من ڕقم لە سپیە مەپرسە بۆ! ڕقم لە كۆتری سپیە، ڕقم لە ئاڵای ئاشتیە كە سپیە. تەنانەت نەفرەت لەو دیوارە سپیانەش ئەكەم كە بە سەدە ئەبڵەق ئەبم بەدیاریانەوە و ڕەنگێكی تیا نادۆزمەوە. ئەخر ھەر كاتێك سپی ئەبینم بەد بەختی خۆمم بیر ئەكەوێتەوە. ئەو بەد بەختیەی كە لە خایاڵیشما وەك شیرتێكی ڕەشوو سپی یەتە بەرچاوم. ئا ئا ئازیز! سپی لە خەیاڵیشما وازم لێ ناھێنێ. تۆ پیم بڵێ؟ ئەمە كەی حەقە من ھەر سپی ببینم بیرم كەوێتەوە كە قەت ئەو جلە نەفرەتیە لەبەر ناكەم بۆ تۆ؟ ئیتر مەپرسە بۆ ڕقم لەسپیە!
#ئارین
#ئارین