردوە؟
یان یەڪێڪ لـەزانایان؟ جا ئەگـەر لەوانەوە
شتێڪت دەست ڪەوت ئەوا دەستی پێوە بگرە لەبـەر هیـچ شتێڪ وازی لێ مەهێـنە هیچ شتێڪ هەڵمەبژێرە بەسەریداو بڪەویتە ناو ئاگرەوە .
[ واتە تاوەڪو نەگەڕێینەوە بۆ وتەڪانی هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ یاخود یەڪێڪ لە زانایان ڪە شوێنڪەوتەی بەرنامەی هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ بێت مەبەست لە سەلەفە ــ نابێت بڕیار لەسەر مەسەلەیەڪ بدەین چونڪە ئەوان ئەم دینەیان لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ وەرگرتووە و هاوەڵانیش لەپێغەمبەری الله ﷺ ڕیوایەتیان ڪردووە]

٩ - بزانـە دەرچوون لەڕێگا دوو شێوەیە :
یەڪێڪیان پیاوێڪ لەڕێگاکە هەڵخلیسکاوە لەڪاتێـڪدا ئەو تەنها خێر وچاڪەی دەوێـت بۆیە ناڪرێتە پێشەنگ لەخلیسکانەکەی چونـڪە ئەوە بەهەلاڪەتدا چوە
وە پیاوێڪ بەرهەڵستی لەگەڵ حەقدا دەڪات و لەگەڵ
لە الله ترساوانی پێش خۆی ناڪۆڪە ئەوە گومڕایەڪی گومڕاڪەرە شەیتانێڪی سەرڪەشی یاخییە لەم ئومەتەدا  پێویستە لەســـەر هـــەر ڪەسێڪ نـاسییـەوە خەڵکی لێ ئاگاداربڪاتەوە وخەڵڪی لە چیرۆکەکەی ئاگاداربڪاتەوە بۆ ئەوەی هیچ ڪەسێـڪ ںْەڪەوێتە بیدعەڪەیەوە وبەهیلاکدا بچێت .
[ مەبەست لە پیاوی یەڪەم ئەوەیە: ڪە ئەو نیەتی باشە و مەبەستی چاڪڪردنی خەڵڪیە بەڵام ڕێگای ڕاستی نەگرتووتە بەر، ئەمە بە ڪەسێڪی هەڵەڪار دەژمێردرێت، بۆیە هەرڪەسێ نیەتی چاڪە بێت دەبێت لەسەر ڕێگای ڕاست بێت ڕێگای ڕاستیش وەڪ الله دەفەرموێت (وَأَنَّ هَـٰذَا صِرَ ٰ⁠طِی مُسۡتَقِیمࣰا فَٱتَّبِعُوهُۖ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمۡ عَن سَبِیلِهِۦۚ)،
ئەمە حاڵی زۆربەی ئەو ڪەسانەیە ڪە لەخۆیانەوە شت دادەهێنن لەعەقیدەدا، بۆیە ئەم ڪارە درووست نییە و خاوەنەڪەی لەسەر ڕێگای ڕاست نییە با هەر نیەتیشی چاڪ بێت .
وە مەبەست لە پیاوی دووەم ئەوەیە : ڪە ئەو نیەتی باش نییە بەڵڪو دەیەوێت خەڵڪی بەرەو گومڕایی ببات لەهەمان ڪاتدا حەق دەناسێت و دەزانێت ئەوەی بۆ دەرچووە ڪە خۆی ناحەقە بەڵام بە ئەنقەست لەسەر ڕێگای حەق دەردەچێت و مەبەستی گومڕاڪردنی خەڵڪە]


وانەی یەڪەم ــــ ☟

شرح السنة لٳمام [ ٲبو محمد الحسن بن علي بن خلف البربهاري ]

ڪورتەیەڪ لە ژیانی ئیمامی بەربەهاری (رحمە اللە)
ناوی ئەم پێشەوایە (ٲبو محمد الحسن بن علي بن خلف البربهاري)یە، لە ساڵی (۲٥۲) ڪۆچی لەدایڪ بووە، وادەردەڪەوێت لەشاری بەغدا لەدایڪ بووبێ و هەز لەوێش ژیاوە .

مامۆستاڪانی :
لە ڪۆمەڵێڪ قوتابیانی ئیمامی احمد(رحمە الله) دەرسی خوێندووە :
1. احمد بن محمد بن الحجاج بن عبدالعزیز ابو بکر المروذي .
۲.  سهل بن عبدالله بن یونس بن عیسی ابو محمد التستري .

قوتابیەڪانی :
1 . الحسین بن عبداللە ٲبو علي النجاد .
2 . عبدالعزیز بن جعفر بن ٲحمد بن يزداد ٲبو بڪر ناسراوە بە (غلام الخلال) .
3 . عبیدالله بن محمد بن بطة ٲبو عبدالله العبڪري ناسراوه به (ابن بطة) ڪە یەڪێڪە لە زانا بەناوبانگەڪان لەساڵی(۳٨۷ڪ) ڪۆچی دوایی ڪردووە .
4 . محمد بن احمد بن اسماعیل ابو الحسن ناسراوە بە (ابن سمعون) زانا و ئامۆژگاری ڪار لەساڵی(۳٨۷ڪ) ڪۆچی دوایی ڪردووە .
5 . محمد بن محمد بن عثمان ابو بڪر المغربي .

ئەم ئیمامە بەڕێزە تووشی زۆر ناڕەحەتی و مەینەتی بووە لەلایەن سوڵتان و قسەی بیدعەچیەڪانەوە بۆیە ناچار دەبوو ڪە خۆی بشارێتەوە لە دەستیان بەڵام لەهەمان ڪاتیشدا ئیمام هەرگیز ڪۆڵی نەدەدا و بەرامبەریان دەوەستاوە ئەوانیش بەردەوام لە دژی ئیمام پیلانیان دەگێڕا، بۆیە ئەم ئیمامە بەڕێزە ڪاتێڪیش ڪە ڪۆچی دوایی ڪرد هەر بەشاراوەیی ڪۆچی دوایی ڪرد الله تعالی لێی خۆش بێت و بەبەهەشتی شادبڪات .

ئەمە تەنیا ڪورتەیەڪە لەژیانی ئەم ئیمامە ئەگینا چەندێڪ باسی ڪێشە و میحنەتەڪانی بڪەین ئەوا تەواو نابێت .

ئیمامی بەربەهاری (رحمە الله ) دەفەرموێت :
سوپاس و ستایش بۆ الله ڪە ڕێنموویی ڪردووین بۆ ئیسلام، وە بەو ئیسلامە منەتی خۆی ڕژاندووە بەسەرمان، لەباشترین ئومەت دەریچواندووین، بۆیە داوای لێ دەڪەین ڪە تەوفیقمان بدات بۆ ئەوەی ڪە پێی خۆشە(خۆشی دەوێت) و پێی ڕازییە، بمانپارێزێ لەوەی پێی ناخۆشە(خۆشی ناوێت) و پێی توڕە دەبێ .

۱ - بزانن ئیسلام بریتییە لە سوننەت، وە سوننەتیش بریتییە لە ئیسلام، هیچ یەڪێڪیان بێ ئەویتر ڕاست نابێتەوە .

۲ ـ لە سوننەتدایە دەست گرتن بە جەماعەتەوە، جا هەرڪەسێ حەزی لە غەیری جەماعەت بێت و لێی جیابۆوە، ئەوا گرێی ئیسلامی لە ملی خۆی داماڵیوە و دەبێتە ڪەسێڪی گومڕا و گومڕاڪەر [ واتە بێجگە لەوەی خۆی گومڕایە خەڵڪیش گومڕا دەڪات چونڪە شوێنی غەیری جەماعەت ڪەوتوە و لێیان جیابۆتەوە]
جەماعەت درووست نابێت بە دوو مەرج نەبێت :
یەڪەم/ دەبێت بەرنامەیان قورئان و سوننەت بێت نەڪ مەزهەبی فلان و قسەی فلان، تەنیا قورئان و سوننەت بێت .
دووەم/ دەبێ پێشەوایەڪی مسوڵمانی هەبێت سەرڪردایەتی بڪات و بگەڕێتەوە بۆ لای، ناڪرێت جەماعەت بەبێ پێشەوا .

۳ - ئەو بنەمایەی ڪە جەماعەتی لەسەر بنیات دەنرێت بریتییە لە : هاوەڵانی محمد ﷺ [ ئەوانەش دەگرێتەوە ڪە دوای هاوەڵان هاتوون لە تابعین و تابعی تابعین و تابعی تابعی تابعین سێ سەدە چاڪەڪە]، ڕەحمەتی الله ـیان لێبێت، ئەوان ئەهلی سوننەت و جەماعەتن، جا هەرڪەسێڪ لەوانەوە وەرنەگرێت، ئەوا گومڕابووە و بیدعەی ڪردووە، هەموو بیدعەیەڪیش گومڕاییە، گومڕایی و ئەهلەڪەی لە ئاگردان .

٤ - عمر بن الخطاب (رضي الله عنه) فەرموویەتی : عوزر(بیانوو) بۆ هیچ ڪەسێڪ نییە لە گومڕاییەڪ ئەگەر سواری بوو( شوێنی ڪەوت) بە هیدایەتی بزانێت، وە بۆ ڪەسێڪیش نییە ڪە واز لە هیدایەت بێنێت و بەگومڕایی بزانێت، چونڪە هەموو ڪارەڪان ڕوون ڪراوەتەوە، وە حوججەڪانیش دامەزراوە، عوزر نەماوە و پچڕاوە .
چونڪە ئەهلی سوننە و جەماعەت هەموو ڪاروباری دینەڪەیان مەحڪەم ڪردووە و بۆ خەڵڪی ڕوون بۆتەوە، لەسەر خەڵڪیە ڪە شوێنی بڪەون .


ڕاڤەی کتێبی امامی بەربەهاری بەکوردی 📙
هەموو شەوێک بەئیزنی ️ اللّٰه تعالی زنجیرەیەک پۆست دەکەین ..
ان شاءاللەتعالی

خوێنەری بن ئازیزان لەدەست خۆتانی مەدەن☟


❖ پێشەوا البربهاري -رحمه الله- دەڵێت :

"مَثَل أصحاب البدع مَثَل العقارب يدفنون رؤوسهم وأبدانهم في التراب ويُخرجون أذنابهم فإذا تمكّنوا لدَغوا، وكذلك أهل البدع هم مختفون بين الناس فإذا تمكنوا بلغوا ما يريدون".

"ئەهلی بیدەع وەکـ دوو پشک وان سەریان دەشارنەوە و جەستەیان خستۆتە ناو خۆڵەوە، کلکی ژهراویان دەردێنن کاتێک خۆیان جێگیر کرد پێوە دەدەن، هەروەها ئەهلی بیدعەش ئەوانەن کە شاراوەن لە ناو خەڵکدا کاتێک خۆیان جێگیر کرد ئەوە دەگەیەنن ئەوەی دەیانهەوێت [لە ژەهری بیدەعی خۆیان]".

📚 [طبقات الحنابلة - ٤٤/٢]


فِيهِ عَنْ أَبِي مُوسَى، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ.
3046 - حَدَّثَنَا قُتَيْبَةُ بْنُ سَعِيدٍ، قال حَدَّثَنَا جَرِيرٌ، عَنْ مَنْصُورٍ، عَنْ أَبِي وائِلٍ، عَنْ أَبِي مُوسَى ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: فُكُّوا العَانِيَ، يَعْنِي: الأَسِيرَ، وأَطْعِمُوا الجَائِعَ، وعُودُوا المَرِيضَ.

هاندانی موسڵمان بۆ ئەو سێ کارە ،، ئەسیرەکانتان بەربدەن واتا هەوڵی ڕزگارکردنیان بدە ، نانی برسیەکانتان بدەن واتا هەژارەکان ، سەردانی نەخۆشەکانتان بکە

اللهم فك قيد اسرانا واسرى المسلمين وردهم الى اهلهم سالمين ،اللهم انهم في حاجة عاجلة الى رحماتك فانزل عليهم رحماتك يارحمن يارحيم😔🌼

خوشکو برا موەحیدەکانم ئـێمە لە ئیسرەحەت و شوێنی گەرم و خۆش و نەرمین کەچی خوشکو بـراکانیشمان لە ناڕەحـەتیـدان لە ژێر ئـەشکـەنجە دان گەر ناتوانین ئـازدیـان بکەیـن ئەوا با بادڵ دوعايان بۆ بکەیـن ئەوانیش وەکو ئێـمە حەز دەکەن لەناو ماڵ و حاڵی خۆیـان بن لای خێزان و منداڵە بچوکەکـانیـان بن 😔ئەوەی بۆ خۆمـان پێمـان خۆشاـ با بۆ برا و خوشکە موسڵمانەکانیـش پێـمان خۆش بێت دوعا بکەن بۆ ئەو برایانەی کە گیراون لە یـادیـان مەکەن
بەتـایبەتی ئـەوانەی کە ئێـستا گیـراون الله تعالى كاريان ئاسان بكات

—برایـەک خـانەوادەکـەی زۆر تـامەزرۆیـنە بۆی ڕەحمەتتان لێبێ دوعای بۆ بکەن بگـەڕێتەوە لایـان کاری ئـاسان بێت🤲🏻😔



شەڕی شەیتان لەم شەش جۆرە زیاتر نیە !
ابن القيم رحمه الله دەفەرموی:
شەیتان ئەم شەش قۆناغەی ھەیە بۆ مرۆڤ

#شەڕی_یەکەم : ھەوڵدەدات کوفر و شیرک بکەیت
ئەگەر لەم ھەوڵدانە سەرکەوت دڵی ئاو دەخوات

( سەربازەکان بە پێشمەرگە و ئاسائیش و ..ھتد )

#شەڕی_دووەم : تووش کردنی موسڵمانە بە بیدعە
لە تاوان و خراپە زیاتر بیدعەی خۆش دەویت

( ئەوەی بیدعە دەکات تووبە ناکات پیی باشە )
وەک یەگرتووی اخوانی و کۆمەڵی ئیرانی

#شەڕی_سێیەم : ئەگەر نەیتوانی تووشی کوفر
و شیرک و بیدعەت بکات ھەوڵدەدات تاوانە
گەورەکانت پی بکات

( وەک زینا و مشروب و دزی و ڕیبا و ھتد ..)

#شەڕی_چوارەم : تاوانە بچوکەکانە کە زۆر جار
ئەم تاوانانە لە ناو بەرن پەنا دەگرم بە اللە

( نەزەر و درۆ و بوھتان و غەیبەت و گەمە وگاڵتە )

#شەڕی_پینجەم : مەشغوڵ کردنە بە ئەو شتانە
کە قازانج و زەرەری نیە وواتە حەرام نیە
بەڵام خیریت بۆ نابی بیکەی

( یاری کردنی بی سود و سەیر کردنی بێسود و
خویندنەوەی بێسود و نمونە زۆر زۆرە )

#شەڕی_شەشەم : مەشغوڵت کردنت بە شتیک
بە ھۆیەوە شتی باشترت لە دەست بچیت

(ھەموو ئومەت مشغوڵە بە ھیچەوە
جیھاد ناکەن و دانیشتوون )

من كتاب البدائع (٢/٧٩٩)

ئەوانەی ناو () کەوانەکان خۆم نوسیومە
‏ وەرگیراوە


الروم _ عبدالله الخلف🔊▪️🌸
تلاوة خاشعةــــــــــــ💜ـــــــــــ
^


ئاگاداربە کوفرکردن بە طاغوت لە پێش ئیمان هێنانە :

شێخی پایە بەرز " سليمان بن سحمان " ـ رحمە اللە تعالی ـ لە کتابی [ الدرر السنية ] موجەلەدی ١٠ لاپەڕەی ٥٠٢ دەفەرمووێت : { اللە تعالی ئەوەی بۆمان بەیان کردووە و ڕوونی کردۆتەوە کە دەست گرتن بە گرێی هەرە پتەو " العروة الوثقی " کوفرکردن بە طاغوتە ، وە پێش ئیمان هێنان بە اللە تعالی ـی خستووە ، لە بەر ئەوەی هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە ئیمانی هەیە بە اللە تعالی ، بەڵام لە طاغوتەکان دوور نەکەوێتەوە و پشتیان تێنەکات ئەوە ئەو باگەشەیەی درۆیە کە دەڵێت باوەڕم هەیە بە اللە تعالیە .

_


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
مەدخەلیەکان تەکفیری وەلی ئەمری خۆیان دەکەن


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram


Репост из: 🤔ووتەکانی💜 دڵم❤
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
الله الله ربي لا اشرك به شيئا😔

_


پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی:
هیچ جێگا و دیمەنێکم نەبینیوە لە قەبر و ناوگۆڕ خراپتر و ترسناك تر بێت
رواه الترمذي (۲۳۰٨)


فداك روحي يارسول الله🌸💚

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🖤

‏"إنَ الصلاة على النبي ﷺ تستَنزِلُ الرحمات وتستَجلِبُ البرَكات."


‏إذا عُنِيت بحفظِ القرآن ومراجعتِهِ سينطوي من حياتك معنى الملل، فأنت كل يومٍ لديك هدفٌ عظيم، وكلّ يوم عندك إنجازٌ تقرّ عينك به، وستجد لحياتك معنى آخر

ئەگەر گرنگیت دا بە حیفزی قورئان بێتاقەتی و بێزاریەکانی ناو ژیانت ون ئەبن ، تۆ هەمو ڕۆژێ ئامانجێکی گەورەت هەیە کە هەوڵی بۆ ئەدەی و ئەبینی کە چۆن ژیانت دەگۆرێ و تامێکی تری هەیە

Показано 20 последних публикаций.

1 138

подписчиков
Статистика канала