📓 ڪــۆڵبەر
جـــارێڪ زریــــان
دڵ پــــڕ گــــریان
لـە ڪــۆڵـــبــەری ڪـوردی پــرسی
بـــە ویــــژدانم
مــــن دەزانــم
لە با پێچی
زستانی تووش زۆر دەترسی
ژیـــان بـەچۆڪــی داهێنای
هێندەی ڪــۆڵی قوورس لێنای
تۆماری شڕی تــەمەنت
تـەواو ڪــەوتـۆتـە مـەترسی
دەس هەڵگرە
لەشی ماندووت وەحسێنە
وەڵامی داوە ڪۆڵبەرێڪ
چــارەم چیە؟
بــۆ بـــەڕێ چوون
بۆتێر بـــوونی زگی بـرسی
تۆ یاسایەڪت پێشڪ دێ
بتوانێ چارەم بگــۆڕێ
تۆ ویژدانێڪ دەڪـەی بەدی
لە ناوگێژاوی ژیاندا
ئەوەی نەڪـــەم چبڪەم ئەدی
م ئـ " هۆگر"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێشڪەش بـە شەهیدانی ڕێگای ژیان ومان؛ ئەوڪــەسانەی بۆوەی بەسەرشۆڕی نەژین بەگــژ سەرماوبەفردادێن، یان گیان دەدەن یان پێ ڕادێن
۱۱ـ۱۱ـ۹٥ هەتاوی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ 📖👇👇
https://telegram.me/hogrheldst