جەژنی ڕەمەزانی 2020
۱.نوێژی جەژن پاداشتێکی زۆری هەیە زاناکان
هەندێک دەڵێن نوێژی جەژن واجبە هەندێکیتر دەڵێن سونەتی موئەکەدەیە واتە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) بەبەردەوامی کردویەتی ،ئەگەر لە مزگەوتەکان نەکرا یان نەتوانی ئامادەی نوێژی جەژن بیت جمهوری زاناکان پێیان وایە دەتوانی لەماڵ بکەیت
چۆنیەتی نوێژەکە دوو ڕکعەت لە رکعەتی یەکەم (7)اللەاکبر دەکەیت لە رکعەتی دووەم(5) اللە اکبر دەکرێت ، کاتی نوێژەکە ۲۰دەقە پاش خۆرهەڵاتنێە واتە 5.25 تا نیوەڕۆ کاتەکەی دەمینێ
وە سونەتە پێش کردنی نوێژەکە چەند خورمایەك بخورێت
۲.خواردنت با وەکو جێژنەکانی ڕابردوو بێت کە وا باوە بەیانی پاش نوێژی جەژن خواردن بخورێت (لەکوردەواری خۆمان وا باوە بەیانیەکەی برنج و قەیسی و گۆشتە)
۳.پیرۆز بایی کردن دوعای قبوڵ بوونی ڕەمەزان :بەهۆی قەدەغەی هاتوو چۆ ناتواندرێ سەردانی کەسوکار بکرێت باشترین شت ئەوەیە کە پاش نان خوارن پیرۆبایی لە ماڵ و منداڵ بکرێت دواتر پیرۆز بایی لە دراوسێیەکان بکرێت پێیان بڵێین (تقبل منا ومنکم )
٤.قەدەغەی هاتوو چۆ وامان لێ دەکات نەتوانین سەردانی کەس و کار و دۆستەکانمان بکەین چارەسەر ئەوەی بە تەلەفۆن یان پەیوەندی دەنگ و ڕەنگ پیرۆزباییان لێ بکەین
٥.خۆ شۆرین دواتر جل و بەرگی جوان لەبەر خۆت و منداڵەکان بکەیت با ئەم شعائرەی ئیسلام کاڵ نەبێتەوە
٦. دووەم و سێیەمی چێژن کاتێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی شەشەران دەگرن( ڕۆژوی شەوال)
۷.دورکەوتنەوە لە گوناهکردن لە ڕۆژانی جەژن (گۆرانی و سفوری و برۆ کردن و تێکەڵی، هیتر....) چونکە تۆ یەک مانگە خۆت دوور خستۆتەوە لەئانجام دانی گوناه و سەرپێچی خوای گەورە بۆیە دەڵێم(خواپەرست بن نەوەک ڕەمەزان پەرست)
٨.هان دان بۆ ئاشتەوایی و گەردەن ئازایی لەو کەسانەی ئازاریان داویت،باشترینی ئەوەیە تەلەفۆنی لۆ بکەیت و ئاشتیان کەیتەوە
۹. کردنی تەکبیراتی جێژن لەگەڵ ماڵ و منداڵ.
۱۰.کڕینی دیاری پێش جەژن بۆ منداڵەکانت لەدوای نوێژی جێژن پێیان بدەی چونکە مارکێتەکان نین تا جێژنانەیان پێ بدەی دەبێتە دڵ خۆشی بۆیان.