Репост из: @AxNegarBot
🍂🍁
لە ڕۆژەكانی دوای ١٤/٣/١٩٨٨ ئەو كاتەی هەڵەبجە لە لایەن پێشمەرگەوە ئازادكرا ، ڕژێمی سەدام حوسێن تۆڵەیەكی جەرگبڕی دەوێ ، باشترین ڕێگە بۆ ئەوان بەردانەوەی بۆمبی پڕكراوە لە كیمیایی بەسەر شارەكەدا ، عەلی حەسەن مەجید ئامۆزای سەدام و هەمەكارەی ڕژێمەكەی لە كوردستان حەوت فڕۆكەوان دەست نیشان دەكات بۆ ئەوەی كارەكە ئەنجام بدەن ، ئایدن یەكێكە لەوان .
عەلی كیمیایی ئایدن ڕادەسپێرێ سەركردایەتی ئەو فڕۆكەوانانە بكات كە دەبێ هەڵەبجە بۆردمان بكات ، ئایدن هەر زوو ڕەتیدەكاتەوە ، ڕەتكردنەوەیەك دواجار ژیانی خۆی لەسەر دانا . بەپێی قسەی كەسێكی ئاگادار كە لە ئایدنی بیستووە ئەو قسانە چوون بە بەینی عەلی كیمیایی و ئایدندا .
عەلی كیمیایی : بۆچی ئەو كارە ناكەیت ؟ ئەوە ئەركە و دەبێت ئەنجامی بدەی ؟
ئایدن : دەمەوێت سەرۆكی فەرماندە سەدام حوسێن ببینم .
داواكەی سەریگرت و ئایدنیان برد بۆ لای سەدام لەشاری بەغداد ، سەدام و ئایدن ئەو قسانە دەكەن .
ئایدن : جەنابی سەرۆك ، ئەو میللەتە خێر لە خۆنەدیون و هیچیان نیە تا بەو جۆرە كۆمەڵكوژ بكرێن نە دەوڵەتیان هەیە نە هیچ ، كاتێك كیمیاباران دەكرێن ژن و پیاو و منداڵ تیا دەچن هیچ تاوانێكی نەبووە ئەوان چەندین خەونیان هەیە ، گەورەی بنوێنە و دەستبەرداری ئەم كارەبە .
سەدام حوسێن : خۆی ئەوە كێشەكەیە كە كورد هیچ نیە و داوای زۆر ئەكات بۆیە پێویستە كۆمەڵكوژ بكرێن ، ئەوەی قوبوڵی نیە ئەو كارە بكات ملی دەكرێت بە پەتی سێدارە .
دوای ئەو ووتوێژە كورتەی سەدام و ئایدن ، ئایدن دەگوازرێتەوە بۆ زیندان و بە درێژای شەش مانگ ئەشكەنجە و ئازار ئەدرێت ، جگە لەوەش داوای لێئەكەن ئەگەر بە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە هەستێت پلەی فڕۆكەوانی لە (رائید)ەوە دەكرێتە (عەمید ) ، بەڵام ئەو كەسانەی ئایدنیان لە زیندان لە نزیكەوە بینیوە دەڵێن سوور بووە لەسەر هەڵویستی خۆی و حزبی بەعسی بە تاوانبار وەسغكردووە .
دوابەدوای ئەوە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە .
دوای شەش مانگ لە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئایدن لە مانگی٩ ی ساڵی ١٩٨٨ لە سێدارە درا و لە گۆڕستانی موسەڵا لە شاری كەركوك سپەردەی خاك
ئەو مرۆڤە گەورەیە بناسن و لەبیری مەکەن
ئایدن مستەفا حەمید کە تورکمانێکی شیعەی شاری کەرکوکە ، لەبەر ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٨ فڕۆکەوان بووەو ڕازی نابێت کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بکات و لەبەردەم سەددامدا دەڵێت : ئەو میلەتە خێرلەخۆ نەدیوە هیچیان نیە تا کۆمەڵکوژبکرێن ، ئەوان نە دەوڵەتیان هەیە نەهیچ ، کاتێک کیمیاباران دەکرێن تەنها ژن و منداڵ و کەسی بێتاوان تێدادەچن ، ئەوان چەندین خەونیان هەیە ، دوای ٦ مانگ زیندانیکردن دواتر لەمانگی ئەیلولی ١٩٨٨ لەسێدارە دەدرێت لەسەر ئەو ڕەتکردنەوەیەی ، پێویستە ئەوساڵ لەیادی هەڵەبجە ڕێز لەخۆی و بنەماڵەکەی بگیرێت 🍁🍂
کاناڵی تایبەت بە نووسراوە و وێنە نووسراوەکانی مامۆستا بەختیار عەلی 👇👇
🍁 @bextiyar_eli 🍁