🔹 قنوت (دوعا) کردن لە نوێژی ویتردا
زانایان جیاوازن لە دوعاکردن لە نوێژی ویتردا
🔸هەندێکیان پێیان وایە لەهەموو ساڵەکە لەنوێژی ویتردا دەکرێ بخوێنرێت
ئەمەش ڕای ( ابن مسعود و حەسەنی بەصری و ابراهیمی نخعی و اسحاق و ابو ثەورە).
🔸هەندێکی تر لەزانایان پێیان وایە دەبێت قنوت تەنها لە نیوەی مانگی ڕەمەزان بخوێندرێت
ئەمەش ریوایەت کراوە لە ( علی کوڕی ابو طالب و ابی کوڕی کعب و ابن عومەر )
ابن أبی شیبة لە مصنف هێناویەتی ٢/٢٠٤
کە ابن عومەر تەنها لە نیوەی ڕەمەزان قنوتی خوێندوە.
حەسەنی بەصری دەڵێت : ئوبەی پێشنوێژی بۆ خەڵک کرد لەسەردەمی خەلافەتی عومەر ، لەنیوەی ڕەمەزان پێشنوێژی بۆ نەکردن ، بەڵام کە نیوەی ڕەمەزان ڕۆشت واتە لە شازدەیەم ڕۆژ قنوتی بۆ خوێندن لەدوای ڕکوع
ئەمەش ڕای محمد بن سیرین و سعید بن ابی حسن و یحیی بن وثاب و زوهریە
وە مالک و شافعی و أحمدیش بۆ ئەمە چوون
🔸هەندێکی تر لە زانایان دەڵێن : لەهەموو ساڵەکە لە ویتردا قنوت دەخوێنرێت جگە لە نیوەی یەکەمی ڕەمەزان ، ئەمەش وتەی حەسەنە پێچەوانەی وتەی یەکەم
وە قەتادەش وای وتوە ، دەش وترێت مەعمەر فەتوای بەمە داوە.
وتەیەکی تر دەفەرموون : قنوت لە ویتر و بەیانیش ناخوێندرێت ، ئەمە لە ابن عومەر ریوایەت کراوە.
وەک عبدالرزاق لە مصنف هێناویەتی ٤٩٥٠.
وە گێڕدراوەتەوە لە طاوس کە وتویەتی : قنوت لە ویتردا بیدعەیە. وەک لە المجموع هاتوە٤/٣٢.
هەروەها لە ابن وهب گێڕدارەوەتەوە کە لە ئیمامی مالک ریوایەتی کردوە کە فەرمویەتی من لە ویتردا قنوت ناخوێنم لە ڕەمەزان یان غەیری ڕەمەزان .
المدونە ٢٨٩/١ ، الإستذکار ٢/٧٦.
🔹جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان کە ئایا قنوت دوایی ڕکوع دەخوێندرێت یان پێش ڕکوع
ئەوانەی لێیان گێڕدراوەتەوە پێش ڕکوع خوێندویانە ئەمانەن ( عومەری کوڕی خطاب و علی کوڕی ابو طالب و ابن مسعود و ابو موسی و براء و انس و ابن عباس و عومەری کوڕی عبدالعزیز و حمیدی طویل و عبیدەی سلیمانی و ابن أبي لیلی)
🔸ئەوانەی لێیان گێڕدراوەتەوە دوای ڕکوع قنوت دەخوێندرێت ( ابو بکر و عومەر و عثمان و علین رضي الله عنهم )
أنس دەفەرموێت : هەموویمان دەکرد لەپێش ڕکوع و پاش ڕکوعیش
لەوانەی پێیان وایە دوای ڕکوع قنوت دەخوێندرێت ڕای أیوب ي سختیانی و احمدی کوڕی حنبلە
وە گێڕدراوەتەوە بەم جۆرەش لە حەسەنی بەصری و حکم و حماد و أبو اسحاق.
🔸گەر پێش ڕکوع قنوت خوێندرا جیاوازی هەیە کە ئایا الله اکبر دەکرێت یاخود نا
عومەری کوڕی خطاب کاتێک لە قورئان خوێندن لێ دەبویەوە الله اکبری دەکرد پاشان قنوتی دەخوێند ، پاشان الله اکبری دەکرد کەدەچوە ڕکوع.
بەهەمان شێوە گێڕدراوەتەوە لە علی کوڕی ابی طالب و ابن مسعود و براء ی کوڕی عازب.
ئیمامی احمد و سفیاني ثوری دەفەرموون : گەر پێش ڕکوع قنوتی خوێند با لە پێشدا تەکبیرەیان دەکرد الله أکبر.
مالک دەفەرموێت : کاتێک پیاو قنوتی خوێند لە نوێژی بەیانیدا پێش ڕکوع الله أکبر ناکات
🔹گێڕدراوەتەوە لە سەعیدی کوڕی جوبەیر نوێژی کردوە قنوتی خوێندوە لە ڕەمەزاندا لە ویتر لەدوای ڕکوع ، کاتێک سەری بەرزەوە دەکرد الله اکبری کرد دوایی قنوتی خوێند.
🔸بەرز کردنەوەی دەست لە ڕکوع زانایان جیاوازن لە دەست بەرز کردنەوە لە قنوت
گێڕدراوەتەوە لە عومەری کوڕی خەطاب کە دەستی بەرزەوە کردوە لە قنوت تاوەکو بن باڵەکانی دەردەکەوتن.
وە ڕیوایەت کراوە لە ابن مسعود ابن عباس کە لە قنوت دەستەکانیان بەرزەوە کردوە
لە ابن عباس گێڕدراوەتەوە دەستی بەرزەوە کردوە تاوەکوو باڵەکانی درێژ کردوە
وە ابن مسعود دەستی بەرزەوە کردوە بۆ سینگی.
وە هەندێک لە زانایان دەڵێن : دەست بەرزەوە ناکرێت لە قنوت ، ئەمەش وتەی مالک و ئەوزاعی و بریدی کوڕی أبی مریمە
ئەوزاعی دەڵێت : گەر ویستت بە پەنجەت ئاماژە بکە لەبری بەرز کردنەوەی دەستت.
🔹کام دوعا بخوێنین لە قنوت؟
🔸ئەم دوعا هاتوە لە حەدیث: اللهم اهدني فیمن هدیت، وعافني فیمن عافیت، وتولني فیمن تولیت، وبارك لي فیما أعطیت، وقني شر ما قضیت، فإنك تقضي ولا یقضى علیك، وإنە لایذل من والیت، تباركت ربنا وتعالیت. فەرمووی ئەوەی لە ویتر دەوت.
أخرجە أبو داود ١٤٢٠،والترمذي ٤٦٤ والنسائي ٣/٢٤٨،ابن ماجە ١١٧٨ وأحمد ١/٢٠٠،ابن خزیمة ١٠٩٥ وقال الترمذي حسن لانعرفە إلا من هذا الوجە، وصححە ابن ملقن في
البدر المنیر ٣/٦٣٠.
وە گێڕدراوەتەوە لە ئیمامی عومەر لە قنوت ئەم دوعای دەوت : أن عمر رضى الله عنه قنت بعد الركوع فقال:
" اللهم اغفر لنا، وللمؤمنين والمؤمنات والمسلمين والمسلمات، وألف بين قلوبهم، وأصلح ذات بينهم، وانصرهم على عدوك وعدوهم، اللهم العن كفرة أهل الكتاب الذين يصدون عن سبيلك، ويكذبون رسلك، ويقاتلون أولياءك اللهم خالف بين كلمتهم، وزلزل أقدامهم، وأنزل بهم بأسك الذى لا ترده عن القوم المجرمين.
بسم الله الرحمن الرحيم، اللهم إنا نستعينك ونستغفرك ونثنى عليك ولا نكفرك، ونخلع ونترك من يفجرك.