گوڵە بەڕۆژەھ 🌻🌞


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


لێرەوە لەگەڵتانین بەهیووای ئەوەم بتوانم خزمەتێکی بچووکتان بکەم. 🌻
بەرواری درووست کردن :
۰۰:٦ د.ن
۲۲/۳/۲۰۲۱
@a7mow 👈👔

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


ئەگەر خاوەن ماڵەکان:
دەیانزانی پەنجەرە چەند بۆ مرۆڤ گرنگە ،
ئەوا کرێی پەنجەرەشیان لێ دەسەندین.!!
ـ
ـ
"حسێن پەنھانی"
لە کتێبی ؛ ئەڤینم خۆش دەوێت بەڵام لە ژن دەترسم.


-خۆش نابم لەو مقەستانەی قژیان بڕیت ،
لەو کوڕە پانتۆڵ فشانەی دڵیان دزیت ،
ـ
ـ
بەکر عەلی


-من دڵم پڕ دەبوو ، تۆ دەتگوت ؛ ئازیز پیاو ناگری
من ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵدەکێشاو دەمگوت ؛ ناا
پیاو ناگری پیاو خۆی ئەخواتەوە
ـ
ـ
توانا ئەمین


-دەبوو زووتر یەکتر بدۆزینەوە
زووتر لەو تەمەنەی یەکترمان ناسی..
ئێستا تۆ لەوە فەقیرتری بتوانیت ئەو ھەموو زیانە بژمێریت
ئێستا من لەوە سەنگینترم، لەسەر شۆستە لەبەر خۆمەوە قسە بکەم
ئۆتۆمبێل بەھۆی تاسەیەکەوە لە تەنیشتم ھێواش بکاتەوە و بۆ لەحزەیەک تیایدا گوێم لە گۆرانیەک بێت و بمرم .
ـ
ـ

تەڵعەت تاهیر


-بێ تـۆم، پاڵکەوتوم و سەیری سەقفەکە دەکەم ،
بەم زستانە ، من و ئەو پانکەیە وەکو یەک،
« بێکەڵکین »
ـ
ـ
تەڵعەت تاھیر


- دەرەوە ساردە
کە ڕۆیشتیت باش خۆت بپێچەوە. -شۆربای ناو مەنجەڵە بچوکەکە هی تۆیە،
خوێ و ڕۆنم کەمتر تێکردووە. - بڕۆ بخەوە، بەیانی تۆ زوو ئەچیت بۆ ئیش.
هەر بۆیە،
کەمێک درەنگتر ئەمرن،
ئەوانەی کەسێک خۆشی ئەوێن.

وریا ئەمین


هەندێک جار
هەر ئەوەندەی بوونت بەسە
کە کەسێک،
لە دووری دوورەوە،
قاوەیەک بە یادی تۆوە بخواتەوە.

وریا ئەمین


ناوم هێنایت،
پەپولەیەک هات
بەسەر لێومەوە نیشتەوە.

هاوینیش
بە نێوان من و تۆی زانیوە!

لەبیرت ئەکەم،
ئەمەوێ جارێکی تر عاشقت ببمەوە.

وریا ئەمین

Показано 8 последних публикаций.

3

подписчиков
Статистика канала