کوڕەکەی لوقمان بە باوکی ووت ; باوکە چ ڕەوشتێک بۆ مرۆڤ چاکە ؟ ووتی ; ئاین و سامان ، ئەی ئەگەر سێیان بوون ؟ ووتی ; ئاین و سامان و شەرم . ووتی ; ئەی ئەگەر چوار بوو ؟ ووتی ; ئاین و سامان و شەرم و ڕەوشتی جوان . ووتی ئەی ئەگەر پێنج بوو ؟ ووتی ; ئاین و سامان و ڕەوشتی جوان و بەخشندەیی ، ووتی ; ئەی ئەگەر شەش بوو ؟ ووتی ; کوڕی خۆم هەر کەسێک ئەو پێنج شتەی لە خۆیدا کۆکردەوە ئەوا پاک و پارێزگار و دۆستی خوایە و لە شەیتانیش پارێزراو ئەبێت .