🇹🇯#پێشەوا_قازی_محەممەد
🇹🇯
@peshawa_qazi_muhammad"پێشەوا قازی محەممەد "
مرۆڤێکی فەرھەنگ دۆست،
خۆش بەیان، ئەدەب و ھونەر دۆست،
ئەھلی راوێژ و لە ھەمان کاتدا
خەباتگەرێکی نیشتمانپەروەر و
گەل خۆشەویست بوو...
لەگەڵ ھەموو چین و توێژێک
ھەڵسووکەوتی ھەبوو و
لە کاتی پێویستدا لە ھەست و ھێزیان
کەڵکی وەر دەگرت...
وەک ئەوەی لە وەسیەتەکەی دا ھاتووە،
قازی محەممەد برایەتی و یەکگرتوویی
کوردی پێ گەورەترین ھۆی
سەرکەوتن بوو...
ھەربۆیە لە زۆربەی وتارەکانی
کە لە ڕۆژنامەی کوردستان، ئەوکات
چاپ کراون لەسەر بابەتی یەکیەتی و
برایەتی دواوە و مەرجی سەرکەوتن و
کۆڵەکەی ڕاگرتنی کۆمار و ھۆی سەرکەوتن
بەسەر دوژمنانیدا زانیوە...
ھەرچەند دەیزانی دووژمنەکانی کورد
ڕاست ناکەن بەڵام لە وتووێژدا زۆر
بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیاند
کورد حەز دەکا لە ڕێگای ئاشتییەوە
بە مافی خۆی بگا، بەڵام ئەگەر
وا نەبێ ئەوەی بۆی بکرێ دەیکا...
لە پێش کۆماردا جاربەجارە لە
رۆژنامەی کوردستان بە ناوی پێشەوا
باسی لێ دەکرا، لە دوای
دامەزرانی کۆمار بە شێوەی فەرمی نازناوی پێشەوای پێبەخشراو و
ئەو ناوە تا ئێستاش لەنێو
کۆڕ و کۆمەڵی خەڵک دا ھەر باوە...
🇹🇯
@peshawa_qazi_muhammadhttps://t.me/joinchat/AAAAAFiLTHRV3qsJZN9fsw