نابێت چاوەڕێی ئەوەت لە ژیان هەبێت کە نەرم مامەڵەت لەگەڵ بکات،، ژیان جەنگەڵستانە دەبێ بەهێز بیت،، گەر چاوەڕێی ئەوەیت کە ژیان لەگەڵ تۆ باش بێت لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵ ژیان باشیت زۆر هەڵەیت،، ئەمە وەکو ئەوە وایە کە تۆ چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە شێر تۆ نەخوات چونکە تۆ ئەو ناخۆیت،، ڕەنگە ئەمە دڵڕەقانە و بێمانا دەرکەوێ لای زۆربەی مرۆڤەکان،، بەڵام ئیتر ویستی ئێمەشی لەسەر نەبێ ژیان هەر یاری خۆی بە ئێمە دەکات،، ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە کە فێری یاساکانی ببین بجەنگین لەگەڵیدا،، ئەمە مانای ئەوە نادا کە ژیان دژی ئێمە بێت،، بەڵکو ژیان یاسا و ڕێسای خۆی هەیە،، دەبێ فێری یاساکان ببیـن،، گەر نا جێ دەمێنی،، دڵت دەشکێ،، ورد و خاش دەبیت..