عبداللە سکتانی - Abdullah Sktany


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


پێشنوێژو وتارخوێن لە ' مزگەوتی سپرینگ بانک' لە شاری ھۆڵی بەریتانیا.

كەناڵی فەڕمی مامۆستا “ عبداللە سكتانی ” @abdulla_sktany

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


ئەو پەڕی ئارامی ئەوەیە کە خودا دەفەرموێ بە بەندەکانی :

﴿وَ هُو مَعكُم أيْنَما كُنتُم﴾

من لەگەڵ تۆدام لە هەر شوێنێک بیت.


سابت گوتی: ئەی ئەنەس، بە دەستی خۆت،
دەستت داوە لە دەستی پێغەمبەری خودا ﷺ؟!
وتی: بەڵـێ!
وتی: دەی توخوا دەستت بێنە با ماچی بکەم!


دروودو سڵاو بۆ ئەو پیاوەی
کە 1444 ساڵە لە غیابی خۆیدا
پەیامەکەی زیندووە
.
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد


هەندێک لەپێشینانی چاک وتویانە :

بۆ هەموو شتێک کورتکراوەیەک هەیە ، وە کورتکراوەی ڕێگەی بەهەشت : “ سەڵاوات دانە لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ ”


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
موسڵمان بوونی گەنجێکی کریستیان لەشاری هۆڵ لە بەریتانیا


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
خوایە ئەو جۆرە مردنەمان پێ ببەخشی🤲🏼
ئەمڕۆ ئەو برایە لەشاری چەمچەماڵ بەزمانی بەڕۆژو لەمزگەوتدا لەسوجدە بردندا مرد.


بە کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان واز لە هاوڕێیەتی قورئان مەهێنن 🩶☺️


🌙 جەژنتان پیرۆزبێت
•┈••✦✿✦••┈•
• ( تَقَبَّلَ اللَّهُ مِنَّا وَمِنْكُمْ ) • جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەکتان پیرۆز بێت، هەموو ڕۆژێکتان شادی و خۆشی بێت، خوای گەورە طاعەت و عیبادەتی ئەم مانگە پیرۆزەی لە هەموو موسوڵمانان قبول کردبێت، امین .


زیندوو کردنەوەی شەوانی قەدر
شەوی ٢٧ | مزگەوتی سپرینگ بانک شاری هۆڵ

عبدالله سكتانى


زیندوو کردنەوەی شەوانی قەدر
شەوی ٢٥ | مزگەوتی سپرینگ بانک شاری هۆڵ

عبدالله سكتانى


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
هەڵەی نوێژخوێنان زۆرێک نایزانن .


خوایە لەگوناهەکانمان خۆشببە ...


ئیبنولقەییم لە قەسیدەیەکدا باس لە دڵى خۆى دەکات کە بەر لە ئەوینی خودا چەندە بێ ڕووگە و مەبەست بووە و چۆن دڵی زیاتر لە هەشتا بۆ نەوەد جار بە غارەت براوە و هەر وا لەبریى ئەوینی خودا، مەشغوڵ و سەرگەردانی ئەوینی ئەهلی دنیا بووە، ئینجا دەڵێ:
هەواى جگە جەنابی هەق، ئاگرێکی بەتاو و بڵێسەیە و ئەوینیشی فیردەوسى بەرینە]
ئینجا خوداى پاک و چاک لە هەناوى هیچ کەسێکدا جووتێک دڵی دانەناوە. بە ئەندازەى ئەو خەم و ئەوین و خۆشەویستییەى کە دەچێتە دڵەوە، ئەوەندەش لەبەرامبەریدا خەم و ئەوین و خۆشەویستیی لێ
دەر دەچێ. قاپ و دەفرەکە هەر یەکێکە و شلەمەنییەکان جودان. هەر شلەیەک پڕى بکات، جێگە بۆ ئەوانى دیکە ناهێڵێت. ئەگەر دڵەکە خاڵی بوو، ئەوە لەو شلەیە پڕ دەبێت، خۆ ئەگەر خۆى پڕ بوو، ئەوە تێی ناچێت تا ئەو دەر نەکاتە دەرێ و ئینجا لە شوێنەکەیدا نیشتەجێ دەبێت.

کتێبی"شاڕێی کۆچ"
ئیبن قەییمی جەوزی.




https://youtu.be/vdfZmPmtw44

کاروانی موسڵمان بوون بەردەوامە!
داهاتوو بۆ ئیسلامە بە یارمەتی خوای موتەعال .






‏نازدارمان ﷺ نۆ ڕەمەزانی گرت و نەگەیشت بە ڕەمەزانی دەیەم، ڕەفیقی ئەعلای هەڵبژارد و وەفاتی کرد !

اَللَّهُمَّ صِلْ وَسَلَّمَ وَبَارَكَ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدْ


ڕەمەزان و مامۆستای مزگەوت!

مامۆستای مزگەوت لە ڕەمەزان دا ئەرکی قورستر دەبێت، بۆیە ناڵێم قورس چون ئەرکی مەلایەتی هەر قورسە، بەڵام لە ڕەمەزان دا قورستر، تەبعەن ئەمە بۆ مەلایەک کە مەلایەتی بکات و بیەوێ حەق بە بابەتەکان بدات، ئەرکی سەرشانی خۆی جوان ڕاپەڕێنێت، ئەگینا دەزانم لە واقیع دا خیلافی ئەمەش هەیە، چەم بێ چەقەڵ نابێت.

-گرفتەکە لەوەدایە کە خەڵکەکە دەیانەوێ مامۆستا بەو جۆرە بێت کە خۆیان دەیانەوێ، باسی ئەوە بکات کە ئەوان حەزیان لێ یە، ئیتر هەریەکەو شتێکی دەوێ و حەزی لە بابەتێکە, بەڵام ئەمە ناکرێت مامۆستا دەبێ خۆی حەکیم بێت و باس لەوە بکات کە پێویستە، بەو جۆرە هەڵسوکەوت بکات کە شەرعەکە دەیەوێ، ئیتر ئەگەر گلەیشی بێتە سەر گلەیی ناحەقە.

-ڕووخۆشی و تێکەڵاوی خەڵکەکە گرنگە، مەرج نییە ئەوەی پێشنیارت بۆ دەکات کتومت جێبەجێی بکەیت بەڵام بە ڕوویەکی خۆشەوە گوێی بۆ دەگریت و حەتمەن سودێکی هەر لێ وەردەگریت .

-لە ڕەمەزان دا باسی تەوبەو، دوعای خێرو زانیاری دەربارەی ئیسلام و ڕۆژوو و نوێژو مردن و تەمەن و هتد گرنگن، کەسانێکی تازە لە ناو مزگەوتەکەدان پێویستیان بەو بابەتانەیە. وەرگیراوە


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
کاروانی موسڵمان بوون بەردەوامە!
ئەمشەو نۆی ڕەمەزان ئەو گەنجە ئینگلیزە لە مزگەوتی سپرینگ بانک لە شاری هاڵ موسڵمان بونی خۆی ڕاگەیاند .

داهاتوو بۆ ئیسلامە بە یارمەتی خوای موتەعال .

عبدالله سكتانى

Показано 20 последних публикаций.

506

подписчиков
Статистика канала