ڕۆمـــــــــان


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана



Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


ئەوەی دەبوو بیڵێین، نەمانگوت و، ئەوەیشی نەدەبوو بیکەین، کردمان'!
بۆیە ئێستا باجی کردەنیی نەگوتەنیمان ئەدەین. واتە باجی وێڵبوون.
مرۆڤ کاتێ، بە بێ بیرکردنەوە ملی ڕێ ئەگرێت و هەنگاو ئەنێت، نازانێ بە چ ئاراستەیەکدا ئەڕوات. ون نابێت، بەڵکو وێڵ ئەبێ.
ئاخر ونبوون هێشتا لە وێڵبوون باشترە.
چونکە ونبوون دەرەنجامێکە سنوورەکەی دیارە و جۆرێکە لە وەڵام، هەروەکو چۆن بێئومێدبوونیش جۆرێکە لە ئومێد، بەڵام وێڵبوون ونبوونێکی ناکۆتایە، بێوەڵامییە.
ئێمە ئێستا باجی هەڵسوکەوتی بێ بیرکردنەوە، واتە باجی وێڵبوون، دەبێ خۆمان بخەینەوە دۆخی ونبوون و بێئومێدییەوە، دواتر بە دوای دۆزینەوەی خۆمان و ئومێددا بگەڕێین، نەک سەرمەستی وجوود و ئومێدێکی موزەییەفی درووستکراو بین.
بڕوا ناکەم میللەت هەبێ، هێندەی ئێمە دەنگی هاتبێت و ڕاکەڕاکی کردبێت. کەچی هەر چەقمان بەستووە و بێبەرهەمین. ئاخر دەنگهاتن شتێکە و قسەکردن شتێکی تر، ڕاکەڕاکیش شتێکە و جووڵە شتێکی تر. لە فیزیادا هاوکێشەی ئیش بریتییە لە بڕینی دووری لە کاتێکدا. ئێمە کاتمان تێ پەڕاندووە، ڕەنگە ئەم تێپەڕاندنی کاتەیش هیچ فەزیلەتێکی ئێمەی تیا نەبێ، چوون کات هەر ئەڕوات، وەلێ وەستاوین، بۆیە بەرەنجامی ئیشمان هیچ بووە. خۆ ئەگەر مەودایەکیشمان بڕیبێت، دواتر گەڕاوینەتەوە هەمان خاڵی دەستپێکردن، بۆیە هەمدیسان ئیشمان سفر بووەتەوە.
کێشە لەو هزر و تێڕوانینەدایە کە هەندێک ئەڵێن بەڵگەی زیندووێتیی کورد، مانەوەیەتی و، بەردەوامییەتی لە ڕەوتی ژیان!

🤭


نەمکرد بەدوان

خۆ خۆت بیرتە
سەدان کەسی زۆر باش و جوان.
ھاتنە سەر ڕێم کە تۆ ھەبوی
نەمکرد بەدوان!
لەبەردەم ھەزاران گورگا
بۆت بوم بەشوان.
من بۆت ئەژیام دەی کەچی تۆ
ئەژیای بۆوان.
پێت حەرامبێ خەمی شەوان.
زۆر شاھیدی ناپاکی تۆن
ئەوانەی میراتی حەوان.
زۆر توند ئەتخەن دڵنیابە
تۆڵەی ژیان
تۆڵەی دەوران
چون لەجێگەم لەناو دڵت
ھاوڕێبوم لەگەڵ دوان و سیان.
دەی کەچی من
دەیان کەسی زۆر پاک و جوان
ھاتنە سەر ڕێم
کە تۆ ھەبوی نەمکرد بەدوان!

💯


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
مرۆڤ لە ژیانیدا بۆ کەسێک دوا دەکەوێت'!
ئیتر دوای ئەمە جارێکی تر بۆ ھیچ کەسێکی تر پەلە ناکات.
ھەندێ جار ڕۆیشتن و دوورکەتنەوە چارەسەر نین، بەڵام مانەوەش دڵخۆشکەر نیە، ھەر بۆیە لە ژیانی مرۆڤەکاندا ھەندێ زەمەن دێنە بوون کە ناتوانن ھیچ شتێک بکەن، ھیچ شتێکیان لە دەست نایەت جگە لە چاوەڕوانی و خۆبەدەستەوادەن بە قەدەر، پێم وایە ئەمە لوتکەی بەدبەختی مرۆڤێکە کە پەی بە ژیان بردبێت...

🪐🤍

Показано 3 последних публикаций.

5 018

подписчиков
Статистика канала